پارتی دیموکراتی ئاتور
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
پارتی دیموکراتی ئاتور پارتێکی ئاشورییە لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن سرکیس ئاغاجانەوە دامە زراوە.
لە ساڵی ١٩٨٠ چالاکییەکانی خۆی لە ناوچە ئازادکراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. لەڕێگای دەرکردنی بەیاننامە لە شار و شارۆچکەکان ھەوڵی ھۆشیارکردنەوەی نەتەوەی ئاشوری داوە.
لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ پارتی دیموکراتی بەیت نەھرەین (ئەمریکا) بەرەیێکی ھاوبەشیان پێکھێنا و سێ بنکەی سەربازییان لە زێوە(ئێران) و قامیشلۆ (سوریا) و ناوچە ئازادکراوەکانی دھۆک دانا، کە ئەندامەکانیان سەر بە پارتی دیموکراتی ئاتور بوون.
پارتی دیموکراتی ئاتور بە یەکەمین پارتی ئاشوری دەژمێردرێت کە خەباتی چەکداری دەست پێ کردووە.
http://www.kaldaya.net/OurVillages/sarkis2.html http://www.kaldaya.net/2007/11_DailyNews_Nov2007/Nov15_07_A3.html