وشارە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زمانەوانیدا، وشارە (وشە + ژمارە) وشەیەکە بۆ دەربڕینی ژمارەیەک. لە ھەندێ تیۆریی ڕێزمانیدا وشارە ئاماژەیە بە ژمارەیەک کە چەندایەتیی ناوێک دیاری بکا، وەک «دوو» لە «دوو چاو»دا.  ھەندێ تیۆریی تر، «دوو» لەم نموونەیەدا، بە ئاوەڵناو دەزانن. هەندێ تیۆریی تر، وشارە و ژمارە بە  ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکەن، بە گشت ژمارەکان (ژمارە ڕیزییەکانی وەک سی و پێنجەم -یش) دەڵێن وشارە. لە مانای بەربڵاویدا، وشارە دەتوانێ ناو بێ (سێ ژمارەیەکی بچووکە)، دەتوانێ جێناو بێ (ئەم چوارە دوێنێ چوون بۆ شار)، تەنانەت دەتوانێ ئاوەڵکاریش بێ (دوو ڕا خلیسکێنم کرد).[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Numeral (linguistics)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-12-08, retrieved 2021-12-11