وتووێژ:وەحشی تاسمانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی شەیتانی تاسمانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٣٤، ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: ئەرێ بەڕای تۆ ناوی ئەم وتارە بۆ وەحشی تاسمانی بگۆڕم خۆشتر نییە؟!، ئەو وشەی شەیتانەم پێ جوان نییە، ڕای تۆ چییە !!!. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٤٣، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Tessla: پێش ھەموو شتێ، وشەی ئاژەڵ زیادەیە؛ ناکرێ لە وتاری فیل بنووسین «ئاژەڵی فیل». بۆ وەحش و شەیتانەکەش، بیرمە کاتی مناڵی کەسایەتییەکی کارتۆنی ھەبوو لەسەر ئەم ئاژەڵە. بڕوانە en:Tasmanian Devil (Looney Tunes). جا بە دۆبلاژە کوردییەکە (ئەوەندەی بیرم بێت) دەیان وت «وحشی تاسمانی». منیش ھەر ئەو ناوەم زیاد کرد. بە ڕای من ناوی وتارەکەش بکرێتە «وەحشی تاسمانی» باشتر بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٨، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: واللەی ئەو وشەی "ئاژەڵە" ئەزانم زیادەیە یەک دوو رۆژ پێش ئێستا لەبەر وشەی شەیتان زیادم کرد بەر دڵمی گرتبوو ئەو وشەیە. سەبارەت بە کارتۆنەکە یادی بەخێر ڕاستەکەیت منیش دیوومە، کەوایە ئەو زیادکردنی وشەیەت کارێکی باش بوو، بۆیە ئەیکەم بەو ناوە، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٥، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: سپاس، بەس نازانم ئاخۆ «شەیتانی تاسمانی» ئاماژەی پێ بدرێت یان نا. ئەوەیان نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: لەنێو وتارەکەیا دەینووسین، هەروەها وەک ڕەوانکەر با هەبێت، هیچ نەبێت لە ئەسڵا ناوی شەیتانی تاسمانییە خۆ ئێمە دروستمان نەکردووە ئەم ناوە. ڕاستییەکەی بەس بۆ ناونیشانی سەرەکی وتارەکە حەزم ناکرد وشەی شەیتانی هەبووایە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٤، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ئا، ئێستا ئاوا باشە. دەستەکانت خۆش بن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٢، ٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram@Tessla بەڵام شتێک وەحش وشەیەکی عەرەبییە، قبوڵ ناکرێت لە ویکیپیدیا کوردی ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٣٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود: بڕوانە وتووێژ:شەوانی وەحشی لەگەڵ ئێمیلی. ھەموو زمانێک بە ھۆکارگەلێک وشەی بیانیی تێدایە و دەماودەم گوازراوەتەوە و بووەتە موڵکی ئەو زمانەش. بۆ نموونە، لایە لەو ھیندییەی ئێستا ئینگلیزییە. ئێمەش بە ھۆکاری ئایینی بێت یان داگیرکاریی ڕژێمی بەعس بێت، وشەگەلێکی عەرەبیمان ھەیە و بەکاریان دێنین و ھەمووانیش دەزانن مانایان چییە. بڕوانە چەند نموونەیەک لە وشە کوردییە عەرەبییەکان لە ویکیفەرھەنگ. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٠، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]