بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ورچی ڕەشی ئەمریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ورچی ڕەشی ئەمریکی، مانیتۆبا، کەنەدا.

ورچی ڕەشی ئەمریکی (ناوی زانستی: Ursus americanus) کە بە ورچی ڕەش ناسراوە، جۆرێکە لە ورچی قەبارە مامناوەند و بچووکترین و زۆرترین جۆری ورچە لە ئەمریکای باکووردا.[١]

ئەم جۆرە ورچە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوچە دارستانە چڕەکاندا دەژی، بەڵام بەزۆری دارستانەکان بەجێدەھێڵێت بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا. ئەم ئاژەڵە ھەندێکجار لە مرۆڤەکان و ناوچەی نیشتەجێبووەکان نزیک دەبێتەوە بۆ دۆزینەوەی خۆراک. بە پێ ڕێکخراوی ژینگەیی جیھانی ھیچ نیگەرانییەک یان مەترسیی لەناوچوونی ئەم ورچەدا نییە. ژمارەی ئەم ورچە لە سروشتدا بە دوو ھێندەی کۆی ژمارەی جۆرەکانی تری ورچ مەزەندە دەکرێت.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «American Black Bear». Animals (بە ئینگلیزی).
  2. ^ «American Black Bear». IUCN Red List (بە ئینگلیزی).