پاولۆ ماڵدینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
پاولۆ ماڵدینی بەدرێسی یانەی ئەی سی میلان.

پاولۆ ماڵدینی یاریکەری تۆپی پێی ئیتالی لەدایک بووی ٢٦ی جونی ١٩٦٨ لە شاری میلان لەوڵاتی ئیتالیا ، ناوبراو یارکەری ھێڵی بەرگری باڵی چەپ بووە ، ماڵدینی لەمێژووی یاریکردنی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئیتالیا و یانەی ئەی سی میلان کردووە کە جگە لەیانەی ئەی سی میلان یاری بۆ ھیچ یانەیەکەی تر نەکردووە ئەمەش بەھان ڕەوشتی باوکیەتی کە ئەمیش تەنیا یاری بۆ ئیتالیا و یانەکەی میلان کردووە ، لە ئێستادا ماڵدینی بەفەرمی وازی لەیاریکردن ھێناوە و وەک ڕاوێژکارێ لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بەردەوامە ، لەماوەی ژیانی وەرزشی دا ٦٤٧ یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ی ئیتالی ئەنجام داوەو لەنێوانیاندا ٢٩ جار گۆڵی تۆمارکردووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا لە ١٢٦ یاری ٧ گۆلی تۆماکردووە ، ماڵدینی ١٩٩٤ ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە لە کۆڵۆمبیا لەگەڵ ئەندریا فۆسا و بەیەکەوە خاوەن دوو منداڵن بەناوەکانی کریستیان و دانیال

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ئەی سی میلان

  • خولی ئیتالی ناسراو بە کالچیۆ ٧ جار
  • جامی ئیتالیا ١ جار
  • جامی سووپەری ئیتالی ٥ جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٥ جار
  • جامی سووپەری ئەورووپی ٥ جار
  • جامی ئینتەرناشناڵی یانەکان ٢ جار
  • جامی جیھانی یانەکان ١ جار


ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا

  • پلەی سێیەم لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٠
  • پلەی دووەم لە جامی جیھانی فیفا ١٩٩٤
  • پلەی دووەم لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٠


سەرچاوە[دەستکاری]