١٩١٩ (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

١٩١٩ ڕۆمانێکە لە نووسینی نووسەری میسری ئەحمەد مووڕاد، لەلایەن دار ئەلشورووقەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە[١] دواتر گۆڕدرا بۆ فیلمێک بە ناوی «کیرە والجن» ، کە کەریم عەبدوولعەزیز و ئەحمەد عز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا.

نووسەری ڕۆمان[دەستکاری]

ئەحمەد مووڕاد، نووسەر و وێنەگر و گرافیک دیزاینەر. لە ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە قاھیرە لە دایکبووە. دەرچووی زانکۆی «لیسیە الحریە» پێش ئەوەی پەیوەندی بە پەیمانگای باڵای سینەما لە بەشی سینەماکارییەوە بکات، لە ساڵی ٢٠٠١ دەرچووە. فیلمەکانی بە ناوی «سەرگەردانەکان - سێ کاغەزەکە - لە ڕۆژی حەوتەمدا» خەڵاتی کورتە فیلمی لە میھرەجانەکانی ئینگلتەرا و فەڕەنسا و ئۆکرانیا بەدەستھێنا. ڕۆمانی «ڤێرتیگۆ» (٢٠٠٧) چاپکرا و بڵاوکرایەوە، و وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیتاڵی و لە ساڵی ٢٠١٢دا گۆڕدرا بۆ زنجیرەیەک. ڕۆمانی «خۆڵی ئەڵماس»ی لەلایەن دار ئەلشورووقە (٢٠١٠)ی بڵاوکردەوە، کە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئیتاڵی، جگە لە ڕۆمانی «فیلی شین» (٢٠١٢).[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]