ویکیپیدیا:پێرستی زاراوە پەسەندکراوەکان/باوەڕ-بڕوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سڵاو ھاوڕێیان. وشەی بڕوا و وشەی باوەڕ ھەندێک جار لەبەکارھێنانیاندا ھەڵە درووست دەبێت. ئایا کامیان بەرامبەرە بۆ Faith و کامەیان بەرامبەرە بۆ Believe؟ بۆ خۆم پێم وایە بڕوا = Believe و باوەڕ = Faith، ڕای ئێوە چییە؟ وشەی بڕوادار و باوەڕدار ـیشم وەک یەک بەر گووێ دەکەوێت، کە ھەردووکیان دەشێت بەمانای Faithful ـبێن: کەسێک کە Faith ـی ھەیە. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏٢٢:٢١، ٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
"@Broosk:بڕوا" ھەرئەو "باوەڕ" -ەیە کە پیتەکانی جێگۆڕکێیان کردووە. Faith زۆرتر لە بەستێنی دینیدا بەکار ئەھێنرێ (بڕوانە پۆلەکانی وتاری Faith)، بۆیە وشەی ئیمان ھاوتایەکی باشە، Faithful -یش ئەبێتە ئیماندار. --Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٩، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وەک کاک ئازا وتی بڕوا و باوەڕ یەک شتن و تەنیا جێگای پیتەکانیان گۆڕاوە. لە مەڵبەندی وایە دەڵێن باوەڕ و لە مەلبەندی تریشی بڕوا. بۆ نموونە لای ئێمە لە «دڵ بڕوادان»دا نەبێ قەت ناڵێن باوەڕ بەڵام بۆ نموونە لە جوانڕۆ ناڵێن باوەڕ و ھەر دەڵێن بڕوا.
باوەڕ یانی Believe و بە عەرەبی اعتقد. چاوگەکەی دەبێتە اعتقاد. جا لە زمانی عەرەبیدا مانای اعتقاد بە ایمان (کە دەبێتە Faith) نزیکە بەڵام بەڕاستی ئەمانە جیاوازن. لە ویکی عەرەربیشدا ھاتووە: «کلمة إیمان لھا أکثر من استخدام، ومعناھا قریب من معنی "الاعتقاد" فی إیطار الشک والظن…».
جا بە کورتی باوەڕکردن یان بڕواکردن دەبێتە Believe، باوەڕ یان بڕوا Belief و Faith ھەر ئیمان. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٣، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستتان خۆش. بەڵام وابزانم مەبەستەکەم بەتەواویی نەگەیشت. من لەزۆر شوێن دەبینم باوەڕ وەک بەرامبەر بۆ Faith یان Belief بەکار دێنن. ئێمە هەڵوێستمان چییە؟ پاشان، لەسەر قسەکانی خۆتانەوە، وشەیەک لە ئیمان باشتر و کوردیتر شک نابەین؟ ناکرێت باوەڕ بەکاربێت؟ ڕاستە زۆر جار دەڵێین باوەڕم وایە، یان بڕوام وایە، بەڵام من لەو بارودۆخەدا ناڵێم، لە بارودۆخێکدا کە باس لە ئیمان بکەیت، شیاو نییە باوەڕ بەکاربەرین؟ سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏٢١:١٧، ٤ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak:، وا نییە لە جوانڕۆ بڵێن بڕوا و هەر نەڵێن باوەڕ بەڵکوو پێچەوانە باوەڕ باوە و بڕوا بەهۆی کاریگەریی سۆرانییەوە هاتووە و چەند کەسێک نەبێ کەس ناڵێ بڕوا. وا ئەزانم بە هۆی هەڵەی نووسینەوە بوو و مەبەستی تۆش هەر ئەمە بوو چوون ئەمەشت هەڵە نووسا:" ... لای ئێمە لە «دڵ بڕوادان»دا نەبێ قەت ناڵێن باوەڕ .... بەڵام بۆ بابەتی دووەم منیش لەگەڵ کاک ئازام، faith وشەیەکی دینییە و ئیمان باشترە بۆ بەرامبەرەکەی چوون ئیمان بەشێکی تایبەتە لە باوەڕ و باوەڕ مەیدانێکی گەورەتر دەگرێتە خۆ بەڵام ئیمان زاراوەیەکی تایبەتە و لەهەموو زاراوەکاندا باوە، بێجیا لەمانەش کاک @Broosk: دروست نییە ئێمە بڕوا = Believe و باوەڕ = Faith دابنەین بڕوا و باوەڕ هەر یەک وشەن بە یەک ماناوە نابێ ئێمە بیان کەین بە دوو وشە و مانایەکی تریان پێ بدەین (ماناکەی تەسک بکەینەوە)، تۆ دەڵێی کوردیتر شک نابەن، ئیمانیش وشەیەکی کوردییە و هەزاران ساڵە لە کوردیدایە، ئەگەر ڕیشەی وشەیەک بیانی بێ بەڵگە نییە وشەکە بیانی بێ، وەک هەزاران وشە کە ڕەنگە تۆ بە کوردییان بزانی بەڵام ڕیشەیان بیانییە هەزاران وشەی پاڵەوی و فارسی و هتد کە ئێستا کوردین، ئەگەر ئیمان کوردی نەبێ faithیش ئینگلیزی نییە چونکە لە لاتینەوە چووەتە نێو فەڕەنسی و پاشان چووەتە نێو ئینگلیزی، با بیرمان بگۆڕین.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]