پیسبوونی ژینگه‌

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پیسبوونی ژینگە (ئینگلیزی: Environment Pollution) پیسبوونی ژینگە چەندین پێناسەی جۆراوجۆری لەسەردەمی ئێستادا هەیە زۆربەیان ناسراون لەوانە:

٭ هەموو گۆڕانکارییەکی فیزیایی و کیمیایی و بایۆلۆجییە کە سیفەت و پێکهاتەکانی ئاو و هەوا و خاک بگۆڕێت و ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە مرۆڤ و بوونەوەرەکانی تر.

٭ گۆڕانی چۆنایەتی و چەندایەتییە لە پێکهاتە زیندوو و نازیندووەکەی دەوروبەرە ڕژێم.

٭ دروستبوون و دەرهاویشتنی هەر تەنێکی نوێ بۆ دەوروبەر بە هۆی پێشکەوتنی پیشەسازییەوە بۆ سروشت کە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سروشدا بکات.

٭ هەر گۆڕانکارییەکە لە ژینگەداببێتە هۆی زیانپێگەیاندنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بوونەوەران.

٭ زیادبوون یا کەمبوونی هەریەک لە پێکهاتە سروشتییەکانە کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە زیندەوەران و چواردەوریان وە گۆڕانکاری لە سروشت و کاری ڕۆژانەیان بکات.

٭ بریتییە لە ڕوودانی گۆڕانکاری لە ژینگەی گیانداران بە ھۆی سروشت و چالاکی ڕۆژانەی مرۆڤەوە کە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چەند مادەیەک کە ناگونجێ لەگەڵ ئەو شوێنەی کە گیاندارەکەی تێدا دەژی و لاسەنگی دەکات.

مانای پیسبوون بە پێی یاسای نێودەوڵەتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی ساڵی ۱۹۷٤ کە پێناسەی پیسبوونی ژینگە دەکات بەوەی کە بریتییە لەو چالاکییەی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی پیسبوونی زیادبوونی وزەی نوێی بۆ ژینگە، ئەم زیادبوونی وەزەیەش ژیانی مرۆڤ و تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەرچاوەکانی سروشت تووشی مەترسی دەکاتەوە جا ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بێت.

جۆرەکانی پیسبوون

- پیسبوونی هەوا

- پیسبوونی ئاو

- پیسبوونی خاک

- پیسبوون بە گەرمی (گەرمییە پیسبوون)

- پیسبوون بە تیشک

- پیسبوون بە کانزاکان

- پیسبوون بە نەوت

- پیسبوون بە ماددە کیمیایی

- پیسبوونی بینین

- پیسبوونی بیستن

- ژەهراویبوونی خۆراک

سەرچاوەکانی پیسبوون

یەکەم: پیسبوونی سروشتی: بریتییە لەو گۆڕانکارییەی کە لە ژینگەدا ڕوودەدات بە هۆی چەند ڕووداوێکی سروشتییەوە وەک (باران، سووتان، بورکان، لافاو، بومەلەرزە، تۆزو خۆڵ...). ئەم گۆڕانکارییە سروشتییانە چەن کێشەیەکی لێ دەکەوێتەوە وەک:

۱- دەرکەوتنی ڕێژەیەکی زۆر لە گەردە زیان بەخشەکان لە هەوادا، وەکو دەنکۆڵەکانی تۆز و خۆڵ، دووکەڵی سووتانی دارستانەکان و تەقینەوە بورکانییەکان.

۲- مادە هەڵواسراوەكانی ناو ئاو، وردیلەی تۆز و خۆڵ و چەندین هۆكاری تر كە زیان بە سەرچاوەی ماسی دەگەیەنێت.

۳- گۆرانكارییەكان لە ئاوی سازگاردا و گۆڕینیان بۆ ئاوی سوێر.

٤- راماڵینی چینی سەرەوەی زەوی.

٥- دروستبونی چەندین گازی ژەهراوی بەهۆی تەقینەوەی بوركانەكان وەكو گازی میسان بەهۆی كانیە كانزاییەكانەوە.

٦- دەركەوتنی هایدرۆكاربۆنەكان (نەوت) لەگەڵ ماددە خاوەكان  لە ئەنجامی زەمین لەرزە.

۷- سوتانی دارستانەكان بەهۆی هەورەبروسكەوە.

دووەم: پیسبوونی ناسروشتی: بریتیە لە هەر گۆڕانكارییەك لە ژینگەدا كە لە ئەنجامی چالاكیەكانی مرۆڤەوە روودەدات بەهۆی كشتوكاڵ، دروستكردنی بینا، پیشەسازی زۆری تر وەكو

۱- پاشەڕۆكانی ئاو

۲- قڕكەرەكان لە كشتوكاڵدا

۳- پێویستی وزە وەكو لە گواستنەوە و بەرهەمهێناندا

٤- پاككەرەوەكان وەكو (توێنەرەوەكان، ترشەكان، لاستیك، پلاستیك، كانزا قورسەكان) كە ئەمانە شینابنەوە تەنها مەگەر بە كرداری دووبارە گەڕانەوە نەبێت.

٥- پاشەڕۆ پیشەسازییەكان

٦- پاشەڕۆی بیناسازی

۷- پاشەڕۆی ماڵا

پیسكەرەكانی ژینگە:

پیسكەرەكان : بریتیە لە پێكهاتە كیمیایی و فیزیایی و بایۆلۆجیەكان كە كاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ژینگە بەهۆی گۆڕانكاری لە گەشەی جۆرەكان و لێكدانەوەی لەگەڵ زنجیرەی خۆراك و تەندروستی بە شێوەیەكی گشتی پیسكەرەكان ئەمانەن:

۱- ماددە بڵاوبوەوەكان: هێس، دوكەڵ، تۆزوخۆڵ.....

۲- گازەكان

۳- پێكهاتە كیمیایەكان: ئەڵدیهاید، ئاسنیك، پاككەرەوەكان.....

٤- كانزا ژەهراویەكان: قورقۆشم، كادمیۆم، زینگ

٥- قڕكەرە كشتوكاڵیەكان: مێروو كوژ....

٦- پەیینەكان: یۆریا، ئەمۆنیۆم، سەلفەین، ئەمۆنیۆم فۆسفەیت.....

۷- ماددە تیشكاوەرەكان: یۆرانیۆم، ....

٨- دەنگەدەنگ

۹- گەرمی

۱۰- ئاوی زێرب

سەرچاوە

پەرتووکی (سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە و کاریگەرییەکان) نووسینی: توانا فخردین، کاروان عبدالقادر و ئالان نازم.