وەرگێڕان (زیندەزانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هه‌نگاوه‌كانی دروست بوونی پرۆتین ڕوون ده‌كاته‌وه‌

وەرگێڕان (ئینگلیزی: Translation) لە زیندەزانیدا ھەنگاوێکە، لە کرداری درووستبوونی پڕۆتین، لە ڕایبۆسۆمەکان ڕوودەدات، تێیدا بەکارھێنانی کۆدۆنەکان لە گەردەکانی ئاڕ ئێن ئەی نێردراو ڕوودەدات، بۆ دیاریکردی ڕیزبەندیی ترشە ئەمینییەکان لە زنجیرەی پیپتیددا.

واته‌ ده‌تونین بڵێین DNA كه‌ RNA دروست ده‌كات وه‌ RNA پرۆتین دروست ده‌كات.

بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌م كرداره‌ چۆن ڕووده‌دات ده‌بێ جۆره‌كانی RNA بزانین

جۆره‌كانی RNA فرمانیان
tRNA ترشه‌ ئه‌مینیه‌كان بۆ ڕایبۆسۆم داگوازێته‌وه‌ بۆ دروست بوونی پرۆتین
mRNA كه‌ تاكه‌ زنجیره‌یه‌ بۆ ماوه‌ زانیارییه‌كان له‌ بۆ هێڵێكی دیاریكراو داگوازێته‌وه‌ بۆ دروست بوونی پرۆتینێكی دیاریكراو
rRNA به‌شێكن له‌ پێكهاته‌ی ڕایبۆسۆمه‌كان ،ڕایبۆسۆمه‌كانیش ئه‌ندامۆچكه‌ن له خانه‌دا پرۆتین دروست ده‌كه‌ن

ھەنگاوەکان[دەستکاری]

وەرگێڕان ٥ ھەنگاوی سەرەکی دەگرێتەوە:

  1. دەستپێک:ھەردوو یەکەی پێکھانتی ڕایبۆسۆم (وmRNA نێڕدراو) ئەو tRNA (وRNAگواستراوە) کە ترشی ئەمینی میسۆنین ھەڵدەگرێ لە گەڵ یەکتر دەبەسترێن
  2. درێژبوونەوە:tRNA ئەو ترشە ئەمینیە ھەڵدەگرێت کە کۆدۆن دیاری دەکات کە تەواوکەری زنجیرەی mRNA بە کۆدۆنی دواتر لە mRNA پێپتیدە بەند لە نێوان ترشە ئەمینیەکان درووست دەبێت tRNA ڕایبۆسۆم جێ دەھێڵێت و ڕایبۆسۆمیش بە درێژایی mRNA ماوەی یەک کۆدۆن پێشدەکەوێت (ھەر tRNA ترشی ئەمینی دیاریکراو ھەڵدەگرێت کە یەکەی پێکھاتنی پرۆتینن)
  3. بەرداوەمی درێژبوونەوە:tRNAیەکەم جیادەبێتەوە لە mRNA دەچێتەوە ناو سایتۆ پلازم کاتیک ترشی ئەمینی کە پیپتیدە بەند دروست دەکات کرداری درێژبوونەوە بەرداوەم دەبێت وە زنجیرەی فرە پێپتیدیش لە گەشەکردن بەرداوەکە دەبێت
  4. کۆتای ھاتن: کردارەکە کۆتایی دێت کاتی گەیشتینی بە وەستانە کۆدۆن وەستانە کۆدۆننیش ئەو کۆدۆنەیە کە tRNA نیە کە دژە کۆدۆنێکی تەووکەری زنجیرەی mRNAھەلبگرێ (وەستانە کۆدۆن بریتیە لەکۆدۆنی(UAG,UGA,UAA)وە کۆدۆنی دەستپێک ھەمیشە AUG کە ترشە ئەمینی میسۆنین ھەل دەگری
  5. جیابوونەوە: ھەردوو یەکەی پێکھاتنی ڕایبۆسۆم جیادەبنەوە وە فرە پیپتیدی دروست بوو بەرەڵا دەبێ کە ھەڵدەستێ بە فرمانی گرنگ لەناو خانەدا

سەرچاوە[دەستکاری]

  • پەرتووکی زیندەزانی ١٢، چاپی دووەم - ٢٠١١، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».