وتووێژ:یەکەم جەنگی خاچھەڵگران

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خاچپەرستەکان هەڵەیە و خاچ دروشمەکان تا ڕادەیەک گونجاونترە چونکە ئەوانە خاچیان نەپەرستووە تا پێیان بوترێت خاچپەرستەکان بەڵکو یەکێک بووە لە هێماکانیان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٥٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: کێشە نییە گەر ناوەکەی بگوازرێتەوە، بەڵام با @Aza و @Gejeluk ڕای خۆیان بڵێن. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٣، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: من هەر خاچپەرستم بۆی بیستووە. ئەگەر چاو لە عەرەبییەکەی «صليبي» بکەین ئەبێتە خاچی، فارسییەکەشی هەر وایە. لە شوێنێکیش چاوم بە خاچخواز کەوت. ‎Gêjełûk ‏١٠:١٨، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەو ناوە بەسەریدا سەپاوە و بەوە بەناوبانگە بەڵام لە ڕووی واتایییەوە ناگونجێت. بەڕای من زیاتر خاچ درووشمەکان گونجاوترە.هەرچەند ڕاستییەکەی بە ناوەڕۆکی وتارەکەدا نەچوومەتەوە و وە تێبینیم کرد کە سەرچاوەی کەمە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٥١، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: خاچدروشم لە چییەوە وەرگیراوە؟ یانی سەرچاوەت چییە؟ ‎Gêjełûk ‏١٢:٣٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk لەناو کتێب خاچدروشمەکانم بینیوە بەڵام کەمترین بەکارهێنەری هەیەلە ئێستادا.خۆی ئەم شەڕە لە نێوان موسڵمانان و باوەردارانی ئایینی مەسیحی ڕوویداوە ئەوانەی موسڵمان بوون هەڵگری هێمای مانگ و ئەستێرە بوون ئەوانەشی کە مەسیحی بوون هەڵگری هێمای خاچ بوون.لە ناو فەرهەنگی گشتی خەڵک ی خۆمان پێیان دەوترێت خاچپەرستەکان کە ئەمە پێم وانییە ڕاست بێت.موسڵمانانیش ڕوو لە ماڵی خودا دەکەن دەکرێت بلێین ماڵ پەرستەکان؟.لەوانەیە تا ئێستا وشەیەکی تایبەت بەو بابەتە نەبووبێت بۆیە هەر بە خاچپەرستەکان ناوبانگی دەرکردووە.درووشم و هێمای مەسیحیەکان خاچە.ئەمەش وەک سەرچاوەیەک هەرچەند پەیوەندی نییە بە بابەتەکەوە بەلام تێیدا بەکارهاتووە لە (بەشی بۆچی ئێران نزیکتربوون جا پەرەگرافی کۆتایی). Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: من مەبەستم لە فەرھەنگەکاندا بوو و وشەکەش ناباوە. لەبەر ئەمە دوودڵم لێی. وا باشترە بانگی بەکارھێنەرانی تر بکەی، تا بە یەکدەنگی پرسەکە چارە کەین.
من خۆم خاچی-م پێ باشە، بەڵام ئەویش ھەمان گرفتی خاچدروشمی ھەیە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٢٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 منیش پێم باش نییە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هیچ ناوێکی دیکە شک نابەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٥١، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش خاچپەرستانە-م پێ باش نییە. بە عەرەبی و فارسی دەڵێن صلیبی و بە تورکیش Haçlı؛ دیارە بە کوردی دەبێتە خاچی. من «یەکەم جەنگی خاچی»-م پێ تەواوە (یان جەنگی خاچیی یەکەم). چالاک وتووێژ ‏٠٥:٠١، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خاچی کێشەی خاچپەرست-ی نییە. دەڵێن خاچی چون ئەوان لە شەڕەکەدا خاچیان پێ بووە. ئەمە جیاوازە لە خاچپەرستی. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٠٣، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]