١٢٧ کاتژمێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
١٢٧ کاتژمێر
127 Hours
دەرھێناندانی بۆیڵ
بەرھەمھێناندانی بۆیڵ
کریستینا کۆڵسەن
جۆن سمیسسەن
چەشنی فیلم{{{چەشن}}}
کاستجەیمز فڕانکۆ
ئەمبێر تامبلین
کەیت مارا
مۆسیقائەی ئار ڕەحمان
وێنەگری سینەماییئەنتۆنی داد مەنتلی
دەستکاریجان هاریس
ڕێکەوتی دەرچوون٤ی ئەیلوول ٢٠١٠
ماوەی فیلم٩٣ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
تێچوون١٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٦٠.٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

١٢٧ کاتژمێر (بە ئینگلیزی:127 Hours)، فیلمێکی سینەماییە و ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهێنراوە، جیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی (Between a Rock and a Hard Place)ـەوە وەرگیراوە کە چیرۆکێکی ڕاستیە، ئەم فیلمە پالێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ڕووی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر و باشترین بەرهەمهێنان.

چیڕۆک[دەستکاری]

چیرۆکی شاخەوانێکە کە ڕۆژێک بێ ئەوەی بە کەس بڵێ ڕێگەی شاخێک دەگرێتە بەر. لە وێ بەردێکی گەورەی بە سەر دەستی‌دا دەکەوێ و دەستی لە بن بەردەکە گیر دەکا. بۆ ماوەی ١٢٧ کاتژمێر لەو شوێنە، لە جێگەیەک کە دەستی ھیچ بوونەوەرێکی پێ ڕاناگا دەمێنێتەوە. لەو ماوەیەدا بیر لە خۆی دەکاتەوە. لە خۆشەویستەکەی، لە دایکی، لە بنەماڵەکەی. دەیان جار لە زیندوو مانەوە بێ ھیوا دەبێ و دیسان ھەوڵی بۆ دەدا. لە نێوان ئاسمان و زەوی دا ھەڵواسراوە. کاتێک بیر دەکاتەوە دەزانێ کە چەند حەزی لە خۆشەویستەکەیەتی. ئەو خۆشەویستەی کە ماوەیەک لەمەوبەر بە بێ ھیچ ھۆکارێک بە جێی ھێشتووە. لە ئاکام دا بە چەقۆیەک کە پێیەتی دەستی دەبڕێ و دەڕوا. ڕزگار دەبێ.

سەرچاوە[دەستکاری]