وتووێژ:ھەمزە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک ئاسۆ بەم جۆرە کە نووسیوتە ھەمزە لە زمانی کوردیدا دوو شکڵی ھەیە ئ و ء. من پێم وابووە ھەمزە تاقە یەک شکڵی ھەیە: ئ. یانی جزء دەبێتە جوزئ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەء! یەک پیتە لە سێ حاڵەتی سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی کورسیی «ی» ھەیە و ئەبێتە «ئ» و لە حاڵەتی جیادا بە «ء» دەنووسرێت.--ئاسۆ (لێدوان) ‏٢١:٣٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی بەشکەم ھەر وا بێ. ئەوە خشتەکەی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیم نوێ کردەوە. کاکە ئەم نموونانەی بۆ نێوانی وشە ھێناوەتەوە ھەموو ھەر ھی سەرەتای وشەن. نێوان دەبێ بە « ﺌ » بنووسرێ. ئەگەر بنووسی «کابرا» لێرەدا بێ لە سەرەتا ھەڵکەوتووە و لە «قیبلە»دا بێ لە نێوان ھەڵکەوتووە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئاسۆ: ئاسۆ گیان بۆ نووسینی ھەمزە لە ئاخری وشەوە بە ء چ سەرچاوەیەکت ھەیە؟ ئەزانم لە فارسیشا کەم قسە لە سەری نەکراوە. بەڵام ئەوەی کە لە دیوانی مەحویدا وەھا نووسراوە نابێت بە بەڵگە بۆمان. کەسێک، شوێنێک، سەرچاوەیەک بڕیاری لە سەر داوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٤، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ دەستکارییەکەت. فێنۆم بوون و نەبوونی ھەمزە لە کوردیدا شتێکە و چۆن نووسینی شتێکی تر. قسەکەی من ئەوەیە چۆن بینووسین. بۆ ئەوە سەرچاوەیەکت دەست نەکەوت؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی «ئ» و «ء» و لەیبڵی پۆلەکان[دەستکاری]

کاک @ئاسۆ:، @Calak:، @Pirehelokan: و کاک @Serchia:یش وەک لەسەرەوەش ئەو سێیەتان قسەوباسێکتان لەسەری کردووە، دەمەوێت بپرسم کە «ء» چۆن بە پیتێکی کوردی ھەژمار کراوە و لە نێو وتارەکەش (لێرە) وا نووسراوە؟ ئێمە وتارەکانمان لەڕووی کوردییەوە نووسیوە! ئەو پیتانە لە سیستمی یونیکۆد بە پیتی عەرەبی ناسێندراون، بەڵام بۆچی ئێمە کورداندوومانن؟ ئێمە تاکە پیتێکی ھەمزەمان ھەبێت، ھەمزە لەسەر کورسییە (ئ) و ئەلفوبێی کوردیی ناوەندی ھیچ پەیوەندییەکی بە پیتی «ء»وە نییە. بڕواننە پۆل:زیندووان یان ھەر پۆلێکی تر کە لەیبڵی یەکەم پیتی بە «ء» بەجێی «ئ» دیاری کراوە. ئێمە وەھا پیتێکمان نییە. ئەوەش بڵێم کە داوای گۆڕینی «ء»م بۆ «ئ» کردووە. بڕواننە Phab:T310051. ھیوادارم ڕوونکردنەوەیەک بدەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەو کۆدە لە کوردی نییە. ھەر یەک دوو وشەش ھەن پێویستیان بێت. دەکرێت بە «ئ» بنووسرێن. پێشنیاری من ئەوەیە تەتویلی پێ بدرێت و بەو شێوەیە «ئـ» باشتر دەردەکەوێت. سەرچیا‏١٢:٥٦، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]