وتووێژ:وشارە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: پێشتر گوتراوە ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە. تۆ نووسیوتە؛ لە زمانەوانیدا، وشارە وشەیەکە. بڕوا ناکەم لە یەک سەرچاوەش ئەم وشەیە ھاتبێت. ئەگەر سەرچاوەت بۆ ئەو وشەیە ھەیە باشترە ئاژەی پێ بکەیت، ئەگەرنا دەتوانی ناوەکە وەک خۆی بنووسیتەوە «ژمارەوشە» یان یەکێک کە لە فەرھەنگەکان ھاتبێت. سەرچیا‏١٩:١٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وا نییە لە ھیچ سەرچاوەیەکی زمانەوانیی کوردیدا ئەم مەفھوومە باس کرابێ، چ بگا بەوە کە وشەی بۆ دروست کرابێ. بەڵام «ژمارەوشە»ش ھەر داتاشراوە. کەوایە بڵێ ئەم وشەیەم زۆرتر بە دڵە کە داتاشراوی خۆمە-Aza (لێدوان)
@Aza:ئەوە وەرگێڕانی ناوە ئینگلیزییەکەیە وەک خۆی، دوو وشەکەمان ھەن و شتێکی نوێم دروست نەکردووە، تەنیا لەتەنیشت یەکتری دانراون. خەڵک بە بیستنی دەتوانن بیخەملێنن شتەکە چۆنە یان ئاسان بیریان بکەوێتەوە، بەڵام وشارە لای کەس ئاشنا نییە. بابەتەکەش بەدڵبوون نییە، دەبێت لە دروستی وشەکان بکۆڵینەوە. ئەگەر ڕاستیش بێت، لێرە تۆ وشەیەکت ھەڵبژاردووە کە بە دڵی خۆتە نەک من. سەرچیا‏١٤:٤٧، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە، قەبووڵمە. numeralیشی پێ دەڵێن. بیکەین بە ژماراڵ پێت چۆنە؟ ئەویش لە فەرھەنگەکاندا نییە. من لە شوێنێک نەمدیوە. خۆمان لێرە سازمان کرد. بەڵام لە ڕووی ڕێزمانی کوردییەوە بێکێشەیە و ماناکەشی بە بەراورد لەگەڵ چنگاڵ و گەرداڵ ڕوونە. واتە شتێ کە لە ژمارە بچێ. -Aza (لێدوان)