وتووێژ:ڤیگنەکانی کوردستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ئەم ھەموو بەستەرە دەرەکییە (جا یووتیووبیش بێت) پەسەند نییە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: ھیچ سیاسەتێک نییە ڕێگری بکات لە بەکارھێنانی بەستەری دەرەکی. بەستەرە دەرەکییەکانیش زۆر نین و وەک پشتڕاستکردنەوە بۆ سەرچاوەکانی تر بەکارھێنراون. ڕێژەیەکی ستاندارد لە بەستەری دەرەکی داندراوە. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٥١، ٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: بەپێی ویکیپیدیا:ویکیپیدیا چی نییە#ویکیپیدیا کۆگای بەستەرەکان و پەڕگەکان نییە، خاڵی یەکەم زۆر بەجوانی ئاماژە بەوە ئەدات کە ناتوانرێ بەستەری دەرەکی ئەوەنە زۆر دانرێت؛ یووتیووبیش ڕێگەپێدراو نییە، بەڵام تا ڕاددەیەک دەتوانین چاوپۆشی لەوە بکەین چوون خۆمان ئەوەنە سەرچاوەمان بۆ وتارەکانی خۆمان نییە لەکاتێکدا ئەم وتارە سەرچاوەی باشیشی ھەیە. بەھەرحاڵ، یەک، دوو یان سێ دانەش تا ڕاددەیەک باشە، بەڵام بەستەری زۆر ڕێگەپێدراو نییە. وەختی خۆی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی چەند بەستەرێکی دەرەکیم (وەک: ھەژماری فەرمیی فەیسبووک و ئینستاگرام و... م) بۆ وتاری ئەکتەرێکی کۆری زیاد کرد کەچی ھاتن و بەھۆی زۆری بەستەرە دەرەکییەکانەوە بەشێکی چاکیان سڕییەوە. خۆیشی وایە و بەستەری زۆر (چ دەرەکی بێت یان ناوەکی) لە ئاستی وتارەکە کەم دەکاتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١١، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە بەستەر نییە، لە ھیچ شوێنێ نەیوتووە ٥ بەستەر زۆرە. وتاری بیتھۆڤنیش ژمارەیەکی ھاوشێوەی بەستەری دەرەکی ھەیە. ئەو سیاسەتی داشت ناوە ناوی یووتیووبی نەھێناوە، و دەرکردنی یووتیووب ئەوەنەی تر سەرچاوەکانمان کەم ئەکاتەوە. ئێستا ئەو ڤیدیۆیانە ھەموو ھی ڕاگەیاندنە بەناوبانگەکانن، ئەگەر ھەر ڤیدیۆیەکی تر بووایە دەموت ڕاست ئەکەی. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٢١، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ژمارەیەکی زۆرە (جا لە یەک شوێنیش کە ڕێگەپێدراو نییە). نەشوتراوە ٥ بەستەر دەبێت. بڕوا بکە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەمە بکرێت، بەبێ یەک و دوو بەستەرەکان لادەبەن. با، چۆن! بڕوانە ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان#میدیا کۆمەڵایەتییەکان. ئەوەی بیتھۆڤنیش (کە سەیری ھەموویم نەکرد) زۆرە، وە ھەر ئەو بەستەرەی یەکەم ناڵێم ڕێگەپێدراو نییە، بەڵام ناشڵێم ڕێگەپێدراوە چوون لە ویکی ئینگلیزییش تائێستا نەمبینیوە بەستەر دانێن بۆ گوێگرتن یان بینینی بەرھەمەکانی کەسایەتییەکان (ئەمە لە ویکیپیدیای فارسی زۆرە). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٩، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڤیگن! بۆ بە کوردی ناکەن؟ مادیوتووێژ ‏٢٠:٢١، ٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی ڕێکخراوەکە ئەمەیە، چۆن ئەبێ بگۆڕدرێ؟ جگە لەمە ئەم وشەیە بەرامبەری کوردی نییە. وانییە کاک @Calak:؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٥٥، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە دۆخی کردنە کوردیدا؛ "گیایی" یان "ڕووەکی" نابێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٣، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی بۆ Vegetarian چی ئەگەر ئەمە ڕووەکی بێ؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:١٤، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو دوو شەیە جیاوازن. Vigan ھاوەڵناوە و Vegetarian ناوە. مەگەر وا نییە کاک چالاک و ھاوڕێیانی تریش؟ مادام ناوی ڤیگنە کەواتە دەبێت بکرێتە "ڕووەکییەکانی کوردستان" یان "گیایییەکانی کوردستان". وەک وتم ئەمە لە دۆخێکدایە کە ناوەکە بەکوردی بکرێت ئەگەر نا با ھەر وەک خۆی بێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٠، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من سەرەتا بە هەڵە تێ گەییشتم، پێم وا بوو وتارەکە سەبارەت بە ڤێگەنەکان لە کورردستانە بۆیە ئەو قسەم کرد. ئێستا جگە لە ناوی ئەم وتارە، ڤێگەن بە کوردی ئەبێتە چی؟ مادیوتووێژ ‏٢٠:٢١، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ Vegetarian گیاخۆر و بۆ Vegetarianism گیاخۆریم بیستووە بەڵام بۆ Vegan و Veganism کە دوو شتی جیاوازن ھیچ شک نابەم. پێم وایە بۆ ئەو دووانەی دوایی ھەر ئینگلیزیەکەی باشتر بێ. -- چالاک وتووێژ ‏١٢:٢١، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڤیگنەکانی کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٤٥، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڤیگنەکانی کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٨:٢٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڤیگنەکانی کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٥٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]