ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٥ی شوبات
ڕواڵەت
- ١٧٧٧ – ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا بڕیاری دا بازرگانیی مرۆڤ قەدەغە بکات، کە ئەوەش سەرەتایەک بوو بۆ نەھێشتنی کۆیلایەتی.
- ١٧٩٤ – حکوومەتی فەڕەنسا بڕیاری بازرگانیی مرۆڤی ھەڵوەشاندەوە.
- ١٩٦٢ – شارل دێ گۆل سەرۆکی فەڕەنسا داوای کرد دان بە سەربەخۆییی جەزائیر دابنرێت و سەروەری بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێنرێتەوە.
- ١٩٨٥ – یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەدایک بوو.
- ٢٠٠٤ – بەرەی شۆڕشی نیشتیمانی بۆ ڕزگاری هاییتی شاری گۆنایڤییەکانی بە دیل گرت، بە دەستپێکردنی کودەتا بەسەر حکومەتەکەی ژان بێرتراند ئەریستیدی سەرۆک کۆماردا.