ویکیپیدیا:وشەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە



بەشدارییەکان
دەستکارییەکان لە ویکیپیدیادا، وادانراون بەسوود بن، جیا لە خراپکاری. یارمەتی:بەشدارییەکانی بەکارهێنەر ببینە.
بەشداریکەر
دەستکاریکەر ببینە.
بەڕێوەبەر
بەکارھێنەرێکی زێدە تایبەتمەندە بۆ "سەرپەرشتیکردن"ی کارەکان لە ویکیپیدیا – بەبێ کەم و زیاد، سڕینەوە و پاراستنی پەڕەکان، و بەربەستنی بەکارھێنەرانی وەڕەزکەر.

بەربەستن

پرۆسەیەکە کە تێیدا مافی دەستکاری کردنی بەکارھێنەرێک سنووردار دەکرێت یا بەتەواوی لێی دەسێنرێتەوە. بەربەستکردن دەتوانێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یا بۆ ھەمیشە بێت.

بانکردن

پێکھاتووە لە بەربەستنێکی ھەتاھەتایی بەکارھێنەرێک لە ویکیپیدیا بەبێ کۆتا.

بنبەست

کاتێک کە وتارێک ھیچ ویکیسازییەکی نییە و بەستەری بۆ ھیچ وتارێکی تر نەداوە، بەمە دەوترێت بنبەست.

بۆت

پرۆگرامێکە کە خۆکارانە یان نیمچە-خۆکارانە پەڕەکانی ویکیپیدیا زیاد یان دەستکاری دەکات. ویکیپیدیا:بۆت ببینە.

بووکەڵەکاری

بریتییە لە بەکارھێنانی زیاتر لە ھەژمارێک بۆ دەستکاریکردنی ویکیپیدیا.

بۆشایی ناو

پێکھاتووە لە جۆری پەڕەکانی ویکیپیدیا.

پەلاماری کەسی

ھێرش کردنە سەر بەکارھێنەرێک و ئاماژە بۆ شتگەلی کەسی لەجیاتیی ھێنانەوەی سەرچاوە و باسکردنی ناوەرۆکی وتارەکان.

پۆل

کۆمەڵێک وتاری ھاوشێوە یا دەربارەی یەک ناوەرۆک.

تێکەڵکردن

کۆکردنەوەی زانیارییەکانی دوو یا چەند وتار لە یەک وتاردا.

خۆژیاننامە

پێکھاتووە لە نووسینەوەی ژیاننامە لەسەر خود کە لە ویکیپیدیا قەدەغەیە.

خراپکاری

بریتییە لە ئەنجامدانی دەستکاریی ڕووخێنەر یان خراپ لە ویکیپیدیادا.

داڕێژە

پێکھاتووە لە قاڵبێک کە چەند کۆدێک لەخۆ دەگرێت کە دانانی ھەندێک ناوەڕۆک لە وتارەکاندا ئاسان دەکات.

ڕوونکردنەوە

بریتییە لە جیاکردنەوە و ڕۆشنکردنەوەی بابەتی ئەو وتارانەی ناوەکانیان لە یەک دەچێت، یا یەک ناویان ھەیە.

ڕەوانەکەر

ناوی وتارێک کە کاتێک کە بەکارھێنەرێک بۆی دەگەڕێت ڕاستەوخۆ دەیبات بۆ وتارێکی تر. ڕەوانەکەر بۆ ناوە ھاومەعناکان و ئاسانکردنەوەی گەڕان بە کەڵک دێت.

ژێرپەڕە

پێکھاتووە لە پەڕەیەک کە بەشێکە لە پەڕەیەکی تر.

سەلماندنیبوون

سەلماندنیبوون واتا توانای سەلماندنی ھەر بانگەشەیەک و سیاسەتێکە لە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی.

سەرنووس

سەرنووسەکان پێکھاتوون لە چەند تێبینییەکی جیاجیا کە لە سەرەوەی زۆرینەی وتارەکان دەردەکەون.

شارستانییەت

یەکێکە لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا کە داوا دەکات ھەموو بەکارھێنەران شارستانی بن و ھەڵسوکەوتیان لەکاتی وتووێژدا جوان بێت.

  • کردنەیەک
ھاوواتای تێکەڵکردنە.

گواستنەوە

گۆڕینی ناوی وتارێک لەبەر ھەڵەی ڕێنووس، باونەبوون، ناڕاست بوون یا کێشەی تر.

مۆدیوول

پێکھاتووە لە پەڕەیەک کە چەند کۆدێکی جاڤا سکریپت یاخود سی ئێس ئێس لەخۆ دەگرێت کە زۆربەی جار لەلایەن داڕێژەکان یاخود بۆتەکانەوە بەکاردێت.

میدیاویکی

میدیاویکی بۆشاییەکی ناوە لە ویکیپیدیا کە پەڕە تەکنیکییەکان لەخۆ دەگرن و بەڕێوەبەرانی ڕووکار دەتوانن دەستکاریان بکەن.

نێوانویکی

ئەو بەستەرانەن کە لە لای ڕاستی وتارەکانەوە دادەنرێن و ھەڵگری وتارگەلی ھاوسەنگن لە زمانەکانی تردا.

وتار
دەرگای زانستنامەیە. ھەموو وتارەکان پەڕەن، بەڵام پەڕەش ھەن کە وتار نین، ھەروەکوو ئەمە. ھەروەھا بنۆڕە ویکیپیدیا:وتار چییە؟.

ویکیسازی

بریتییە لە دەوڵەمەندکردنی شێوازی نووسینی وتارێک بە زیادکردنی نیشانەگەلی وەک [[]]، {{}}. ھەرچەند ویکیسازی تەنیا دانانی بەستەر و داڕێژە نییە. ھەر کردەوەیەک کە شێوازی وتارەکە دەوڵەمەندتر بکات دەکرێت بە ویکیسازی دادەنرێت، وەکوو دانانی بەستەری دەرەکی و تەنانەت چاکسازیی خاڵبەندی.

ویکیمیدیا

ڕێکخراوی ویکیمیدیا کە پرۆژەی ویکیپیدیا، ویکیفەرھەنگ، ویکیزانکۆ و چەند پرۆژەی ھاوشێوەی دامەزراندووە.

ھەتیو

وتارێک کە وتارەکانی تر بەستەریان پێ نەداوە.

ھەنووکە

لەسەر پێڕستی بەشدارییەکانی بەکارھێنەر، (ھەنووکە) ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وتارەکە لەلایەن ھیچ کەسێکی ترەوە دەستکاری نەکراوە لەوەتەی بەکارھێنەرەکە کۆتا دەستکاریی کردووە.

یەکدەنگی

یەکێکە لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا کە دەڵێت ھەموو کردەوەیەک دەبێت لەسەر بنەمای یەکگرتوویی بیر و بۆچوون ئەنجام بدرێت.