ئاوەڵکار
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئاوەڵکار وشەیەکە پێناسەی کارێک دەکات و شوێنی یان کاتی یان چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە ڕووندەکاتەوە. بە گشتی ئاوەڵکار بۆ تەواو کردنی واتای ڕستەکە بەکاردێت، وە زۆر جار پێش کاری ڕستەکە دێت.
جۆرەکانی ئاوەڵکار[دەستکاری]
ئاوەڵکاری کاتی[دەستکاری]
ئاوەڵکاری کاتی ئاوەڵکارێکە کەوا کاتی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١- سبەی دەچم بۆ بازاڕ.
لەم نموونەیەدا وشەی (سبەی) ئاوەڵکاری کاتیە وە تەواوکەری کاری (دەچم)ە.
ئاوەڵکاری شوێنی[دەستکاری]
ئاوەڵکاری شوێنی ئاوەڵکارێکە کەوا شوێنی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-لە قوتابخانە وانە دەخوێنم.
لەم نموونەیەدا وشەی (لە قوتابخانە) ئاوەڵکاری شوێنیە وە تەواوکەری کاری (دەخوێنم)ە.
ئاوەڵکاری چۆنیەتی[دەستکاری]
ئاوەڵکاری چۆنیەتی ئاوەڵکارێکە کەوا چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-بەپەلە وانە دەخوێنم.
لەم نموونەیەدا وشەی (بەپەلە) ئاوەڵکاری چۆنیەتیە وە تەواوکەری کاری (دەخوێنم)ە.
ئاوەڵکاری ڕێکخستن[دەستکاری]
ئاوەڵکاری ڕێکخستن ئاوەڵکارێکە کەوا شێوەی ڕێکخستنی ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-پیاوەکان دەستە دەستە ھاتن.
لەم نموونەیەدا ووشەی (دەستە دەستە) ئاوەڵکاری ڕێکخستنە وە تەواوکەری کاری (ھاتن)ە.
ئاوەڵکاری چەندیەتی[دەستکاری]
ئاوەڵکاری ڕێکخستن ئاوەڵکارێکە کەوا چەندیەتی(بڕی) ڕوودانی کارەکە نیشاندەدات و واتاکەشی تەواو دەکات.
نموونە:
١-ھەتاوی نەورۆز مانگی جۆ درەو
زۆر ھاتوون و چوون بە ڕۆژ و بە شەو
لەم نموونەیەدا ووشەی (زۆر) ئاوەڵکاری چەندیەتییە وە تەواوکەری کاری (ھات, چوو)ە.