ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/شێوازی کات و ڕێکەوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیستەمی ویکیپیدیای کوردی ڕێکەوتەکان ئێستا بە شێوەیەک دەنووسێت کە جیاوازە لەوەی خۆمان لە وتارەکاندا دەیاننووسین. سیستەم دەنووسێت: ٣١ ئازار ٢٠١١ بەڵام ئەوەی خۆمان بە دروستی دەزانین و لە وتارەکاندا بەکاری دەبەین ٣١ی ئازاری ٢٠١١یە. دەستکاریکردنی ئەم شێوازە لە سیستەمدا تەنیا داواکارییەکی پێویستە لە ویکیمیدیا. ھەروەھا دەتوانین ھەر وەک ویکیپیدیای فارسی یان عەرەبی کە ڕۆژژمێرەکانی تریان داناوە و لە بەشی کات و ڕێکەوتی تایبەت:ھەڵبژاردەکاندا بە شێوەی تاکەکەسی بۆ بەکارھێنەر چالاک دەبێتەوە، ئێمەش ڕۆژژمێری کوردی و کۆچیی مانگی و کۆچیی ھەتاوی دابنێین. ھەروەھا دەبێ شێوازێکی ستانداردمان بۆ نووسینی کات و ڕێکەوت بەیەکەوە ببێت. بەڵام پێش ئەو داواکارییە با ڕاپرسییەکی بۆ بکەین کە کام ڕۆژژمێرانە ببێت و شێوازیان چۆن بێت و کات و ڕێکەوت بەیەکەوە چۆن بنووسین؟ --ئاسۆ ٠٩:٠٣, ٣١ ئازار ٢٠١١ (UTC)

بیروڕاکان

  • بە بیروڕای من بۆ سیستەم و شێوازی واژۆکردن «٠٩:١٠ی ٣١ی ئازاری ٢٠١١» باشە. ئەگەرچی لەسەر ناوی مانگەکان ھەر نەگەشتین بە ئاکامێکی ھاودەنگ بەڵام پێم وایە بۆ ئێستا کە زۆرێک لە وتارەکانمان بەوانە نووسیوە، با ھەر ئەو ناوە سریانییانە بن. ئەگەریش لە داھاتوودا بڕیارمان دا بیانگۆڕین ئەوە کارێکی ئاسانی find/replace مان ھەیە. بۆ ڕۆژژمێرە تاکەکەسییەکانیش «کۆچیی ھەتاوی» بۆ بەکارھێنەرە ڕۆژھەڵاتییەکان لەوانەی یارمەتیدەر بێت: «٠٩:١٠ی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٠». من ھەر تێنەگەشتم لەم ڕۆژژمێرە کوردییە کە بۆ چی سەرەتاکەی ٧٠٠ی پێش زایینە؟ ١- بۆ پێکھاتنی حکومەتی ماد دوو بیرووڕای ٧٠٠ و ٧٢٨ی پێش زایین ھەیە. ٢- سەرەتای ساڵی کوردی نەورۆز و ئەفسانەی شۆڕشی کاوەیە کە ھیچ پێوەندییەکی بەڵگەداری بە مادەکانەوە نییە ٣- ئەسڵەن پێوەندیی ماد و کورد چییە؟ یەک بەڵگەی بڕوا پێکراو بە دەستەوە نییە کە پێوەندییەک نیشانبدات. سوپاس --ئاسۆ ٠٩:٢٩, ٣١ ئازار ٢٠١١ (UTC)
من ئەڵێم:
  • ڕێکەوت بۆ پاڵ واژۆ: ٠٩:١٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١١
  • ڕۆژژمێری تاکەکەسی چییە؟
  • با ھەر مانگە سریانییەکان بن و ساڵی زایینی.
  • نازانم پێوەندی نێوان ماد و کورد چییە و بۆشم گرنگ نییە! لەوانەیە ئابا و ئەژدای کورد بووبێتن. بەڵام ئایا ئەمە بەڵگە نییە کە کورد لەو :جێگایە دژی کە مادیش ژیاوە؟! --Aza ١٢:١٨, ٣١ ئازار ٢٠١١ (UTC)
وەڵامی «ڕۆژژمێری تاکەکەسی چییە؟»: ئەگەر لە ویکیپیدیای فارسی سەردانی [١] یان لە عەرەبی سەردانی [٢] بکەیت دەبینی ڕۆژژمێری دەکەش ھەیە بۆ ھەڵبژاردن؛ بەڵام ئەو ڕێکەوتە تەنیا شێوازی نیشاندان بە تاکە نەک گشت بەکارھێنەران.--ئاسۆ ١٨:٥٧, ٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • سەبارەت بە شێوازی نووسینی کات و ڕێکەوت بۆ ئێستا منیش شێوازی «٣١ی ئازاری ٢٠١١» پەسەن ئەکەم ، سەرجەم نووسەری کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەکانمانیش بەم شێوازەی دەنووسن ، سەبارەت بە ساڵی کوردی(سەرەتاکەی ٧٠٠ پێش زایین) تەنیا ئەوەی دەزانم کە ھۆکاری وەی کە سەرەتای ساڵی کوردی، ٧٠٠ی پێش زایینە ئەوەیە کە دیاکۆ ھەوەڵین پادشای ماد ، لەو ساڵە دا حکوومەتی مادەکانی پێک ھێناوە ، (پێوەندی نێوان کورد و ماد بمێنێتەوە بۆ کاتێکی دی). Merkhas ١٢:٥٣, ٣١ ئازار ٢٠١١ (UTC)
  • منیش لەگەڵ ئەم شێوازەم «٣١ی ئازاری ٢٠١١»، مانگەکانیش وەکوو کاک ئاسۆ دەبێژێت، هەرکات بڕیار لەسەری دران ئەوا بگۆڕدرێن. و کاتەکەیش ئەوەی کاک ئاسۆ لەلام پەسەندە: «٠٩:١٠ی ٣١ی ئازاری ٢٠١١». ئەوەش بزانن ئێمە ٢٤ کاتژمێریمان نییە، ١٢ بە ١٢ یە. سوپاس. --ئاراس نوری ١٠:٤٤, ٨ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • منیش هەروەها ئەوەی کاک ئاسۆم بە دڵە. جوتیار ١٥:٠٤, ١٠ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • شێوازی «٣١ی ئازاری ٢٠١١» گونجاوە. MarMzok لـێدوان-- ١٩:٢٧, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • ٣١ی ئازاری ٢٠١١ گونجاوترە بە ڕای من --Esfenc ١٣:٢٨, ١٩ ئایار ٢٠١١ (UTC)
  • ٣١ی ئازاری ٢٠١١ گونجاوترە بە ڕای من. --barham ١٨:٢٤, ٢٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • ٣١ی ئازاری ٢٠١١ گونجاوە بەرای من RebeN4PaC ١٤:٢١, ٢٢ ئایار ٢٠١١ (UTC)
  • ٣١ی ئازاری ٢٠١١ گونجاوە. andazyar ٠٧:٢٥, ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١١
  • بە بڕوای من سیستمەکە وەکو خۆی، واتا ٣١ ئادار ٢٠١١ بمێنێتەوە باشترە. لە سیستمی ئینگلیزیشدا بەبێ هیچ ئامڕازێکی پەیوەندی دەنوسرێ، بەڵام خوێنەر لە خوێندنەوەدا خۆی ئامڕازی of ی بۆ زیاد دەکات. خوێنەر خۆی دەزانێ لە کاتی خوێندنەوە یان قسەکردندا ئەو ئامڕازانەی بۆ زیاد بکات.ئەم سیستمە لە ئایندەدا بۆ بەکوردیکردنی دەزگا ئەلکترۆنیەکانی وەکو کۆمپیوتەرو مۆبایل و تەلەفزیۆن و ڕادیۆی دیجیتاڵ و تێکستی دیجیتاڵ و هتد ئاسانترە. gerdelul ١٧:٠٦, ٢٩ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)
  • بە بۆچونی من با ناوی مانگەکان کوردی بێت لە پێش دا ، وەکو خاکەلێوە بانەمەر جۆزەردان، پوشپەر گەلاوێژ خەرمانان ،ڕەزبەر خەزەڵوەر سەرماوەز ، بەفرانبار رێبەندان رەشەمە. دوای با لە سەر تاریخی کوردی بێت وەکو ٢٢ جۆزەردانی ٢٧١١ ی کوردی بێت. سپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن 178.196.175.229 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
  • به‌ بۆچوونی من ٣١ی ئازاری ٢٠١١ زۆر باشتر و بڵاوتره‌ و خه‌ڵکی زیاتر تێده‌گه‌ن haval لـێدوان-- ١٩:٢٧, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • بە بۆچوونی من ئەمە کێشە نیە کە ٣١ ئازار ٢٠١١ بنووسرێت یان ٣١ی ئازاری٢٠١١ چونکە خوێنەر هەر دەخوێنێتەوە ٣١ی ئازاری ٢٠١١، بەڵام پێشنیار دەکەم کە لە پاڵ ڕۆژمێری زایینی ڕۆژمێری کوردیش بنووسرێت.{بەکارهێنەر :هێڤار هەندرێن}
  • ئەم ڕێکەوتە تەنیا ڕێکەوتێکە کە لە باشوور خەڵک لێی تێ دەگا، خەڵکی ڕۆژهەڵات لێی تێ ناگا، بە ڕای من دەبێ ئاوا بنووسرێ بۆ ئەوەی هەموو کەسێ لێی تێ بگا، بۆ نموونە: 22-08-2011 جا لە پاش ئەو بە هەر شێوەیکی تریش بنووسرێ خۆ هەر باشترە، بۆ نموونە بە ساڵی کوردی، هەتاوی یان وەک ئەوەی لە باشوور باوە ناوی مانگەکان بە سریانی. هەر چی دەنووسرێ باشترە هەمووان لەبەر چاو بگیرێن نەک تەنیا یەک بەش. کوردستان ئاوەدان بێ. ڕێزدارانی پێشنیاردەر سەرنجی ئەوە بدەن کە ساڵنامەی زایینی سریانی تەنیا لە باشوورێ و لە ڕۆژئاوایە، کە هەردووکیان سیستێمی بەعسییان بە سەردا سەپابوو، دە کار دێ و خەڵک لێی تێدەگا. ئەو نێوەمانگە سریانییانە فڕیان بە سەر کوردانەوە نییە! ئەمە لە ڕۆژهەڵاتێ ساڵنامەی ک‌‌ۆچی هەتاوی، کە ئەو ساڵ 1390-ە، و مانگەکانی کوردی( خاکەلێوە، بانەمەڕ، گوڵان، پووشپەڕ، گەلاوێژ، خەرمانان، ڕەزبەر، خەزەڵوەر، سەرماوەز، بەفرانبار، ڕێبەندان، ڕەشەممە) بە کار دێنین. ئەوەی کە ساڵنامەیەکی یەکدەست بۆ هەموو کوردان هەبێ، زۆر پێویست و بەجێیە. بەڵام چاکتر ئەوەیە کە ساڵنامەی کوردی، کە ئێستا 2711یە، بە مانگەکانی کوردییەوە کە لە سەرەوەدا هاتن، دە کار بهێنرێ. نەورۆزیش وەک یەکەم ڕۆژی بەهارێ و یەکەم ڕۆژی ساڵێ دابنرێ! ئەگەر ئەوەش ناکرێ، با ساڵنامەی زایینی بێ، بەڵام ئەو نێوە مانگە سریانییانە لا ببرێن! بەشێک لە بەر ئەوەی ئەمە نێوە مانگی کوردیمان هەیە و پێویست ناکا لە باتی شتی خۆماڵی شتی بێگانە دەکار بێنین. بەشێکیش لە بەر ئەوەی نێوە مانگی زایینی کە لە هەموو جیهانێدا دە کار بێن( جانوێری، فێبرواری، مارچ، ئاپریل، مای، جوون، جوولای، ئاوگوست، سێپتیمبێر، ئۆکتۆبێر، نۆڤێمبێر، دێسێمبێر) لە نێوە مانگی سریانی چاکترن. هەموو کوردیش تێییان دەگەن! بە ڕای من ڕێکەوتێکە بە زایینی بنووسرێ بەڵام لە باتیی ئەوەی کە ناوی مانگەکان بە سریانی بێ (کە ڕۆژهەڵاتییەکان لێی تێ ناگەن) بەس بە ژماری مانگەکان بێ، بۆ نموونە وا بنووسرێ: 23-08-2011، هەموو کەس دەزانێ مانگی هەشت کەیە، بەڵام هەموو کەس نازانێ ئازار چ مانگێکە. جا ئەگەر ویستتان بە کوردیش بینووسن دەتوانن کۆدێکی ساڵی شەمسی یان هەتاوی دابنێن بەڵام دەبێ کۆدەکە وا دەسکاری بکەن کە ژمارەی 1321 بە ساڵی ئێرانی زیاد بکرێ تا ببێتە ساڵی کوردی، ڕۆژ و مانگەکانی کوردی و ئێرانی خشت بەرانبەری یەکن، بۆ نموونە ئەگەر ساڵێکی ئێرانیی وەکوو (23-7-1390)مان هەبێ بە ساڵی کوردی دەبێتە (23-7-2711) واتە تەنیا ساڵەکەی ژمارەی 1321ی پێ زیاد بووە.
کورتە: بە کورتە، پێشنیاری من ئاوایە کە ساڵەکان بە دوو شێوە بنووسرێ: 1. بە زایینی بەڵام ئاوا بنووسرێ: (23-08-2011). ئەگەریش ویستتان ناوی مانگەکە بنووسن با بۆ وێنە ئاوا بێت: (23ی ئاگۆستی 2011ی زایینی)، نەک بە ناوی مانگی سریانی. 2. بە کوردی بۆ وێنە: (01-06-2711) ئەگەریش ناوی مانگەکەتان نووسی ئاوا بێت: (1ی خەرمانانی 2711ی کوردی). بەو کارە هەموو کوردێ لە مەبەستەکە تێ دەگات. هەر بژین و دەستتان خۆش بۆ ئەو ڕاپرسییە.
پێم سەیرە کە لە ویکیپیدیایەکی کوردی وا بە چاوێکی کەمەوە باس لە ڕۆژژمێری کوردی بکرێ و نووسەر بۆی گرینگ نەبێ کە ماد چییە و کێ بوون. دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی 700 ساڵ پێش لەدایکبوونی عیسایە، واتە ئەو کاتەی کە ئیمپراتۆریی ماد دامەزرا، دەستپێکی ساڵەکەش نەورۆزە، کە دابونەریتێکی کۆنی گەلانی ئاریایییە و بێگومان کوردیش بەشێک لەو خەڵکە کۆنانەی لەمێژینەی ناوچەکەیە و نەورۆزیشی هەمیشە گرتووە. بەڵام ئەگەر کاوە تێکەڵ بە نەورۆز دەکەن ئەوە هەڵەیە چونکوو کاوە تەنیا تەفسانەیەک و میتۆلۆژییەکە کە لە کاتی نەورۆزیش ڕووی نەداوە و دەستپێکی نەورۆیش کاوە نەبووە، نەورۆز زۆر کۆنتر لە کاوەیە. جا تکایە ئەگەر لێکۆڵینەوەی وردتان لەو بارەوە نییە، کەوا بێ تکایە مێژووی نەتەوەیەکیش وا بە سووکی چاو لێ مەکەن، چونکوو کورد دەبێ لەسەر ئیمپراتۆریی ماد تێزی دۆکتۆرا بنووسێ، چونکوو هێندە گرنگە، لەبەر ڕێکەوتێ تکایە مێژووەکەمان پێشێل مەکەن. بەڵام ڕێکەوتەکە ئەگەر وا بنووسرێ زۆر باشترە بۆ ئەوەی هەموو کەسێ لێ تێ بگات: (23-08-2011) خۆ ئەگەریش کوردییەکەشی لە پاڵیدا بەدروستی بنووسرێ هەر زۆر زۆر باشە، بەو جۆرە ویکیپێدیای کوردی جۆرە ڕێزێکیش لە ساڵنامەی کوردیش دەگرێ، بۆ نموونە: (01-06-2711). با هەمو هەوڵێکمان بۆ بووژاندنەوەی زمان و مێژوومان بێت. شتێ کە داگیرکەران لەمێژە لێی سەندووین. سەرکەوتوو بن.— ئەم لێدوانە لەلایەن 212.247.164.180 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئاکامی شێوازی ڕێکەوت

  • بۆ شێوازی نووسینی ڕێکەوتی سیستەم ئاکامی ھاودەنگ ئەم شێوازەیە: ٣١ی ئازاری ٢٠١١.
  • بۆ ڕۆژژمێرە دڵخوازەکانی دیکە ئەمانە پێشنیار درا:
  1. ڕۆژژمێری جەلالی بە سەرەتای ھیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام و بە ناوی مانگە کوردییەکانەوە. (وەک ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٠)
  2. ڕۆژژمێری جەلالی بە سەرەتای ٢٧٠٠ی پێش زایین و بە ناوی مانگە کوردییەکانەوە. (ڕۆژژمێری کوردی) (وەک ١١ی خاکەلێوەی ٢٧١١)
  3. ڕۆژژمێری کۆچی (هجری قمری) (وەک ٢٥ی ڕەبیعەسانیی ١٤٣٢)
  4. ڕۆژژمێری زایینی بە ژمارەی مانگەکانەوە نەک ناو (وەک ٢٠١١/٠٣/٣١ یان ٣١-٠٣-٢٠١١)

سوپاس بۆ بەشداربووان --ئاسۆ ٢١:١٨, ٢٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)


بیروڕاکان لەسەر شێوازی نووسینی کات لەپاڵ ڕێکەوتدا

دوایین دەرفەتی بەشداری: ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١

پێشنیارەکان:

  1. ١٤:١٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١١
  2. ١٤:١٠ی ٣١ی ئازاری ٢٠١١
  3. ٣١ی ئازاری ٢٠١١ کاتژمێر ١٤:١٠
  4. کاتژمێر ١٤:١٠ی ٣١ی ئازاری ٢٠١١
  • من ئەمەم بە دڵە: ١٤:١٠ی ٣١ی ئازاری ٢٠١١ --ئاسۆ ٢١:٥٢, ٢٣ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
  • دوو دانە ی زۆر جوان نییە. پێموایە ١٤:١٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١١ یان ١٤:١٠ - ٣١ی ئازاری ٢٠١١ باشتر بێت. MarMzok لـێدوان-- ١٤:٣١, ٢٤ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)
  • بە ڕای من ١٤:١٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١١ باشترە.--merkhas وتووێژ ١٤:٠١, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

ئاکامی شێوازی کات

تا ئێستا ئەم ڕاپرسییە نەگەشتووە بە ئاکامێکی ھاودەنگ بۆ شێوازی نووسینی کات.