وتووێژ:چیای ئەلبروز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز @Sakura emad: تکایە سەردانی ئێرە بکە بۆ زانین سەبارەت بە چیا و کێو کەژ،بۆچی ناوی چیا لەسەرانسەری کوردستان باوترە،کەی چیا بەکاربێنین کەی لوتکە!کەی ترۆپک کەی کەژ؟.سپاس بۆ دەستکاریەکانت.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @فەرهاد من بەپێی کێو ڕۆیشتم کە پێشوو تر نوسراوەتەوە ئێستاش سەیرم کرد لەلایەن بەکارھێنەرانی شارەزای زمانەکە نوسراوە. ئەگەر ھەڵەیەکم کردووە تکایە دەستکارییەکانم پووچەڵ بکەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو خاتوو @Sakura emad: وەک پێشنیارێک دەبێ بڵێم؛ تکایە ھەر کات لە بواری زمانەوانی دەستکارییەک (بە تایبەت گۆڕینی ناوەکان) لە ویکیی کوردیدا ئەنجام دەدەیت، لە بەڕێزانی شارەزا وەکوو «چالاک - سەرچیا - پیرەھەڵۆ - ئازا» پرسیار بکە و یارمەتی وەربگرە و وتووێژیان لەگەڵ بکە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەندێک ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

کوردستان لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی شاخاویە بۆیە لە زمان و فەرهەنگی کوردی زۆر وشەمان هەیە بۆ چیا،کە هەریەکە لەم ناوانە بۆ شێوە و شوێنی چیایەکە دەگەڕێتەوە،کەم زمان هەیە لە جیهاندا هێندەی کوردی دەوڵەمەند بێت بۆ ناوی چیا و کەژ و کێو و تەڵان و شاخەکان.بەگشتی ناوی چیا بەکاردێت بۆ (mountain ) زۆر جاران لەناوەڕاست یان لەنزیک لوتکەی سەرشاخەکان پانتایی و مێرگ هەیە پێی دەڵێن کەژ، زۆر چیامان هەیە کە دەچیتە ژێری پارچەیەکی گەورەی چیا دەبینین کە دەچینە سەری دەبینین هێشتا زۆری ماوە و کۆتایی نیە بەمە دەوترێت کێو کە لە (کوە) فارسیەوە هاتووە،ئەگەر لەسەر چیایەک سەیری چیاکانی تر بکەین دەبینین بەشێوەی قەد قەد لەپاڵ یەک پاڵ کەوتوون بەهەموو ئەوانە دەوترێت شاخ یان شاخاوی (شاخ=لق لە فارسی). دەرەنجام بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئەو چیایانەی بندەکیان دیارنیە وەک زۆرینەی چیاکانی کوردستان واتا لەسەر بەرزاییەوە بەرزبوونەتەوە پێیان دەڵێن کێو،بەڵام ئەو چیایانەی بندەکیان دیارە یان ژێرەوەیان دەشتە وەک چیای سەفین و سپیلک و قەرەچوغ و حەمرین پێیان دەڵێن چیا،سەری سەرەوەی چیاکان لوتکەیە لەسەر لوتکەکان زۆرجاران تەپۆڵکە و نوکی بڵندتر هەن پێیان دەڵێن ترۆپک.سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Sakura emad:ئەو کەسەی وتاری کێوی نووسیوە خەڵکی ناوچەی ئەردەڵانە(ئەگەر لەنووسینەکانی ووردببینەوە)یاخود خوێندنی لەژێر کاریگەری زۆری فارسی دابووە.زۆرینەی کوردەکان وشەی چیا بەکاردێنن.فەرهاد (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە دەبێت لەسەر یەک ستاندارد بڕۆین کە وشەیەک بۆ Mount لە کوردی سۆرانی ستاندارد بکەین.
بەڕێز @Aram شوێنێکمان ھەبوو لە ویکیپیدیا سەرجەم ئەو وشانەی تێدا تۆمار کرابوو کە پەسەند کرابوون لەدوای گفتوگۆ ئایە چ شوێنێکە؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:١٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. ئەمەتا، بەس باشترە پەلە لەو وشانە نەکرێت و ڕای زۆرینە وەرگیرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]