پاندای سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی پاندایەکی سوور

پاندای سوور شیردەرێکە کە زیاتر لە ڕوەکی بامبۆ دەخوات، ھەروەھا ھەموو شتێکی تریش دەخوات و دەتوانێت ھێلکە و باڵندە و مێروو و شیردەرە بچووکەکانیش بخوات. کەمێک لە پشیلەی ماڵی گەورەترە و درێژییەکەی ٤٠ بۆ ٦٠ سم و کێشی لە نێوان ٣ بۆ ٦ کیلۆگرامە. پاندای سوور ڕەسەنی چیای ھیمالایا و بوتان و باشووری چین و ھیندستان و لائۆس و نیپاڵ و بۆرمایە. ھەروەھا ئەم ئاژەڵە ھێمای بەختەوەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دارجیلینگە. یەکێک لە خەمڵاندنەکانی مانەوەی ئەم ئاژەڵە دەڵێت کەمتر لە ٢٥٠٠ ئاژەڵی پێگەیشتوون. کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی ئەم ئاژەڵە دەگەڕێتەوە بۆ پارچەپارچەبوونی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم ئاژەڵە. لە ڕابردوودا پاندای سوور لە خێزانی بایۆلۆجی Procynidae دانرابوو کە ڕاکۆنەکانیش دەگرێتەوە. ھەندێک پێیان وابوو کە خزمی پاندای زەبەلاحە، بەڵام ئێستا پاندا سوورەکە لە خێزانێکی بایۆلۆجی جیاوازدا دانراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]