وتووێژ:گرتە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو هاوڕێیان بۆ ئەو دوو ناوە ڕاتان چییە؟ گرتە یان داتاشراو؟ şûşe (لێدوان) ‏١٩:٤٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. من ھەر داتاشراوم بیستووە. | سەرچیا‏٢٠:٤٧، ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیری مانای derivativeی ئینگلیزی بکەن:

something that is based on another source.

یانی شتێک کە لە سەرچاوەیەکی تر گیراوە. باشترین بەرامبەر بۆ ئەمە دەبێتە «لێ گیراو». گرتە باش نییە. من داتاشینم لە زمانەوانیدا بیستووە بەرامبەری derivation. بەڵام بۆ بوارەکانی تر بۆ نموونە لێرەدا ماتماتیک یان کە دەڵێن en:Derivative work ئەسڵەن باش نییە. ئەگەر بە Derivative work بڵێین بەرھەمی لێگیراو زیاتر مانا دەگەیێنی یان بەرھەمی داتاشراو؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٥، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھیچ لەگەڵ گرتە نیم، ئەوەی بە کوردی خوێندبێت دەزانێت داتاشراو چییە، لەبەرەوە پێشنیاری ئەو وشەیە دەکەم، نەک لەبەر تەواودروستیی وشەکە. | سەرچیا‏١٧:٤٣، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە فەرهەنگی زانستیدا «لێوەرگرتوو»شی بۆ هێناوە، بەڵام من گرتەم پێ کورتتر بوو، بۆیە ئەوم هەڵبژارد. ئێستاش لەگەڵ گرتەم تا لێوەرگرتوو. şûşe (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاتان بۆ ئەو ناوانە چییە هاوڕێیان، نقطەی عطف، خاڵی وەرگەڕان

تقعر بە بالا و پایین، قۆقز و قۆپاو؟ şûşe (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من نزیکەی سێ ھەفتە بۆ ئەم لێدوانە ھیچم نەنووسی و بیرم لێ دەکردەوە. چاوم لەوە نییە لە باشوور دیسان دروست یان ھەڵە چییان بۆ داناوە؛ وەک لێژ و لارەکە. ھەڵی دەسەنگێنم بزانم بەڕاستی چی باشە. لە لارەکەدا وتم ھەڵەیە لە دووریدا وتم ڕاستە. لێرەشدا دەڵیم نە گرتە باشە نە داتاشراو.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٨، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]


منیش لەگەڵ لێگیراوم.--Aza (لێدوان) ‏٢٠:٢١، ١٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shushe.yu: بۆ Inflection point/نقطەی عطف. inflect لە زمانەوانیشدا ھەیە. بەرامبەرێک دادەنرێ دەبێ ماناکانی تری وشەکەش بگرێتەوە. وا نەبێ بۆ ھەر بوارێک ناچار بین وشەیەک دابنێین. ئەگەر وا نەبێ دیارە بەرامبەرەکە باش نییە. وەرگەڕان بە عەرەبی یانی التواء بە ئینگلیزی torsion. وەرگەڕان بە مانای inflect نییە. کێشە ئەمەیە وا دەزانین بو تەواوی وشەکانی ئینگلیزی بەرامبەری کوردیمان ھەیە کە وا نییە! inflect لە پاشگری in و flect پێکھاتووە. in یانی ناو/تێو/تێ. بەرامبەری باشتر تێگەڕان بوو نەک وەرگەڕان. بۆی چوون بەڵام بە ناتەواوی.
بۆ تقعر بە بالا و پایین مەبەستت en:Convex function و en:Concave functionە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٥، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ کاک @Calak:، مەبەستم ئەوانەیە.چوون هەر لەو وتارەدا ناویان هاتووە بۆیە پرسیم. şûşe (لێدوان) ‏١٠:٠١، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە لە سەرچاوەکانیشدا ھەر قۆقز/کۆقز و قوپاو (نەک قۆپاو) ھاتووە. قۆقز یانی شتی زەق و دەرپەڕیو. قوپاویش یانی شتی ڕۆچوو و لە قوپانەوە ھاتووە. کاکە سەیری ئەم وێنەیە بکەن [١]. مەگەر لەم وێنەیەدا concave دەرنەپەریوە و convex رۆنەچووە؟ نازانم بۆ لە سەرچاوەکاندا بە پێچەوانە بۆ conacave نووسراوە قوپاو و بۆ convex نووسراوە قۆقز. ئاشکرایە شتێک دەقوپێتەوە وەکوو convexی لێ دێ و convex دەبێتە قوپاو. کاکە ئاوایە یا من ھەڵەم؟!--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٩، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە بە پێچەوانەی ئەو وێنەیە ناوەکانیان داناوە، concave، نووسراوە قوپاو، convex قۆقز!!!!!şûşe (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزان پێموانییە ناوەکان بە ھەڵە دانرابن، ھەروایە کە چالاک باسی کردووە، قۆپاو بۆ شێوەی ڕۆچوو (نموونە؛ چاڵێک)، و قۆقزیش بۆ شێوەی دەرپەڕیو (نموونە؛ گردێک). | سەرچیا‏١٧:٤٨، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە نموونەکانی بە جوانی ھێناوە کاک سەرچیا. منیش ھیوادارم ھەڵە نەبێ. ئێستا کاک سەرچیا لەم وێنەیەی سەرەوەدا چاڵ کامەیە و گردەکە کامە؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٥، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتەکە دیارە؛ Concave لە شێوەی گرد و Convex لە شێوەی چاڵە. من تا ئێستا وام لێکداوەتەوە، دروستیش نازانم کە کتێبەکانیش وایان داناوە یان بە پێچەوانەوە. | سەرچیا‏١٨:٥٥، ١٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەم وتووێژەدا یان ھەر وتووێژێکی تر مەبەستم سەپاندنی قسەی خۆم نییە بەڵکوو مەبەستم ڕوونبوونەوەی شتەکەیە. سەیری وێنەی کەوچکی ئەم پەڕەیە و نووسراوەکەی بکەن. ئەمەش بە ڕواڵەت پێچەوانەیە. وا بزانم دەبێ ئێمە ھەڵە بین بەڵام چۆناوچۆن نازانم. بزانن ئێوە بۆی دەچن.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٧، ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک منیش ئەم بابەتەم لێ تێکەڵ بووە، بەڵام پێموابێ ئێستا دەزانم ھەڵە لە کوێیە. ئێمە لێرە پێناسەی ئاسایی و پێناسەی ئەندازەیی ئەو دوو وشەیەمان تێکەڵ کردووە. بەو شێوەیە بێت ناوەکان بە شێوەی پێچەوانەی ئەوەن کە باسم کرد. | سەرچیا‏١٩:٢٢، ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ لە پێناسەی ئەندازەییدا راست خوار نییە. من دڵنیام بۆچوونی ئێمە دەبێ نادروست بێ. بەکارھێنەر:Aza بۆ ئاگاداری بزانین رای ئەو چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو هاوڕێیان ئەو باسانە بە کوێ گەیشت؟گرووپی قوتابخانە (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: تێ نەگەیشتم کێشەکە چییە! بێ شک concave واتە قوپاو و convex یش واتە قۆقز. --Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێنەی کەوچکەکان لەبەرچاو منا لە درووست ئەچێ. کەوچکە سەرەکە دیوی دەرپەڕیوی ڕوو بە ئێمەیە، واتە convex. کەوچکە خوارەکەش پێچەوانەیە. ئەو وێنەکەی تر ناکرێتەوە و نازانم چییە.--Aza (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza:چاوێک لەوە[٢] بکەن. ناوەکان بە پێچەوانە دانراون، بەڵام لەو کتێبەی بیرکاری پۆلی 12 لە وێنەکاندا دروست نیشان دراون. ئێستا ئەو وتارە دەبێت قوپاو بێت؟ یان ئێمە هەڵەیەکمان کردوە؟ şûşe (لێدوان) ‏١٧:٤١، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
şûşe گیان قۆقزی و قوپاوی سەربەسراون (ڕێژەیی، relative) نە سەربەرداو (ڕەھا، absolute). شتێک کە چاڵ ئەبێ لەو دیوەوە دەرئەپەڕێ. بۆ کەسێک وا ئەڕوانێتە دیوە چاڵکراوەکە شتەکە قوپاوە، بەڵام بۆ کەسێک کە ئەڕوانێتە دیوە دەرپەڕیوەکە شتەکە قۆقزە. ئەم وێنەیەش ھەر وایە. گەر تۆ لە سەرەوە بۆ خوارەوە سەیری بکەی قوپاوە، بەڵام ئەگەر لە خوارەوە بۆ سەرەوە سەیری بکەی قۆقزە. ئەمە لە دێڕی یەکەمی وتارە ئینگلیزییەکەشدا ئاماژەی پێ کراوە، ئەڵێ convex downward or concave upward. ڕەنگە لای تۆ وا بێ کە ناوی ئاسایی و لە ئەقڵ نزیکی ئەم جۆرە فانکشنە ئەبووا concave function بێ، بەڵام لە لای ماتماتیکوانێک وا نییە! چونکە ئەو سەیری ھەندەکانی y ئەکا کاتێ کە x لە x1ەوە ئەڕوا بەرەو x2. واتە ئەو خۆی لەسەر تەوەرەی xەکانەوە ئەبێنێ و لەوێوە تەماشای دیاگرامەکە ئەکا (لە خوارەوە بۆ سەرەوە). --Aza (لێدوان) ‏١٩:٤٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]