پیشەسازیی مۆسیقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیشەسازیی مۆسیقا
لقیcreative industries، entertainment industry
بەرھەمەکان و ماددەکانمۆسیقا
جێبەجێکارmusic executive، DJ producer، Q50250259

پیشەسازی مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Industry of Music) پیشەسازییەکە پێکھاتووە لە کەسانێک و کۆمپانیاکان کە لە ڕێگەی بەرھەمھێنان و دابەشکردن و تاکفرۆشی نمایشی مۆسیقای ڕاستەوخۆ و تۆمارکردنی ستۆدیۆ و ڤیدیۆکلیپەکان کە لە گۆرانی یان پارچە بێ وشە دروستکراون، پارە پەیدا دەکەن.

ئەو ھۆنراوەنووس و ئاوازدانەرانەی کە گۆرانی نوێ دروست دەکەن؛ گۆرانیبێژان، مۆسیقاژەنان، بەڕێوەبەران و بەڕێوەبەری تیپەکان کە مۆسیقا پێشکەش دەکەن، دەگرێتەوە. ئەو کۆمپانیا و پیشەییانەی کە پارچە مۆسیقا یان مۆسیقای ئۆرکێسترایی دروست دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە بریتین لە دابەشکەری گۆرانی و ئاوازەکان بۆ گۆرانیبێژان و مۆسیقاژەنان، و کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی مۆسیقا، بەرھەمھێنەران، ستۆدیۆکانی تۆمارکردن، ئەندازیاری دەنگ، کۆمپانیاکانی مۆسیقا، فرۆشگاکانی مۆسیقا یان فرۆشگاکانی ئۆنلاین، و خاوەن مافەکان و ئەوانەی یارمەتی ڕێکخستن و پێشکەشکردنی مۆسیقا دەدەن وەک: ناوەندکارانی نێوان ھونەرمەندان و بەرھەمھێنەران و کۆمپانیاکان، کەسانی بازاڕکردن و ڕیکلام، ھۆڵەکانی کۆنسێرت ھەروەھا تەکنیکاران و لۆجستیکی گەشتەکانی کۆنسێرتەکانی مۆسیقا. ئەم پیشەسازییە کەسانی دیکەش دەگرێتەوە، وەک: کەسانی پیشەیی کە یارمەتی و ڕێنمایی ھونەرمەندان دەدەن لە ژیانی ھونەریدا، وەک بەڕێوەبەری بەرنامەی گۆرانیبێژان و گرووپەکان، دۆزینەوەی بەھرەمەندان و پەیوەندی نێوان ھونەرمەندان و کۆمپانیاکان، بەڕێوەبەرانی ئابووری و پارێزەرانی پیشەسازیی کات بەسەربردن. ھەروەھا ئەوانەی سەرقاڵی پەخشی میدیایی مۆسیقان، ئەوانیش: ڕادیۆی مانگی دەستکرد، ڕادیۆی ئینتەرنێت، ڕادیۆ و وێستگەی تەلەڤیزیۆنی ; چاپەمەنی مۆسیقا و ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی مۆسیقا، مامۆستایانی مۆسیقا و قوتابیان، بەرھەمھێنەرانی ئامێر و چەندانی تر.

پشکی وڵاتان لە پیشەسازی مۆسیقادا

بەڵام ئێستا بازاڕی جیھانی مۆسیقا لە دەستی چوار کۆمپانیادایە و ئەم چوار براندە گەورەیە بە دەستبەسەرداگرتنی ٧٠٪ی بازاڕی جیھانی و ٨٠٪ی بازاڕی ئەمریکا کەمیی (یان فرە قۆرخکاری)یان دروست کردووە. کۆمپانیا بچووکەکان کە کێبڕکێ لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە دەکەن، یان ھەرس دەکرێن و لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان تێکەڵ دەکرێن یان لەناو دەچن و مایەپووچ دەبن. پیشەسازی مۆسیقا لە سەدەی بیستەمدا قۆرخکراو بوو و زیاتر لە ٧٥٪ی تەنھا سەر بە چوار براندی گرنگ بوو کە بریتین لە سۆنی میوزیک، ئی ئێم ئای، وارنەر و یونێڤێرساڵ. ئەم پیشەسازییە ھەمان ڕۆتینی ھەیە و ھێشتا چوار قۆرخکارییەکە زاڵە بەسەر بازاڕی مۆسیقای جیھانیدا. ھەروەھا ھەردوو کۆمپانیای «سۆنی» و «وارنەر» لە پیشەسازی سینەمادا ئامادەن و بە یەکێک لە ٦ کۆمپانیای تایبەتی ھۆلیوود دادەنرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]