وتووێژ:کێیەتیی بەکۆمەڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla ئەمە کێیەتیی کۆیی -یە. کێیەتی دروستترە لە ناسنامە، ناسنامە جۆرێ بەڵگەی فەرمییە. کۆیی -ش دروستە، بەکۆمەڵ ئەبێ بە mass. وەک گۆڕی بەکۆمەڵ، بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵ. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٣، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: من بەپێی بەرامبەر بڕیار نادەم لەسەر وشە، پێشتریش پێم وتوویت، بۆیە پێویست بە ڕوونکردنەوەی زیاتر ناکات. ناسنامەی بەکۆمەڵ ناوێکی تەواو گونجاوە، کێشەی تێ نابینم. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٠، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تەواو گونجاو نییە، کێشەی ھەیە. کێشەکانیشیم دانەدانە ھەڵدا. Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٧، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak @Sakura emad @Pirehelokan @Kushared @MFTG @Gejeluk
لە بواری کۆمەڵناسیدا چەن وشەیەک بۆ identity دانراوە: کێیەتی، شوناس، پێناسە، ناسنامە . لە ناو ئەمانە، گەرچی شوناس باوترە، بەڵام من کێیەتی -م بە باشتر زانی و وتارەکەشی ھەر خۆم کۆلکەیەکم بۆ دانا. ھۆکانی ھەڵبژاردنی کێیەتیش ئەمانە بوون:
کێیەتی کوردییە، شوناس فارسییە، پێناسەمان بۆ definition بە کار ھێناوە، ناسنامەش زیاتر مانای ئەو بەڵگەیە دەدات کە ناو و ڕێکەوتی لەدایکبوونی کەسێکی تیا نووسراوە. جیا لەوە ناسنامە وەرگێڕانی وشە بە وشەی شناسنامه -ی فارسییە و لە ڕووی ئەوە ساز کراوە و ڕەسەن نییە. کەوابوو لە ناو ئەم چوارە ھەر کامیان عەیبێکیان بوو جگە لە کێیەتی. بۆیە کێیەتیم ھەڵبژارد.
جا بۆ collectiveیش «کۆیی» باشترە. «بەکۆمەڵ»یش دەبێ. بەڵام بەکۆمەڵ زیاتر بۆ mass بە کار دێت. وەک mass grave کە دەبێتە گۆڕی بەکۆمەڵ. مامۆستا بەختیار سەجادیش collectiveی کردووە بە کۆیی لە فەرھەنگەکعی خۆیدا.
لەبەر ئەمانە کە وتم پێم باشە ناوی ئەم وتارە بکەین بە کێیەتیی کۆیی. ھەڵبەت لەسەر کۆیی -یەکە زۆر سوور نیم  ئەگەریش کردمان بە کێیەتیی بەکۆمەڵ ھەر دەبێ.
ئێوە چی ئەڵێن؟ Aza (لێدوان) ‏١٦:١١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram @Serchia Aza (لێدوان) ‏١٦:١١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناسنامەی بەکۆمەڵ خراپ نیە ئەگەر باو بێت. ناسنامە و شوناسیان داناوە بۆ ئایدنتیتی. من ناڵێم وشەی چاکیان بۆ داناون، بەڵام جێگر بوون تا ڕادەیەک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانین بە فارسی و عەرەبی بە identity دەڵێن هویت. کاک دیاکۆ ھاشمی لەسەر ئەمە چەند بابەتی داناوە و بەجوانی لەسەر بەرامبەری کوردی ئەم وشەیە دواوە و شی کردووەتە بۆ ناسنامە و شوناس باش نییە و کێیەتی باشترە. من بابەتەکانی لێرەدا دادەنێم:
1:
ناسنامە واتای هویت نادات، ناسنامە بەڵگەیەکە بۆ سەلماندنی کێیەتی.
پاسپۆرت نموونەیەک لە ناسنامەیە.
2:
وشەی (identification) لە عەرەبیدا "هویة"ی پێ دەوترێت، جاری واشە وەکوو بەڵگەنامەیەک بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەوەی کە من باسی دەکەم بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (identity) ئەمە جیاوازە لەوە، ناتوانین ئەمە وەکوو بەڵگەنامە بەکار بهێنین. حەز دەکەم بۆ هەموو مەبەستەکان وشەی تایبەتی دروستمان هەبێت یان لانی کەم وشەیەک کە زۆر لە مەبەستەکە نزیک بێت. کێشەی من ئەوەیە لە سویدیدا هەموو ڕۆژێ ئەو وشەیەم بۆ دێتە پێشەوە، لە پەناخوازەکە پرسیار دەکرێت ئایا چ ناسنامەیەکت پێیە بۆ سەلماندنی (identity)یەکەت؟ ناتوانین بڵێین چ ناسنامەیەکت هەیە بۆ سەلماندنی ناسنامەکەت؟ یان ناتوانین بڵێین چ پێناسێکت پێیە بۆ سەلماندنی پێناسەکەت؟ نزیکترین وشە بەو مەبەستە "کێیەتی، کەسێتی، ناسێتی"یە.
وشەی "ناسنامە" نابێت چونکە بەڵگەنامەیە.
وشەی "پێناس" نابێت چونکە ئەویش بەڵگەنامەیەکە شتی پێ دەناسێنیت واتە شتێکە بۆ ناساندن واتە بەڵگەنامەیە.
وشەی "شوناس" نابێت، چونکە "شوناس" لە "شناس"ی فارسی وەرگیراوە کە ئەویش لە بنەی ڕانەبردوو (بن مضارع) کرداری "شناختن"ی فارسییەوە وەرگیراوە، کەوا بێت کوردی نییە.
وشەی "کەسایەتی = شخصیت = personality" نابێت چونکە واتایەکی تر دەدات.
وشەی "ناسێنە"، "ناسێتی" زۆر لە مەبەستەکە نزیکە، بەڵام لەسەر زار قورسن.
وشەی "کێیەتی، کەسێتی" باشن، چونکە لە مەبەستەکە نزیکن بەڵام بە مەرجێک کە "کەسێتی" واتای "کەسایەتی" نەدات.
ڕاستە "کێیەتی" لە وشەی پرسی "کێ" ساز کراوە، بەڵام پێشتریش لە کوردیدا لە وشەی پرس ناوی واتا درووست کراوە: "چۆن" بووە بە "چۆنێتی" جگە لەوە "کێ" ناوە، لە ناویش ناوی واتا چێ کراوە: وەکوو: ڕێبەر = ڕێبەرایەتی، دوژمن: دوژمنایەتی/دوژمنێتی، پیاو: پیاوەتی، پیاوێتی.
ڕاستتان دەوێت پاش هەموو تاووتوێکردنێک هێشتا هەر "کێیەتی، کەسێتی" گونجاوترینە.
بێگومان ڕای ئێوەش گرنگە. چ باش دەبێت وشەیەک بە پاڵپشتیی زۆرینە بڕیاری لەسەر بدرێت.
3:
کێیەتی، ناسێتی = (هویت identity).
ناسنامە = بەڵگەی سەلماندنی کێیەتی، پێناس.
نموونە:
پەناخوازەکان دەبێت هەوڵ بدەن بە ناسنامەیەکی وەک پاسپۆرت کێیەتیی خۆیان بسەلمێنن.
4:
من دەمێکە وشەی هویتم لە فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و سویدی بەراورد کردووە و هەمیشە وتوومە ئەم وشەیە بە کوردی دەبێتە "کێیەتی". هەروەها وشەی "ناسنامە" هەڵەیە، چونکە هەر شتێک نامەی پێوە بێت واتە بەڵگەنامەیە. بەڵگەنامە پێویستە بۆ سەلماندنی هویت. لە سویددا ئێرانی دەبێت بە پاسپۆرت یان بە "کارت ملی" هویت"ی خۆی بسەلمێنێت. واتە ئەو دووانە ناسنامەن بۆ سەلماندنی کێیەتی. بەختەوەرانە دەبینم کە فارسەکانیش لەم دواییانەدا بە وشەی "هویت" دەڵێن "کیستی" کە هەمان "کێیەتی"ی کوردییە.

ئێمە چەند وشەیەکمان ھەیە بۆ identity و دەبێ بە بەڵگە باشترینیان ھەڵبژێرین و بە زۆرەملی نابێ. ئەمە بە بەرژەوەندیی زمانەکەشمانە. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: سەرەتا هیوادارم ڕوونکردنەوەکانت درووست بن و لە جێگەی خۆیدا بن تا بتوانرێت ناوێکی گونجاوی لێ درووست بکرێت. دواتریش هیوادارم ڕوونکردنەوەکانت لەبەرژەوەندی کەسێکی تردا نەبێت (نایشارمەوە مەبەستم Azaیە). سپاس بۆ ئێوەش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٢٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: من بیروڕای کابرایەکی بیڵایەنم - کە وا بزانم تۆیش بیناسی، نە خزمی منە و نە خزمی خۆت - لێرەدا نووسی کەچی جنابت بوختانم پێ دەکەی! زۆرم پێ سەیرە. ناشمەوێ بڵێم سیاسەتی ویکی دەڵێ چی و ناڵێ چی کە گومانی چاکت ھەبێ.
١٣ ساڵە من لێرەدا بەشداری دەکەم و لەگەڵ کاک ئازا لێدوانمان بووە (نازانم ئەودەم ئێوە چەند ساڵتان بووە)؛ زۆرجار من دژی ئەو بووم و زۆرجار ئەو دژی من. لێدوانەکان ھەموو ماون. بەڵام ئەمە بزانن من بەرژەوەندیی زمانی کوردی فیدای ھەزاری وەک ئێوە و کاک ئازا ناکەم. زۆر سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٥:١٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: (من بیروڕای کابرایەکی بیڵایەنم) » دەی منیش هیوادارم وابێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٥١، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Aza: کام وشەت پێ پەسەند بوو لەجیاتی ناسنامە؟؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٥، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla کێیەتی. Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: مادام دەزانیت وشەکە کوردییە و باشترە، ئەتوانیت بیگۆڕیت. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٢٢، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]