وتووێژ:ڕەقامێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کاڵا یا واڵە؟ ڕەق یا سەخت؟[دەستکاری]

ھەروا کە لێرەشدا باسم کرد، "کاڵا" واتە ئەوەی کە لە دووکاندا بۆ فرۆشتن دانراوە، بەتایبەت قوماش؛ لە زمانی کوردیشدا کەم ھەمانە وەکوو پاشگرێک لکابێتە وشەیەکەوە (من قەت نەمبیستوە). بەڵام "واڵە" واتە ئەسپاپ و لە کوردیدا ھەردەم پاشگر بووە (وەکوو وردەواڵە). کەواتە بە ڕای من ڕەقەواڵە باشترە لە ڕەقەکاڵا. ئەوە یەک. دووەم ئەوە کە ئاخۆ "سەختەواڵە" درووستە یا "ڕەقەواڵە"؟ ئایا "ڕەق" دژبەری "نەرم"-ە، یا دژبەری "شل"-ە؟ من خۆم وا ئەزانم ھەر ڕەقەواڵەکە باشتر بێ.--Aza ١٢:١٨, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)

پێم وایە ئەم کاڵاڕەق و ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا و ھتد لە فەرھەنگەکەی زانستپەروەرانی کورددا دروستکراوە. کاک ئاراس دەڵێ لەسەر ئەو وشانە لە پاڵتاکدا وتووێژیان کردووە و ھۆکاریان بۆیان ھەبووە، بەڵام بەداخەوە ھیچیان نەنووسیوە بزانین ھۆکارەکانیان چی بووە. بیری ویکیلیکس کەوتمەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر ٤٠٠ ھەزار بەڵگەی تەنیا لە بڕێک لە بالیۆزخانەکانی ئەمەریکا بڵاوکردەوە، کەچی ئێمەی کورد تاقەتی بەڵگەکردنی یەک دێڕیشمان نییە. سپاس بۆ خوا و ویکیمیدیا، بەشکوو بتوانین لە ویکیپیدیا نەختێک فێری بەڵگەکردن ببین. کورە ئێستا لەمانە گەڕێین. کاک ئازا شتێک شل بێت سفتی دەکەینەوە. نانی تازە نەرمە کە کۆنە دەبێت ڕەق ئەبێتەوە! (نانەڕقە!) ئیمتەحانەکان یان سەخت و دژوارن یان ئاسان و ساکار! پێم وایە سەخت لە کوردیدا ماناکەی فارسیی نییە. کاک کورش عەبدی «نەرمامێر» و «ڕەقامێڕ» یان «ڕەق‌ئامێر»ی پێشنیار ئەکرد. بە لای منەوە جوانە؛ ئیتر نازانم، ئێوە چی ئەڵێن؟ --ئاسۆ ١٣:٠٠, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
ئا ئا شتێکی تر! پاشگری واڵە مانای ware نادا! وردەواڵە بە ھەر شتێکی ورد ئەڵێن. ware مانای ئامراز و ئامێر و وەسیلە ئەدات. فەرھەنگی Oxford دەفەرمێ: objects used for the purpose or in the room mentioned وەک bathroom ware و ornamental ware و homeware. وا نییە؟--ئاسۆ ١٤:٢٦, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
نەرمەواڵە زیاتر دانراوە و بەکارهێنراوە بۆ Application ,بەڵام software نەرمەکاڵا دانراوە ،کاڵا هەر ئەوە نییە کە بفرۆشرێ و بکڕدرێ ئەگەر ئەویش بێت خۆ لە ئینگلیزی و زمانەکانی تریش هەر بەم جۆرەیە ماناکەی. سەختەکاڵا نابێت ،چونکە سەخت هاومانای دژوارە ،کە خۆی زیاتر مەبەستی لە تەختەکلیل و تەختەی دایک(mother board) و بیرگە و ...هتد کە ئەمانەش ئامێرن/پارچەی ڕەقن نەوەکو سەخت. --Kurdish EAgle ١٧:١٢, ١١ نیسان ٢٠١١ (UTC)
بەدواداچوونێکم بۆی کرد. ware ڕێک واتە "کاڵا"! سەیری http://www.etymonline.com/index.php?term=ware و http://en.wiktionary.org/wiki/ware#Etymology_2 بکەن. ware واتە ئەوەی کە بۆ فرۆشتنە! ئەڵبەت نەرمامێر و ڕەقامێر زۆر جوانن ("نەرمامراز" و "سەختامراز" -یشم دیوە لە فەرھەنگەکاندا، هەروەها "نەرمالاڤ" و "سەختالاڤ" -یش)، بەڵام نەرمەكاڵا و ڕەقەكاڵا باو بوونە. جارێ با بزانین "ئامێر" بۆخۆی چییە. بۆی ئەگەڕێم، دوایی ئەوەی دەستم کەوت لێرە ئەینووسم. لەگەڵ ئەوە نیم کە نەرمەواڵە بۆ Application دابنرێ. سپاس.--Aza ٠٩:٠٨, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
ماندونەبن!. لە فەرهەنگی زانستپەروەران بۆ [software http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=software] نەرمەواڵە، نەرمەئامێر، کاڵانەرم دانراوە. وە بۆ [Hardware http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=hardware] ڕەقەواڵە، ڕەقەئامێر، سەختەواڵە، کاڵاڕەق. ئەمانە هەموو هاواتان یان واتاکانیان زۆرنزیکە لەیەکترەوە، من بۆ چاپکەر ڕەقەئامێر، و بۆ کێبڵێک ڕەقەواڵە بەکاردەبەم، ئەم لەگەڵ ئەوەی ڕەقە ئامێرەکەیشە، هەمووشیان ڕەقەکاڵان. کاک ئاسۆ هەندێک کات لەگەڵ فەرهەنگەکەدا بەسەر ببە ([http:// فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl]) لەسەرەتاوە، هەوڵماندا ئەوەی تۆ پێی دەڵێیت بەڵگەنامەکردنی کارەکان بەشێوەیەکی تر بکەیت، ئەویش دانانی پێناسە بۆ هەموو زاراوەیەک کە لێکمانداوەتەوە و کردومانە بەکوردی. تا ڕادەیەکی باشیش سەرکەوتوو بووین. هەموو وشەیەکی ئەوە فەرهەنگەش شیاون بۆ گۆڕین و دانانی وشەی بەپێزتر بەرامبەر زاراوەکان، هەر کەسێکیش ئارەزوو دەکات من مەمنونی دەبم، بەمزوانەش وەشانی دووەمی دەنێرینەوە بۆ چاپ کردن. وشەی سەخت پتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو واتایە بەکار دەبرێت، لە باشوور سەخت بە هاوواتای (گران، قورس)یش بەکارچووە. --ئاراس نوری ٠٩:٤٢, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
زەحمەتی زۆرتان کێشاوە و کارێکی زۆر ڕێکوپێک و باشتان کردووە لە فەرهەنگی زانستپەروەراندا. دەستان خۆش بێ.--Aza ١١:١٢, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

لە دوای ئەم ھەموو لێدوانە من پێم وایە وشەی نەرمامێر و ڕەقامێر زۆر جوان و باشن و گرفتی کاڵا و واڵەشی نییە. ئەگەر دژایەتی نییە دەیان‌گوازمەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٢:٣٤, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Symbol oppose vote.svg دژ. ھەر -واڵە باشترە. ئامێر واتە ماشین (machine). لە فەرھەنگی زانستپەروانی کوردیشدا کە باوەڕپێکراوترین فەرھەنگی کوردییە لە بواری ئایتیدا٬ -واڵە بە باشتر زانراوە.--Aza (لێدوان) ٠٩:٣١, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
ڕاستییەکەت دەوێ مام ئازا ئێستا تووشی شتێکی سەیر بووم. لای ئێمە و ئێوە وشەی «وردەواڵە» ھەیە. بەڵام لای ئێمە کوردی موکریان وشەیەکی تری ئاوا ھەیە کە لای ئێوە نییە؛ ئەویش «ئاسنەواڵە»یە. ئاسنەواڵە دەقاودەق بە مانا ironwareی ئینگلیزییە. دەی لێرەدا ئاسن=iron و واڵە=ware. بۆیە نەرمەواڵە و رەقەواڵە دروستن. بە ھەر حاڵ من کارم بە زانستپەروانی کورد نییە، شوکر، خوا ئاقڵی پێ داوین و خۆمان دەتوانین بیر بکەینەوە. سپاس بۆ تۆ.--چالاکWьтуwеж (١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٠٩:٤٩, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

به‌ڕێزان ئێمه‌ لێره‌دا خه‌ریکین کاری کۆڕی زانیاری کورد ده‌که‌ین که‌ ناشوکری نه‌بێ، نه‌بوونی له‌ بوونی باشتره‌!

من پێم وایه‌ جیاواز له‌م باسانه‌، باسی جوانی وشه‌که‌ش له‌ ئارادایه‌. وشه‌ی گران و له‌ سه‌ر زار ناخۆش سه‌رناگرێ و خزمه‌ت نییه‌، به‌ڵکوو زمان له‌ به‌ر چاوی کوردزمانان ده‌خا.Aminijian (لێدوان) ١٢:٠٢, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

منیش یەکەم جار بۆیە وتم بیگۆڕین بە نەرمامێر و ڕەقامێر چون ھەموو کەس دەزانێ جوانترن لە نەرمەواڵە و ڕەقەواڵە. ئەگەر چی وەکی کوتم نەرمەواڵە و ڕەقەواڵەش لە بواری وشەسازییەوە ڕاستن بەڵام نەرمامێر و ڕەقامێریش ھەڵە نین. ئامێر لەگەڵ ئامراز و ئەویش لەگەڵ ابزاری فارسی ھاوڕیشەن و قەتم بە مانای ماشین نەبیستووە. وەک دەڵێن ئامێری مۆسیقا کە لێرەدا بەرامبەر بە instrumentی ئینگلیزییەوە بێستاوە. instrumentیش ھەموو دەزانن مانای ئامراز و ئامێر (و لە فارسیدا ابزار) دەدا. ماشین ھەر لە کوردەواریدا ماشین بووە. تێکنۆلۆژی ئێمەی کورد چی بووە کە بۆ Machine بەرامبەرمان بووبێ؟! لە کورمانجیشدا ھەر دەڵێن مەکینە و ئەویش ھەر شێوازی ئاڵۆزی ماشینە. من نەرمامێر و نەرمەواڵەم ھەر دووک پێ راستن بەڵام راستییەکەی نەرمامێرم پێ جوانترە و بە بڕوای من دەتوانێ باشتر بچەسپێ ھەتا نەرمەواڵە. ھەڵبەت ئەمە ڕای منە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:١٤, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

واڵە[دەستکاری]

ڕآتان سەبارەت بەم وشانە چییە کە بە پاشگریواڵە کۆتایی دێت:

  • زەردەواڵە: گیاندارێکی ئاماڵ زەرد
  • کەڕەواڵە: گیاندارێکی ئاماڵ کەڕ
  • وردەواڵە: شتی ورد، ھەرشتێک تەنانەت بۆ مرۆڤیش؛ مناڵی وردەواڵە
  • ئاسنەواڵە: لەت و کوتی لەکارکەوتەی ئامێری ئاسنی
  • من دەمەوێ بزانم ئەو بەڕێزانەی کە پاشگری واڵە بە واتای ئامێر دەزانن، پێم بڵێن کە لە کام وشەی کوردیدا ھاتووە، لانیکەم دوو نموونە بھێننەوە، لە وشە کۆنەکانی کوردیدا، نەوەک وشەی داتاشراوی تازە! من تا ئەو جێگەی بزانم ئەم پاشگرە بۆ نیسبەتە و ھاوتای «ۆڵە» و «ۆک» و.... یە. دەی کەوابوو ئەم ھەمگە پێداگرییە بۆچی؟
    • وشەی ڕەق، گەرچی وشەیەکی تەواوە و جێگەی قسەی نییە، بەڵام لە «ھەنبانە بۆرینە» دا، وشەی سەختیش بە ھەمان مانا ھاتووە. ئەگەر سەخت بۆ دژواریش بەکاردێت، مانایەکی مەجازییە لە سەخت، واتە: شتێک کە لە بەر ڕەقی، ھیچ شتێک تێیدا کار ناکات و حەل نابێ. کە وابوو دڵنیا بن وشەی سەختیش کوردییە و لە وشە ھاوبەشەکانی کوردی و فارسییە.
      • نەرمامێر و سەختامێر ھەم دروست و ھەمیش جوانە و تا وشەیەکی باشتر نەدۆزرێتەوە من چاوم لە ڕەقەواڵە و شتی وا ئاو ناخواتەوە.
        • ئەگەر قەرارە لەگەڵ زمانەکانی تردا دەستەوا بکەین، زمانی فارسی باشترین بوار و سەرچاوەی کەڵک وەرگرتنە؛ لە شێوازی داڕشتنی وشە یا تەنانەت لە زۆرێک وشەی جێگرەوەی وشە بیانییەکان، کە لە گەڵ کوردیدا سازگار و ھاوبەشە، جا ئەوان زووتر بەکاریان ھێناوە:
  • سامانە: سیستەم
  • کمینە: minimum و ھەر بەو پێیە زۆرینە
  • یارانە: سوبسید

و ھەزار شتی تر کە لە تاقەتی ئێرە بەدەرە.

تکایە لە سەر ئەم بابەتە بچن.

          • بە داخەوە لە کوردستانی باشوور، کە ئێستاکە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆن و دەبوایە لە بواری زماندا پێشەنگ بوایێن، ھەست بە کەمتەرخەمییەکی قووڵ دەکرێت. وەک لە ھەموو بوارەکانی تردا زۆرتر دەوری بەکارھێن دەبینن و تاقەتی بەرھەم ھێنان و داھێنانیان نییە، لەوەش گرانتر کاریگەری زمانی عەرەبی کە زمانێکی ناجۆرە لە گەڵ زمانی کوردیدا، کارێکی کردووە کە زمانی کوردی لە گرێژنە چووە و لە باری ڕێنووس، ڕێزمان، داڕشتنی وشەی نوێ و... کاری ھێند سەیر و سەمەرە دەکرێ، کە پیاو بێزی دەبێتەوە و بەڵکوو ناھمێش دەبێ. تاک و تەرا نەبێ لەملاولا لاوێک ھەستێت بە کەڵتەی ئەم ھەمووە گەنەکارییە، ئەمەیش بە لاوێچ لافاو لادانە و بە پڵتووک ئاوقای دێوی ناحەزی ملھوڕ بوونە. بەشکوو میر و خێرۆمەندان وەخۆ کەون و چیدی ئەم ڕەوتە نالەبارە تاو نەگرێت. من وەکوو کوردێکی ڕۆژھەڵات کە خەونی خۆشم ھەڵدانی زمانی کوردییە، تێھەڵچووم و گت ناکەم. ئێمە دەتوانین لێرەدا کارێکی باش بکەین؛ شتێک وەک جێگای خاڵی، خاڵی نەبێ کۆزمانی کوردی. سپاس! Aminijian (لێدوان) ١٥:٤٦, ٢٢ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
لە ھەنبانەبۆرینەدا ھاتووە واڵە واتە ئەسپاپ. لەوە ناچێ ھاوواتای -ۆڵە و -ۆک بێ. --Aza (لێدوان) ١٤:٤١, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

لە ھەنبانەدا جاروبار، بە تایبەت لە پاشگر و پێشگرەکاندا، ھەڵە کراوە. ئەمە زۆر ئاساییە. ھەنبانە سەرچاوەیەکی مەزنە لە وشەدانی کوردی، بە لێکدانەوەی ورد دەکرێت بڕێک لە ھەڵەکان دەربخەین. من پێم خۆشە لەم بابەتەدا باسی زانستی بکرێت؛ بە تایبەت کە قەرارە لە سەر وشەی ڕەقەواڵە کە بڕێک لە ئازیزان پێیان داگرتووە، تەکلیفی پاشگری واڵە یەکلایی بکەینەوە. جا ئەمجار دەتوانین بە بەرچاو ڕۆشنی بڕیار لە سەر ھەڵبژاردنی وشەی گونجاو بدەین.Aminijian (لێدوان) ١٢:٥٢, ٢٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ھەنبانەبۆرینە ئەگەر چی وشەنامەیەکی گەورەیە بەڵام بە شێوەی نوێ و پسپۆرانەی ئێستا نەنووسراوە. یەکەم دەبێ بزانین واڵە پاشگرە یان ناو. من تا ئێستا نەم‌دیوە واڵە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەکاربەرن. دەی ئەگەر وابێ دەبێ بڵێین پاشگرە. ئەگەریش بڵێین پاشگرە خۆ پاشگر مانای نییە! ئەوەی کە ئایا ئێمە دەتوانین پاشگری واڵە لە بڕی ناوی ware لە زمانی ئینگلیزیدا بەکاربەرین یان نا، بە بڕوای من جێی لێدوانی زیاترە. سپاس. --چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٢٩, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سەربارەت بە زەردەواڵە و کەڕەواڵە من وا ئەزانم ئەمە زەردەباڵە و کەڕەباڵە -یە. واتە "باڵ" بووە کە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە بووە بە "واڵ". زەردەباڵە کە ئاشکرایە یانێ چی. ئەمما کەڕەباڵە چییە؟ کەڕەباڵە واتە ئەوەی تواناییی باڵگرتنەوەی ئەوەندە نییە. کەڕەواڵە (باڵندە) کەڕ نییە، واتە گوێی کپ نییە. ئەگەر گوێی کەڕە ئەی چۆنە کە ئەخوێنێ؟ کەڕەواڵە ئەتوانێ بفڕێ بەڵام زۆر کورت و ھەر بەم ھۆیەشەوە لەسەر زەوی ھێلانە ئەکاتەوە. وەکوو مریشک و شتە وایە. من لە ژیانمدا تەنیا جارێ کەڕەواڵەم دیوە و ئەویش بۆ ماوەیەکی زۆر کورت. ئەو جارەش کە دیم ھیچ سەرنجم نەدا کە کەڕە یا نییە. ئەو زانیارییەی سەرەوەش کە کەڕەواڵە ئەخوێنێ و ناتوانێ جوان بفڕێ و ئەمانەم لە ئینتەرنێت دۆزیەوە.
کەوایە بە ڕای من پاشگری واڵە لەو دوو وشەیەدا جیاوازە لەگەڵ وردەواڵە و ئاسنەواڵە. بەڵام ڕای من زۆر گرنگ نییە، چونکە من زمانزان نیم و ئەمانە ھەموو بۆچوونی خۆمە و ڕەنگە ھەمووی ھەڵە بێ. بەڵام ئەکرێ بیری لێ بکرێتەوە، شایەدیش دروست بێ. --Aza (لێدوان) ١٣:٢٤, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
ئێستا بیرم لێ کردۆتەوە. من دژایەتییەکم نییە کە بیگوازینەوە بۆ نەرمامێر و سەختامێر. ڕاست ئەکەن ئەمانە جوانترن. --Aza (لێدوان) ‏٢١:١٥، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
سەخت کوردی نییە. فارسیە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٦، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Calak: بەڵگە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سەخت بەرامبەرێکی باشترە بۆ Hard تا ڕەق. بۆ نموونە بە Hard work ناکرێ بڵێی کاری ڕەق! سەخت وەکوو hard ھەم بە مانای ڕەقە ھەم بە مانای ئەستەمیشە.--Aza (لێدوان) ‏١١:٠١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
سەخت زۆرتر لە کوردی ئەچێ تا فارسی. جەمال نەبەز ئەڵێ سەخت و خەست یەک شتن. --Aza (لێدوان) ‏١١:٠٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
@Aza، Aminijian: وشەی ئینگلیزی مانای زۆرە. بۆ نموونە Old ھەم بە مانای کۆنە و ھەم بە مانای پیر. یان condition کە دوو مانای جیاوازی ھەیە: بارودۆخ و ھەلومەرج (لە فارسیدا دەبێتە شرایط و اوضاع؛ کە چی ئێستا لە ژێر کاریگەری ئینگلیزیدا لە جیات «اوضاع»یش دەنووسن «شرایط»، دەڵێن «شرایط امروز» و مەبەستیان «اوضاع امروز»ە).
وشەی Hardیش لە کوردیدا دوو مانای ھەیە: ڕەق و ئەستەم. دەبێ بزانین لە ڕستەدا کام مانا مەبەستە. ئەوەی کە لە فارسیدا وشەی سخت دروست وەک Hard دوو مانای ھەیە زۆر لەوە دەچێ وەک conditionەکە لە ژێر کاریگەری ئینگلیزی بووبێ. (ئەم بۆچوونە لە ڕاستی نزیکە چون لە نووسراوە کۆنەکانی زمانی فارسیدا سەخت قەت بە مانای ئەستەم نەھاتووە و بۆ ئەمە وتوویانە «دشخوار»: به دستور گفت آن زمان شهریار/که پیش آمد این کار دشخوار خوار (کار دشخوار = Hard work). لە کوردیشدا دژوار بە مانای ئەستەم ھەیە).
بوچوونەکانی نەبەزیش زۆر دوور لە زانستە؛ زۆر جار شەرم دەکەم کە دەیخوێنمەوە. بەڵام بۆ بەڵگەی کوردی نەبوونی وشەی «سخت» دەبێ ھەندێک زمانەوانی بزانین. سەیر دێڕی ئاخری ئەم خشتەیە بکەن: نووسراوە Isoglossی xt لە زمانی فارسیدا ھەر دەبێتە xt بەڵام لە کوردیدا دەبێتە t. ئەمە یانی چی؟ یانی وشەی sōxtanی پاڵەوەی لە کوردیدا دەبێتە سووتان و لە فارسیدا سوختن (لە فارسیدا xt پارێزراوە بەڵام لە کوردیدا بۆتە t). یان وشەی taxtی پاڵەوەی لە کوردیدا بۆتە تات (وەک دەڵێن تاتەبەرد یان تاتەشۆر) و لە فارسیدا تخت. یان دەنا وشەی poxtanی پاڵەوی لە کوردی ھەورامیدا پتەی و لە کرمانجیدا پاتن و لە بەرامبەر لە فارسیدا پختن. یان وشەی juxtی پاڵەوی کە لە کوردیدا دەڵێن جووت.
جا بە کورتی ھەر وشەیەک xtی تێدا بێ کوردی نییە و لە زمانە دراوسەکان وەرگیراو؛ وەک سەخت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Calak: ئەم بۆچوونەی جەنابتان جوانە، بەڵام تەواو نییە. من قانیع نەبووم، پێویستە پتری لێ بکۆڵینەوە. خاڵێکی گرنگ کە تیری چالاکی بە هەڵەدا بردووە، بە سۆرانی و بەتایبەت موکریانی دیتنی زمانی کوردییە. من پێم وایە چالاک لە ژێر تەم و مژی جوان و خەستی موکریان، نەیتوانیوە زاراوەکانی تری زمانی کوردیش ببینێ، تەنانەت شێوەزارەکانی تری زاراوەی سۆرانی؛ وەک ئەردەڵانی. بەهەرحاڵ دەبێ وردتر لێکی بدەینەوە. Aminijian (لێدوان) ‏١٣:١٠، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

نا وا نییە. ئەم خشتەیەی پێشانی جنابتم دا بۆ ھەموو شێوەزارەکانی کوردی بوو. منیش موکریان پەرست نیم و ھەموو شێوەزارەکانی کوردی تا ڕادەیەک دەزانم. کرمانجی و بادینی، ئەردەڵانی و گەڕووسی، کەڵھوڕی و فەیلی، لەکی و لوڕی و ھەندێکیش زازاکی. من لەسەر ھەموو شێوەزارەکانی کوردی کارم کردووە.
ئەوەی کە xt دەبێتە t نەک لە کوردیدا بەڵکوو تایبەتمەندی ھەموو زمانە نوێکانی Northwestern Iranianـە. ھەروەھا پاراستنی xt تایبەتمەندی ھەموو زمانەکانی Southwestern Iranianـە. ئەسڵەن بچۆ گشت وتارەکە لە ئینسایکلۆپیدیای ئیرانیکا بخوێنەوە، بەتایبەت ئەم بەشە:

The groups of *ft and *xt that are still preserved in MP. and Pth. (e.g., MP./Pth. kaft “he fell,” Pth. wāxt “[he etc.] said”) are simplified to t in many NWIr. languages and dialects, e.g., Kahaki, Sivandi vāt, Semnāni bāt “he said”; Kahaki, Sīvandī kat, Semnānī ket “he fell.” In some languages, however, the group *ft retains the labial fricative or at least a reflex of it; cf. Xwānsārī (Ḵʷānsāri) kift, Zaz. kewt “he fell” (but *xt > t; cf. Xwāns. [Ḵʷāns], Zaz. vāt). Kurdish appears to belong to the latter group; cf. Kd. sōtin “burn” and pātin “cook” (from *xt), and (C- and some N-) Kd. kewtin (or, in one dialect, keftin) “fall.” There are, however, also forms like ket “he fell” in various NKd. dialects, or paḥtin (< *paxtin?) “cook” in the NKd. dialect of Zākho. Anyway, even if the representation of *pt and *xt is not absolutely clear or dialectally homogeneous in Kurdish, it is certainly “more NW” than in Balōči which has preserved both the clusters *p and *k (the latter with metathesis in some Bal. dialects; cf. Bal. kapt “he fell,” retk/reht “it was poured”). This shows that the “core” of the simplification of the clusters, although lying in the NW, did not affect Balōči, which agrees well with the relatively late date of this feature (which accordingly is not very significant dialectally).

ئەمرۆکە زمانەوانی و وشەڕەتناسی یەکێک لە گرنگترین ڕستەکانە بۆ ناسینی زمان. ئەم قسانەی من ھەموو پشتیوانیی زمانەوانی و وشەڕەتناسی لەسەرە و لەخۆوە (یان لە کاریگەری موکریانیدا) نەوتراوە. ھیوادارم ئێوەش ئەم توێژینەوە زانستییانە بسەلمێنن و ئەمانە بکەن بە بناغەی ھەموو کارەکانتان. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٠، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Calak: چۆن لەوە دڵنیای کە ڕەق کوردیی پەتییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

دڵنیا نیم. نە دەڵێم کوردیە و نە دەڵێم کوردی نییە. بەڵام ئەمە دەزانم سەخت کوردی نییە و ئەگەر ڕەقیش کوردی نەبێ ھەر ڕەق باشترە چون تەنیا لە کوردیدا ھاتووە و لە سەخت کۆنترە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
ئەم وشانە چین: (زەخت، زەختە، زەختین، بەخت، شەخت، شەختە، مەزاخت، مەزاختن و...) ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە ئێمە لە زمانی کوردیدا وشە عەرەبییەکانیشمان بۆ ئەم بارە فۆنۆلۆجییە بردووە وەک "وەخت" لە وقت . من قبووڵمە کە لە زۆربەی چاوگەکاندا (خت) لە کوردیدا بووەتە (هت) یان (ت) و (خ) سواوە، بەڵام ئەمە لە هەموو زمانی کوردیدا وەک تایبەتمەندییەکی زمانی کوردی ڕووی نەداوە. پێ ناچێ بەم بەڵگەوە بکرێ (سەخت) لە زمانی کوردی دەر بکەین. شتێکی تر کە لە هەموو ئەمانە گرنگترە ئەمەیە:
  • کاتێ باس لە کوردی بوون و ناکوردی بوونی وشەیەک دەکەین، مەبەستمان لێکدانەوەی بنوشەکەی نییە، ئەمە باسێکی جیاوازە لە زانستی زمانەوانیدا. ئەگەر بەم پێیە بڕۆین ڕەنگە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئەستەم ببینەوە، نەک هەر لە زمانی کوردی بەڵکوو لە هیچ زمانێک ئەم کارە ناکرێت. زۆر وشە هەن کە بنوشەکەیان کوردی نییە، بەڵام لە زمانی کوردیدا تواونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە زمانی کوردی. هیوادارم لە مەبەستم تێگەیبێتن، ئەگەر پێویست بێ، بەتایبەت کاکە چالاک، تازۆرتر لە سەر ئەم بابەتە بڕۆین تا بە ئەنجامێک بگەین. ئەم باسە زۆر گرنگە. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
هەربژیت کاکە ژیان. من لێرە کەللەم بەدەست ئەو مەسەلەیەوە تەقیوە کە باست کرد. لێرە باوەڕ وایە کە پێویست دەکات وشە تا دوورترین شوێن شی بکرێتەوە و ببینرێت ڕەگە سەرەکییە زۆر زۆر زۆر زۆر کۆنەکەی کوردییە یان نا، پاشان ئەو کاتە بڕیار بدەین چی بنووسین. من پێم وایە ئەم شتە ناکرێت، ئەگەر ئەمە بکەیت هیچ زمانێک شووناسی خۆی نامێنێت چوونکە هەموو زمانەکانی دنیا لەسەر یەکتری درووست کراون! ئەو شتە ئەگەر لەگەڵ ئینگلیزیدا بکەیت، هەر وێران ئەبێت، چ جا کوردیی بەستەزمان. بژیت، قسەی دڵمت کرد. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢١:٤٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

مەسەلە ئەمە نییە. من وتم لە نێوان ڕەق و سەخت من ڕەقم بەدڵە چون پێم کوردیترە. شتەکە زۆر سانایە. جنابت بەڵگەت ویست منیش بۆم ھێنایەوە. ئەوەی کە ئەم باسە زمانەوانیە بۆ ئێوە قورس بوو نە خەتای منە نە خەتای ئێوە. ئاساییە ئێوە زمانەوانیتان نەخوێندووە بۆیە وەک کاک برووسک وتی کەللەتان دەتەقێ.
وەکوو ئەوەیە لەگەڵ یەکێک کە مێژووناسە باسی فیزیکی ناوکی بکەی، کەللەی دەتەقێ ئیتر. جا بۆیە منیش چی تر باسی زانستی زمانەوانی و وشەڕەتناسی ناکەم.
ئەمەی جنابت وتت کاک برووسک دروست نییە. خۆتان بە باشی دەزانن من دژ بەوەم ھەموو وشەیەک کوردی بکرێ، منیش دەڵێم وشەی بیانی کتێب و قەڵەم و شیعر و شاعیر لە کوردیش کوردیترن و پێویست نییە بگۆڕدرێن. قسەی من ئەوە نییە ئێوە دەڵێن و لە من حاڵی نین. نامەوێ زۆری کێش دەم، بڕیا منیش توانیبام وەک کەوەکە سەرم لە بەفری نابا. شەوتان خۆش.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٣، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

کێشەکە هیچ لەمانە نییە کاکە چالاک. کێشەکە لەوە گەورەترە و تاکەکەسییە نەک بابەتیی. کێشەکە ئەوەیە تۆ لەیەک ڕەهەندەوە شت دەبینیت و پێت وایە بە ڕەهایی ڕاستیت. تۆ زمانزانیت، لەسەر سەرمانیت، ئێمەش ڕۆڵەی ئەم زمانەین کە قسەی پێ دەکەین، ئێمە ئەو قسەکەرەین کە ڕۆژانە بەکاری دێنێت. لەچەندین شوێندا سازش هەبووە لەهەمبەر ڕای ئەزیزتدا چوونکە باوەڕمان پێتە، کەچی جەنابت هەرگیز سازشت لەوە پێ ناکرێت کە دەکرێت بۆ تەنها جارێکیش بەو بۆچوونانەتدا بچیتەوە. عینادیکردن لەمەسڵەحەتی کێیە لێرە؟ گفتوگۆ بۆتە شتێکی تووند و ڕەق لەم شوێنە کە لەکۆتاییدا ئەوە دەیباتەوە کە کەللەی ڕەقترە. من کە دێتە سەر زمانەوانی و وشەداتاشین، دەمی خۆم دادەخەم، دەزانی بۆ کاکە چالاک؟ چوونکە ئێمە نەزانین و جەنابتان زاناکەن کە گفتوگۆ لەگەڵتان هیچ بەدی ناهێنێت. من کۆتا لێدوانمە لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە، بەڵام ئەم ڕێگەیە جەنابتیت هەڵتبژاردووە نەک ئێمە! --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢٢:٠٩، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
شەومان خۆشە پێکەوە، ئەویش نە لەبەر چاو و برۆی یەکتر، بەڵکوو لە بەر ئەوەی کە هەموو ئەم جەماعەتەی لێرەدا خڕ بوون و وچانیان لە خۆ حەرام کردووە، ئاشقی زمانی کوردین. یەک هاتووە وەک منی خوێڕی، نە سەری لە زمانەوانی دەردەچێ و نە لە زمانی کوردیدا ئیجازەی لە شوێنێک وەرگرتووە، تەنیا هەستێکی قووڵ بۆ ئێرەی ڕاکێشاوە. یەکێکیش وەک جەنابتان، کاکە ئازا یان... بەڕاستی کراسێکتان لە زمانەوانیدا دڕاندووە و شتێکتان لێ حاڵییە. بەڵام لە یەک شتدا هاوبەشین و جیاوازیمان نییە، ئەویش ئەوەیە کە هەموو هاتووین بۆ خزمەت بە زمانی کوردی. ئەگەر یەکێک درەنگ لە شتێک تێگەیی یان بۆی قووت نەچوو، بزانین :
  • یان بابەتەکەی ئێمە پوخت نییە و جێگەی پێداچوونەوەیە
  • یان بەرامبەرمان خوێندەواری کەمترە و دەبێ نەختێک ئاسانتر و بەسەبرتر لە گەڵیدا بجووڵینەوە. Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

من ئیتر واز لەم قسانە دێنم چون لە مەبەستی پەڕەکە دوور بووینەوە و چی تر درێژە بەم باسە نادەم. بۆ ناوی ئەم وتارە من وشەی ڕەقم پێ باشە. ئەمەش ڕای منە. لەمە بەو لاوەش بەڵگە بۆ کەس ناھێنمەوە کە دوایی بەم جۆرە مەحکوومم کەن و ئاوا ھەڵسوکەوتم لەگەڵ بکەن. ئەگەر بزانم لێم حاڵی نابن خۆم لە خۆوە زەحمەت نادەم. وەک حەزرەتی حافز دەڵێ: با مدعی مگویید اسرار عشق و مستی/تا بی‌خبر بمیرد در درد خودپرستی.

سەرکەوتوو بن.--چالاک وتووێژ ‏٠٠:١٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

@Aminijian: کاک ئازا ھیچ کراسی لە زمانەوانیدا نەدڕاندووە، کۆمپیوتەری خوێندووە.
ئەمەش بۆچوونی کاک ئازای نازمانەوان سەبارەتی سەخت و ڕەق: سەخت و ڕەق بە لای کاک ئازاوە ھەردووکیان کوردین، تەنانەت ئەگەر ھەزار ساڵ لەمەوبەر "سەخت" لە فارسییەوە ھاتبێتە ناو کوردی و پێنسەد ساڵ لەمەوبەریش ڕەق لە عەرەبییەوە یا لە تورکییەوە ھاتبێ. سەدان ساڵە (لای کەمەکەی) کورد ئەڵێ "سەخت" ئیتر بۆ لەمەو بەدواش نەیڵێ (من باش ئەزانم کاک چالاک تۆ مەبەستت ئەمە نییە و قەت نەتوتووە کورد ئیتر نەڵێ سەخت).
بەڵام لە نێوان ڕەقامێر و سەختامێردا ڕەنگە ڕەقامێر باشتر بێ چونکە فەرھەنگی ئایتیی زانستپەروەران وشەی ڕەق -ی بەکار ھێناوە (بۆ نموونە: ڕەقەواڵە، دیسکی ڕەق) و بۆ نزیکایەتی لەگەڵ ئەوان ڕەنگە باشتر بێ بیکەین بە ڕەقامێر. جارێ با تۆزێ زیاتر بیری لێ کەینەوە. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
شوکر بۆ خوا لانی کەم یەک نەفەر لە من حاڵیە. ئەوەی کە من دەڵێم فڵان وشە ڕیشەکەی چییە و کوردیە یان نا قەت بە مانای بەکانەھێنانەکەی نییە. ھەموو ئەم کێشانە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی وشەنامەیەکی تەکووز و ڕێکوپێک بۆ زمانی کوردی کە ھەموو شێوەزارەکان بگرێتەوە و بەشێوەی زانستی و بەڕۆژی دنیا نووسرابێ.
سەیری وشەنامەکانی زمان ئینگلیزی بکەن پیاو سەری سووڕ دەمێنێ. ڕیشەی ھەموو وشەیەک ھەتا چەندھەزار ساڵ پێشتر ڕوون کراوەتەوە و تەنانەت ساڵی بەکارھێنانی وشەکان نووسراوە کە فڵان وشە لە فڵان ساڵ یان سەدەوە بەکارھاتووە. ئەگەر ئێمەش شتێکی ئاوامان ھەبا ئێستا بەڕاحەتی دەتوانم بڵێم ٩٠%ی گرفتەکان چارەسەر ببوون.
من ماویەک لە ورمێ لەگەڵ شکاک و کرمانج و ھەرکی و جەلالی و … بووم. لە زمانی ئەواندا تاقە یەک جار نەمبیست بڵین سەخت. وشەیەکیان دەوت کە لای ئێمەش بە کەمی دەوترێ: «زەحمەت». نەیاندەوت فڵان کار سەختە دەیانوت زەحمەتە. دروستە زەحمەت کوردی نییە بەڵام ئەوەی کە لە موکریانیشدا جاروبار دەیڵێن ئەمە دەگەیێنی وشەی سەخت وشەیەکە تازە ھاتۆتە ناو زمانەکەمان و پێشتر ھەر زەحمەت بووە.
بۆ نموونە وشەی باڵا کە باسی لێ کرا ئەگەر کوردیش نەبێ لە زمانی کوردیدا زۆر کۆنە چون وشەی لێکدراوی زۆرە: باڵابەرز، بەژن و باڵا، باڵابەژن، باڵابۆست، باڵاپۆش، باڵاخانە، باڵادەست، باڵانوێن، باڵاڕوان، باڵاکردن و … . بەڵام وشەی سەخت لە زمانی کوردیدا لە ھیچ وشەیەکی تردا بەکانەھاتووە؛ ئەمە مانای زۆرە!
ئەمە جۆرێک بۆچوونی تر بوو بۆ ئەوەی پێتان بڵیم وشەی سەخت ھیندە کوردی نییە و وشە ڕەق وەک باڵا کوردیترە و باشترە. نموونەی بەکارھێنانی ڕەق لە زمانی کوردیدا فراوانە: ڕەق بردنەوە، ڕەق بوون، ڕەق ھەڵاتن، ڕەقانە، ڕەقاڵ، ڕەقایی، ڕەقە، ڕەقەن، ڕەقوتەق، ڕەقووشک، ڕەقوڕەواڵ و … .
بۆیە من وشەی ڕەقم پێ باشترە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
من لەگەڵ ئەوەم بگوازرێتەوە بۆ ڕەقامێر، نە لەبەر ئەوە کە ڕەق کوردیترە لە سەخت، تەنیا لەبەر ئەوە کە لە لایەن برایانی باشوورییەوە بەتایبەت لە فەرھەنگەکەی زانستپەروەراندا وشەی ڕەق بەکار ھاتووە. بۆ نزیکایەتیی زۆرتر لەگەڵ ئەوان. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

با په‌ڕه‌که‌ به‌ ناوی ڕه‌قامێره‌وه‌ بێ و "سه‌ختامێر" و "ڕه‌قه‌واڵه‌" ش ئیرجاح بدرێنه‌ سه‌ری. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

@Aza: بە بڕوای من لە وشەکانی وردەواڵە و ئاسنەواڵەدا پاشگری -واڵە ڤاریانتێکی -وارە بێ وەک دەڵێن دەستەوارە ئەویش خۆی ڤاریانتێکی پاشگری -وار. ڕەنگە بتوانین بڵێین لە زەردەواڵەشدا ھەر ئەمە بێ یانی شتێک کە زەردە. شیکردنەوەی کەڕەواڵە بەڵام زەحمەتە (دڵنیا نیم کەڕ لێرەدا ھەر بە مانای نەبیست بێ). لەوانەیە لە وشەکانی ورد و زەرد و کەڕدا چون خۆیان دەنگی /ر/یان ھەیە بۆیە وارە بووەتە واڵە. دوایی تەعمیم دراوەتە سەر ئاسنەواڵەش. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)