وتووێژ:گەورەدزی ئۆتۆمۆبیل

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆتۆمۆبیلدزیی گەورە دروستە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٥٥، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ئۆتۆمۆبیلدزیی گەورە نابێ بە grand auto theft؟ ئەمە grand theft autoیە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٢٥، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بە دزییەک کە دزراوەکە نرخی لە ۳۰۰ دۆلار زۆرتر بێ ئەڵێن دزیی گەورە یا grand theft. ئەمە زاراوەیەکی قانوونییە. لە لاوە grand theft auto ئەگەر وشە بە وشە مانای کەیتەوە ئەبێ بە ئۆتۆمۆبیلی دزیی گەورە. یانی ئۆتۆمۆبیلێک کە بابەتی دزییەکی گەورە بووە. بەڵام ئەمە چون ناوی کایەیەکە من پێم وایە وەرگێڕانی وشە بە وشە و دەقیقی ناوێ، بۆیە ئۆتۆمۆبیلدزیی گەورەم پێ باشترە. یان ھەر ئەمەی کە ئێستا ھەیە وا ی لێ بێ: گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیل. گەورەکە بلکێ بە دزییەکە و «ی»بەکیش بە دزییەکە. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٠، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. grand theft واتە دزیی گەورە یان گەورەدزی، ئینجا ئەمە تایبەتە ئۆتۆمۆبیل. بۆیە «گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیل»م پێ باشترە. کایەکەش لەسەر بنەمایە دامەزراوە. ئەی @Tessla تۆ کامیانت بە لاوە شیاوترە؟ ‎Gêjełûk ‏٠٩:٣٢، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: بەوپێیەی ئەمە تاکە وتار نییە نووسرابێت "گەورە دز"، و وتاری زیاتر هەن، بۆیە هەر ئەمە شیاوترە "گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیل". Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢٠، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk@Tessla عەیبی ئەوەیە گەورەدزی لەسەر زار خۆش نییە. بە پێچەوانەی سووکەدزی. کەڵەدزی تۆزێ باشترە، بەڵام ئەویش ھەر کەمێ سەیرە لە گوێدا. بۆ نەیکەین بە جی تی ئەی؟ لێرە بیستوومە خەڵک وای پێ ئەڵێن و بەو ناوەوە ئەناسرێت. لە پاڵیشیا وەرگێڕان و ماناکەی بنووسین. من ئەوەم پێ باشترە، ئیتر خۆتان ھەر چییەکی لێ ئەکەن بیکەن. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Tessla: تکایە بۆشایی نێوان گەورە و دزی لەناو بەرە و بیکە گەورەدزی، بەڵام گەر بتھەوێ ئۆتۆمۆبیلیش لەگەڵی بێت لەدوای گەورەدزی دیسان «ی» دەگرێ و سەرجەم دەبێتە «گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیل». تکایە ئەم ڕێنووسانە لەبەر چاو بگرە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشموابێ بۆ وتارەکانی ھاوشێوە؛ وەکوو ئەمەیان بکرێتە «گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیلی ٢» باشترە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من جی تی ئەی باشترە ھەر بەم ناوە ناسراوە. چالاک وتووێژ ‏١١:٤٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٨ بەستەری دەرەکیی گەورە دزی ئۆتۆمۆبیلم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٣١، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی گەورەدزی ئۆتۆمۆبیلم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٤٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]