پێرسی بیشێ شیللی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێرسی بیشێ شیللی (بە ئینگلیزی: Percy Bysshe Shelley؛ لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٧٩٢ - مردووی ٨ی تەمموزی ١٨٢٢) یەکێکە لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئینگلیز. یەکێکە لە شاعیرەکانی قوتابخانەی ڕۆمانسی لە شیعردا. لە ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی و گەیشتووەتە پلەیەکی بەرز لە زانیاری و شاعیریدا، لە ساڵی ١٨٢١دا چووە بۆ ئیتاڵیا. شیللی ھەروەک ھەموو شاعیر و زانایان و ڕۆشەنبیرانی دەوری خـۆی ھەستی بە ئێش و ئازاری مرۆڤ و مرۆڤایەتی کردووە، و داوای سەربەستی و ئازادیی مرۆڤی کردووە و خاوەن ئەندێشەیەکی فراوان بوو کە دەیگووت (دەرمانی خراپی و نالەباری دونیا، ئازادی و خۆشەویستییە).

بەرھەمە بەناوبانگەکان[دەستکاری]

  • قەسیدەی ئۆدۆنیس کە بەھۆی کۆچی دوایی (کیتس) ی ھاوڕێی وتوویەتی، ھەروەھا بەستە یەک بۆ شەماڵ و بۆ مەل، و نمایشنامەی پڕومیپوسی ئازادی کە بریتییە لە درامایەکی گۆرانی لە چوار پەردەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی کوردیی قۆناغی یازدەی ئامادەیی