ویکیپیدیا:ھەموو کۆڵەکەکان بەھای خۆیان ھەیە
ڕواڵەت
ئەم پەڕەیە داڕشتنە. ئامۆژگاریی یەکێک یان زیاتر لە بەشداربووان لەخۆ دەگرێت. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا چوونکە یەکدەنگیی لەسەر نییە. |
ھەر پێنج کۆڵەکەکەی ویکیپیدیا کلیلێکی سەرەکین بۆ کارکردنی ویکیپیدیا، ھیچ یەکیان لە یەکێکی تر بەرزتر و بەبەھاتر نین، وە ھەر یەکێک لە کۆڵەکەکان یەک گرنگی و بەھایان ھەیە بۆ تەواوی پڕۆژەکە،
ئەگەر ھاتبا یەکێکیان گرنگی زیاتریان ھەبوایە لەوەی تر ئەوە دەمان وت "چوار کۆڵەکەکە" یان بە پێچەوانەوە، بەڵام ھەر ھەمووی یەکسانن بۆیە پێنج کۆڵەکەیە.
پێنج کۆڵەکە
[دەستکاری]- ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایە
- ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا بە بێ لایەنانە نوسراون.
- خاوەن ناوەڕۆکی ئازادە و ھەموو ناوەڕۆکەکانی ھاوبەشیپێکراون.
- بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا پێویستە ئەتەکێت و شارستانییەوە لەگەڵ یەکتر مامەڵە بکەن.
- ویکیپیدیا یاسای سەختی نییە.
وێنا بکە ئەگەر ویکیپیدیا لە ئامانجی خۆی لابدات؟
- ئەگەر ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیا نەبوایە، ئەوە وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێدەھات یان وەک تۆڕێکی میدیایی ھەواڵ
- ئەگەر ناوەڕۆکەکانی بەبێ لایەنانە نوسرابوانایە، ئەوە دەبووە شوێنێک بۆ گەیاندنی بیرۆکە کەسی و گروپییەکان، ناوەڕۆکەکان وەک ئامرازێکی سیاسی لێدەھات، و ئەمەش بۆ ویکیپیدیا خراپە.
- ئەگەر بھاتایە بە خۆڕایی نەبوایە ئەوە بەشداریکردنی لەسەر ئاستی جیھانی کەم دەبوویەوە
- ئەگەر بێت و بوەستین لە مامەڵە بەشێوەی شارستانی و ئەتەکێت لەگەڵ یەکتر، ئەوە خۆبەخشەکانی پڕۆژە دووردەکەونەوە لە بەشداریکردن.
- ئەگەر بھاتایە یاساکانمان بە قورسی بگرتایە ئەوە زیاتر وەک ئامێرێکمان لێدەھات لەوەی ببین بە بەرھەمھێنەرێک