ویکیپیدیا:گلەم/ژین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بنکەی ژین ناوەندێکە بۆ هەڵگرتن و پاراستنی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی، بنکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری سلێمانی دامەزراوە. لە ڕێی پڕۆژەیەکی گلەمەوە ناوەندی بنکەی ژین و کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەوەی بڕێک لە ئەرشیڤی بنکەکە لە پڕۆژەی ویکیمیدیا کۆمنز بار بکرێت.

ئامانج[دەستکاری]

بنکەى ژین، ناوەندێکى ئەرشیفیى ناحکوومییە، ساڵى 2004 لە شارى سلێمانى دامەزراوە، تەرخانى کۆکردنەوە، پاراستن، ڕێکخستن و زیندووکردنەوەى سامانى بەڵگەنامە، دەستنووس، ڕۆژنامەگەرى و کتێبى تایبەت بە کورد و کوردستان و تۆمارکردنى مێژووى زارەکیى کوردەوارییە. تیمی ویکیپێدیای سۆرانی لە نزیکەوە سەردانی پرۆژەکانی بنکەی ژینی کردووە و بەڵگەنامەکانی بینیوە، کە دەکرێت بەشێوەیەکی ڕێکوپێک لە ویکیپێدیادا کۆبکرێنەوە و بەشیان بۆ بکرێتەوە. لە ویکیپێدیا بەشی شێوەزاری سۆرانی چەندین ژیاننامە و بەسەرهات هەن کە وردبوونەوە و بەڵگەنامەی پێویستن، کە لە بنکەی ژین ساڵانێکە کاریان بۆ کراوە و کۆکراونەتەوە، ئەمانە سامانێکی گرنگن کە سەرهێڵ هەموو کوردێک، بەڵکو هەموو مرۆڤێک لەم گەردوونەدا دەستیان پێ دەگات، بۆی هەیە بخرێنە سەر چەندین زمانی تر کە بۆ توێژینەوە و خوێندن گەورەترین سەرچاوەیە.

بوونی بەڵگەنامە و وێنەکان بۆخۆیان سەرچاوەیەکی گرنگن کە لە ویکیپێدیادا هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. لەو پێناوەدا تیمی ویکیپێدیای - بەشی سۆرانی - هەماهەنگیان لەگەڵ بنکەی ژیندا دروست کردووە و ئامانجیان سەرهێڵخستنی زۆرترین بەڵگەنامە و ڕووداوە مێژووییەکانە. هاوکات بنکەی ژین سوودمەند دەبێت لە ڕێکخستنی ئەو بەڵگەنامانەدا لە ویکیپێدیا و دەبێتە سەرچاوەیەکی ناسراوی هەموو زمانەکانی تریش.

مێژوو[دەستکاری]

ڕۆژ ڕووداو
٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ئاراس نووری و محەممەد سەردار تاوتوێی پڕۆژەیەکیان کرد، کە تێیدا بەرهەم و ئەرشیڤی بنکەی ژین لەگەڵ ویکیپیدیا هاوبەشی پێ بکرێت.
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد بە شێوەیەکی فەرمی داواکاری هەماهەنگی و درووستکردنی پڕۆژەی گلەم لەگەڵ بنکەی ژین ئاڕاستەی بنکەکە کرد. دواتر بنکەی ژین قبووڵیان کرد.
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بخاتە سەر کار،کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد دەستیکرد بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی هاوکاری دارایی لە ڕێکخراوی ویکیمیدیا.
١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد بڕی پێویست لە یارمەتی دارایی لە ڕێکخراوی ویکیمیدیا وەرگرت.
١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ محەممەد سەردار بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد سەردانی بنکەی ژینی کرد و لە کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێریدا باس لە پڕۆژەکە کرا. کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد ئامادەیی خۆی دەربڕی بە دامەزراندنی کەسێک لە بنکەی ژین و فێرکردنی کۆمەڵێک ئەندامی بنکەکە کە چۆن ویکیپیدیا بەکاربهێنن و وێنە و ئەرشیڤی بنکەکە بار بکەن بۆ ویکیمیدیا کۆمۆنز.[١]

بەرهەمەکانی پڕۆژەکە[دەستکاری]

لێرە پێرست و پۆلینی بەرهەمەکانی ئەم پڕۆژەیە دادەنرێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران و سەردانیکەرانی ویکیپیدیا بە ئاسانی دەستیان بە چالاکی و بەرهەمەکانی پڕۆژەکە بگات:

ئەندامان[دەستکاری]

ڕیزکراون بەپێی ئەلف و بێ:

  • ئاراس نووری (تیمی ویکی)
  • محەممەد سەردار (تیمی ویکی)
  • ڕەفیق ساڵح (بنکەی ژین)
  • سدیق ساڵح (بنکەی ژین)

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ "بنکەی ژین و ویکیپیدیای کوردی – Zheen Archive Center". zheen.org. Retrieved 2023-05-16.