ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٢ی ئەیلوول
ڕواڵەت
- ١٩٢٢ – مەلیک مەحموود وەکو پاشای کوردستان ھەڵبژێردراو کورسیی دەسەڵاتی یەکەم شانشینی کوردیی لە باشووری کوردستان گرتە دەست.
- ١٩٣٧ – یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ژیان لەلایەن شارەوانیی سلێمانی بڵاوکرایەوە.
- ١٩٥٣ – نیکیتا خروشچۆڤ سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت، وەکو سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیست ھەڵبژێردرا، بەوەش ھەردوو پۆستەکەی گرتە دەست.
- ١٩٩٩ – سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی، لە کۆیە دەستیان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆ کرد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی نێوانیان، کە پێشتر لەشاری واشینگتن بە ناوبژیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەری پێکھاتبوون.