ویکیپیدیای ئەڵمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای ئەڵمانی
لۆگۆی ویکیپدیای ئەڵمانی
سکرینشات
پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیای ئەڵمانی
چەشنی وێبگە
ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵ
بەردەستە بەئەڵمانی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
دەستکاریکەرکۆمەڵگەی ویکیپیدیای ئەڵمانی
وێبگەde.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
تۆمارکردنئارەزوومەندانە
خستنەکار١٦ی ئازاری ٢٠٠١؛ ٢٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠٣-١٦)

ویکیپیدیا ئەڵمانی (پێشگر: de) یەکێکە لە زمانەکانی ویکیپیدیا کەبە زمانی ئەڵمانی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای ئەڵمانیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە بە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن. ویکیپیدیای ئەڵمانی لە ١٦ی ئازاری ساڵی ٢٠٠١ زۆرکرا بە پاشگری (de)، ماوەیەک ویکی ئەڵمانی پلەی یەکەم بوو بەڵام دواتر ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەڵکشا و پێشی ویکی ئەڵمانی دایەوە واتە لە ئیستادا ویکیپییدیای ئەڵمانی لە ڕیزبەندەکە لە پلەی دووەمە. ئێستاش ویکی ئەڵمانی زیاتر لە یەک میلیۆن وتار لە خۆ دەگرێت.

ویکیپیدیای ئەڵمانی ھەتا٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠، ٢٬٤٢٥٬٥٨٧ وتاری بە زمانی ئەڵمانی ھەیە و پلەی ٢ھەمی ھەیە لە نێوان ویکیپیدیاکاندا.

لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩دا ویکیپیدیای ئەڵمانی دەرھێڵ مایەوە تا ھەواڵ بە بەکارھێنەران بدات دەربارەی ھەڵوێستی چاکسازیی یاسای مافی لەبەرگرتنەوەی یەکێتیی ئەورووپا، فەرمان لەسەر مافی لەبەرگرتنەوە لە مارکێتی دیجیتاڵی یەکگرتووە کە دەبێت لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩دا لە پەرلەمانی ئەورووپا دەنگدان بکرێت. ناڕازییەکانی چاکسازییەکە نیگەرانن سەبارەت بە بەستنەوەی مافە سەرەتایییەکان لەوانە ڕۆژنامەگەریی ئازاد و ئازادیی وتار و ئازادیی ھونەرەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای ئەڵمانی