وێنجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەنگێک لە سەر گوڵی وێنجە نیشتوەتەوە
گیای وێنجە، تۆوەکەی و گوڵەکەی

وێنجە یان ھەسپست (بە لاتین: medicago sativa) ڕوەکێکە لە دەستەی شەوەرییەکان، کە جووتیاران لە زەویدا دەیچێنن و وەکوو تفاقی ئاژەڵان بە کاری دێنن. مادەکان بۆ یەکەم جار وێنجەیان وەکوو گیایەکی خۆماڵی بۆ تفاقی ئەسپەکانیان سەوز کرد. وێنجە ئەگەر لە زەویی باشدا بچێنرێ ٤ تا ١٠ ساڵ دەڕوێتەوە و ھەر ساڵیش ٤ یان ٥ بەر دەدووردرێتەوە. لە بەر ئەوەی کە پرۆتینی زۆری تێدایە وەکوو باشترین خواردن بۆ ئاژەڵان بە کار دێت. لە کوردەواریدا تەنیا وەکوو تفاق کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بەس خەڵک لە زۆرێک لە وڵاتاندا وەکوو سەوزی دەیخۆن.

سەرچاوە[دەستکاری]