پاتریک مێلرەوز
| پاتریک مێلرەوز | |
|---|---|
| چەشن | دراما کۆمێدیای ڕەش |
| وەرگیراو لە | پاتریک مێلرەوز بەرھەمی ئێدوارد سەینت ئابن |
| نووسەر | دەیڤد نیکڵز |
| دەرھێنەر | ئێدوارد برگر |
| ئەکتەران | بێنێدیکت کەمبەرباچ جێنیفەر جەیسن لی ھیوگۆ ویوینگ ئانا مەدڵی |
| ئاوازدانەر(ان) | ھاوشکا |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | بەریتانیا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ژمارەی وەرزەکان | ١ |
| ژمارەی ئەڵقەکان | ٥ |
| بەرھەمھێنان | |
| ماوەی پەخش | دەوروبەری ٦٠ خولەک |
| پەخش | |
| تۆڕ | سکای ئەتلانتیک شۆتایم |
| بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ – ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ |
| گرێدان بۆ دەرەوە | |
| ماڵپەڕی فەرمی | |
پاتریک مێلرەوز (بە ئینگلیزی: Patrick Melrose) کورتەزنجیرەیەکی پێنج ئەڵقەییە، کە ساڵی ٢٠١٨ بەرھەم ھاتووە و بێنێدیکت کەمبەرباچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت؛ زنجیرەکە لەڕووی ڕۆمانە خۆژیاننامەکانی ئێدوارد سەینت ئابن ساز کراوە.[١]
پەنجا دەیە زیاتر (لە ١٩٦٠ەکانەوە تاوەکوو سەرەتاکانی ٢٠٠٠) پیاوێکی دەوڵەمەندی ئینگلیزی بەناوی پاتریک مێلرەوز ھەوڵ دەدات خۆی لە چنگی ئاڵوودەبوون و ئەو دێوانەی دەوریان تەنیوە، ڕزگار بکات؛ کە سەرچاوەکانیان بۆ ئازارەکانی باوکی و کەمتەرخەمییەکانی دایکی لە سەردەمی منداڵیدا دەگەڕێتەوە.
سازبوون
[دەستکاری]شوباتی ساڵی ٢٠١٧ ڕاگەیەندرا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ساز دەکرێت کە لە کۆمەڵە کتێبەکانی ئێدوارد سەینت ئابن وەرگیراوە و بێنێدیکت کەمبەرباچ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و لە ئەمریکا لە کەناڵی (Showtime)دا و لە بەریتانیا لە کەناڵی (Sky Atlantic)دا بڵاو دەبێتەوە. دەیڤد نیکڵز نووسەری ھەر پێنج ئەڵقە و ئێدوارد برگریش دەرھێنەریان بوو.[٢] لە مانگی تەممووزدا جێنیفەر جەیسن لی و ھیوگۆ ویوینگ وەکوو دایک و باوکی پاتریک پەیوەستی پرۆژەکە بوون و ئانا مەدڵیش بۆ ڕۆڵی ژنی پاتریک ھەڵبژێردرا.[٣] فیلمھەڵگرتنەوەکە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ لە گلاسگۆ دەستی پێ کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Nast، Condé. «How Benedict Cumberbatch Became Patrick Melrose». Vanity Fair (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «Benedict Cumberbatch Set to Star in Showtime Limited Series 'Melrose'» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Stanhope، Kate؛ Stanhope، Kate. «Jennifer Jason Leigh, Hugo Weaving Board Showtime Miniseries 'Patrick Melrose'». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان، دەستپێکردنی ٢٠١٨
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- پەخشی تەلەڤیزیۆنی ڕووداوەکانی دەکەوێتە ناو شاری نیویۆرک
- بەرنامەی تەلەڤیزیۆن لە ڕۆمانەکانەوە وەرگیراوە
- زنجیرە بەڕیتانییە کورتەکان
- زنجیرە دراما تەلەڤیزیۆنییەکانی بەریتانیا لە دەیەی ٢٠١٠
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە ئینگلیزی-زمانە ئەمریکییەکان
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان لەسەر بنەمای ڕۆمانە بەریتانییەکان