بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پرۆگرامسازیی تەنخواز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پرۆگرامکردنی تەنخوازەوە ڕەوانە کراوە)

پرۆگرامسازیی تەنخواز، بەرنامەسازیی تەنخواز یان پرۆگرامکردنی تەنخواز (بە ئینگلیزی: Object-oriented programming، کورت دەکرێتەوە بۆ OOP) پارادایم/شێوازێکی پرۆگرامکردنە کە لەسەر بیرۆکەی «تەن»ی فیزیایی دامەزراوە.[١][٢] لەگەڵ گەشەسەندنی پرۆگرامکردندا مەبەست لە "تەن"ی تایبەتە بە پرۆگرامکردن کە جیاوازە لە تەنی فیزیایی. تەن، کە ئەکرێ داتای تێدابێ، لە شێوەی بواردا (field) - زۆرجاریش بە "تایبەتمەندی" (attributes) ناو ئەبرێت- ھەروەھا کۆدیشی تێدابێ کە بریتین لە پرۆسە کە بە "مێتۆد"/ڕێگا ناسراون. بە زمانێکی سادەتر، شێوازێکە لە کۆدکردن کە تێیدا کۆدەکە خۆی لە "شتێک"ی بەرجەستەکراودا دەبینێتەوە.[٢]

بۆ نموونە پەڕەی سەرەکی ویکیپیدیا دەکرێت بە «پەڕە»ی کتێبێک بچوێندرێت و بۆ ئەوەش چەند بوارێکی ھەبێ وەک «ژمارەی پەڕە»، «ژمارەی بڕگە/پەرەگراف» ھتد. ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە و خاوبوو لە پرۆگرامکردنی پرۆسەیی (پرۆسیجراڵ) بۆ پرۆگرامکردن لەسەر بنەمای «پەیوەندی» ی نێوان تەنەکان. ھەر بە تێگەشتن لە تەنەکانی دەوروبەرمان، «چەمک» ی «پۆل» یش کە بابەتێکی بنچینەیی پرۆگرامکردنی تەنخوازە ھاتووەتە بوون. چونکە ئێمە ھەموو جۆرە پشیلەیەک بە «پشیلە» دەناسینەوە.[٢]

ھەردوو پرۆگرامکردنی "ھەنگاوی" یان "پرۆسەیی" (procedural) و پرۆگرامکردنی تەنخواز جۆرێکن لە پرۆگرامکردنی "فەرمانی" (imperative) بەرامبەر بە شێواز/پارادایمێکی تری پرۆگرامکردن کە "بانگەشەیی"ی (declarative) کە لقێکیان شێوازی "فەنکشناڵ" یان ھاوکێشەیییە کە لە لۆجیک و بیرکارییەوە سەرچاوە دەگرێت نەک تەن، چ تەنی فیزیایی چ پرۆگرامکردن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Huangj. «A Brief History of Object-Oriented Programming». University of Tennessee. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب Parsons، David (٢٠٠٠). Object oriented programming with C++. London: APA. pp. ١.