بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:ویکی خۆشەویستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Impression of red heart with language glyphs inside puzzle pieces similar to Wikipedia Global Logo and with "Wikilove" at bottom
ویکی خۆشەویستی
WikiLove can be invoked from any user page by clicking the "Heart" icon.
دەتوانرێت لە ھەر پەڕەیەکی بەکارھێنەر ویکی خۆشەویستی بەکاربێت بە کرتەکردن لە ئایکۆنی «دڵ»

ویکی خۆشەویستی، ویکیلۆڤ (یان ویکیدیاری بۆ ئامرازەکە) ئاماژەیە بۆ پیشاندانی ڕۆحی فراوان و لێک تێگەیشتنی یەکتر لە نێوان بەکارھێنەرانی ویکیدا. ئەم بەشە بە تێپەڕبوونی کات پەرەی پێدراوە و داڕێژراوە. لەبەر ئەوەی ئەو کەسانەی لە ڕوانگە جیاوازەکانەوە ھاتوون و پێکەوە لە ویکیپیدیادا کاردەکەن، بنەڕەتخوازانی ئایینی و بیروڕاخوازە دنیاگەراکان، شۆپپارێزخواز و لیبراڵەکان و ئەوانی تر، ئاسانە لە وتووێژەکاندا پێکدا بدەن و شەڕە دەستکاری دروست بکەن، بۆیە ویکی خۆشەویستی پەرەی پێدراوە تا نەرمی نواندن لە خۆشەویستی بوونی ھەبێت.

ھیچ ڕێسایەکی نھێنی نییە بۆ بەدەستھێنانی ویکی خۆشەویستی، بەڵام لێرەدا چەند پێکھاتەیەکی سەرەکی ھەیە:

  • ئەتەکێت بپارێزە – ڕێز لە بەشداربووانی تر بگرە.
  • بەشداربووانی نوێت زیاتر خۆشبوێت، نەک گازیان لێ بگری.
  • سیاسەتەکان پەیڕەو بکە – ئەمە کارکردن لەگەڵ یەکتر ئاسانتر دەکات.
  • بیرپاکی – بیرکردنەوەت بەرامبەر ھەمووان باش بێت.
  • ئامانجت لە ڕوانگەیەکی بێلایەن بێت – بابەتێک بنووسە کە خەڵک لە ھەموو لایەکەوە بتوانن بیخوێننەوە و لەگەڵیدا ھاوڕا بن.
  • سارد بمێنەوە – دەستبەجێ لە کاتی تووڕەییدا کاردانەوەت نەبێ، لەجیاتی ئەوە ھەندێک پشوو وەربگرە، ئەگەر ھەست بە بێزاریی دەکەیت.
  • لەبیرت بێت کە ھاوڕێ بەشداربووەکانی دیکەت لە ویکیپیدیا بەشێک نین لە سیستەمی کارپێکردنەکەت، ھەموو کەسێک حەز دەکات ھەستی پێ بکرێت و گرنگی پێ بدرێت. زۆرجار لەکاتی وتووێژدا باشترە بە سوپاسکردن یان شتێکی ئەرێنی دەست پێ بکەیت، ڕەنگە بە سوپاسکردن داواکارییەکەت بەدەستبھێنیت. چەند نموونەیەک:
    • «سڵاو، سوپاس بۆ سەرنجەکانت لەسەر دەستکاریکردنەکەم، کە گەڕاندتەوە. زۆر خۆشحاڵم ئەگەر دووبارە سەیری ئەم وەشانە بکەیتەوە (...)، سوپاس بۆ کاتەکەت.»
    • «سڵاو، و سوپاس بۆ دەستکارییەکانت لە وتارەکە؛ بەڵام، من باوەڕم وایە ھەڵەیت لەبارەی (...) دەستکارییەکەی من ڕاست بوو، حەز دەکەی جارێکی تر بیخوێنەرەوە، ئەگەر دەتوانیت؟ دووبارە سوپاس.»

بە خۆشحاڵییەوە دەستکاری بکە، و ویکی خۆشەویستی لە ھەموو ئینتەرنێتدا بڵاوبکەرەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە شایەنین!

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]