وتووێژ:ویکیپیدیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوێندنەوەی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا

ناوی وتار[دەستکاری]

دروستتر نییە بنوسین ویکیپێدیا وەک لەوەی نووسراوە، پێدیا یان پیدیا؟ --ئاراس نوری ١١:٤٦, ٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئاراس گیان سڵاو، منیش پێموابوو کە وایە، بەڵام خوێندنەوەکەی ببیستە، لێرە یان لێرە. بژی --برووسک ١٤:١٧, ٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

هەڵەی ڕێزمانیی لەناوی (ویپکیدیا)[دەستکاری]

ئەم هەڵەیەی کە بە هەڵکەوت بەمێشکمدا هات، نەدەبوو بەسەریدا تێپەڕببین. ناوی ویکیپیدیا بەو شێوەیەی ئێستای کە دەنووسرێت هەڵەیە، چوونکە وشەی پیدیا پێک دێت لە:

پ: نابزوێن
ی: نابزوێن
د: نابزوێن
ی: بزوێن
ا: بزوێن

وەک دەشزانین، دوو پیتی بزوێن نابێت بەدوای یەکتریدا بێت، بۆیە پێویستە پیتی ناوبەند بخرێتە نێوان دوو پیتی بزوێنەوە، کەوا بێت پێویستە (ویکیپدیا) ڕاستبکرێتەوە و بنووسرێت (ویکیپیدییا)، چوونکە: پ: نابزوێن
ی: نابزوێن
د: نابزوێن
ی: بزوێن
ی: نابزوێن (ناوبەند)
ا: بزوێن
ئەم وتارە پێویستە چاک بکرێت + هەموو ئەو (ویکیپیدیا) ـیانەی  کە لەم ماڵپەرەدا بەکارهاتوون. بژین --برووسک ٢٢:٣٣, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە داخەوە کاک برووسک گیان بۆچوونەکەت ھەڵەیە. ئەگەر ویکیپیدیا بە ئەلفوبێی لاتینی بنووسین پێم‌وایە خۆت دەزانی ھەڵەکەت لە کوێدایە.(wîkîpîdiya)--:)چالاکلێدوان ٢٢:٣٨, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک چالاک، سەیرترین ڕستەم دی لەژیانمدا لەبەڕێزتەوە! جەنابتان بڕوا بەوە ناکەن کە دەیبینن؟ من باسی ئەلفوبێی سۆرانیی دەکەم! کوا بزرۆکە لە کوردیی سۆرانیی دا هەیە؟! من باس لە ئەلفوبێی زمانی کوردیی/سۆرانیی دەکەم، لەسەر ئەوە دەدوێم کە ئەیبینم! من پیتێکی (ی) بزوێن دەبینم لە تەنیشت پیتێکی (ا) ی بزوێنەوە، ئەمەش هەڵەیە، گەر بزرۆکە هەبووایە لەنێو کوردیی سۆرانیی دا، زۆر کێشەمان چارەسەر دەبوو. --برووسک ٢٢:٤٨, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
وادیارە دەبێ جۆرێکی تر بۆی بچم:
ـپیدیا:
  • پ: نابزوێن
  • ی: بزوێن
  • د: نابزوێن
  • ی: نابزوێن
  • ا: بزوێن
--:)چالاکلێدوان ٢٣:٠٨, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک چالاک، بەچیدا دەزانیت ئەو (ی) ـەی تەنیشت (ا) ـەکە نابزوێنە؟ هەر بەگوتن بەزاردا دیارە دەڵیت ویکیپدیییییییییا، مەبەستم ئەوەیە کە (ی) ـەکە درێژ دەکەیتەوە.--برووسک ٢٣:١٣, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
چاوەکەم ئەوەی تۆ درێژی دەکەیەوە بزرۆکەیە نەک ی.--:)چالاکلێدوان ٢٣:١٩, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
پێشتر بەجەنابتم فەرموو کە بزرۆکە لەم شێوەزارەی ئێمەدا نییە!

بەڵام وەڵامت نەدامەوە، چۆنت زانی ئەو (ی) ـەی تەنیشت (ا) ـەکە نابزوێنە؟ --برووسک ٢٣:٢٣, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بزرۆکە لە ھەموو شێوەزارەکانی کوردیدا ھەیە تەنیا لە ئەلفوبێی عەڕەبیدا نانووسرێ. ئەگەر ئەوە بسەلمێنی وەڵامی پرسیارەکەت زۆر ڕوونە.--Calak1988 ٢٣:٣٠, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشی ویکیپیدیای کوردی لە توێژینەوە جیھانیەکاندا[دەستکاری]

سڵاو. ھیوادارم یارمەتیم بدەن لەو دەستکاریە. لە پەراوێزی caluniresearchdata دا پێم خۆشە ئاماژە بۆ پەراوێزی caluniresearch بکەم بەڵام نازانم چۆن، دوبارە کردنەوەی سەرچاوەکەش خۆش نیە. سوپاس --هیوا (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. ئێستا دروستە: [١]؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ویکیپیدیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

كه سايه تى[دەستکاری]

بلاوكردنه وه ى زانيارى Mahmood2004 (لێدوان) ‏١٠:٠٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Mahmood2004 چۆن بتوانم یارمەتیت بدەم؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ویکیپیدیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٠٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ویکیپیدیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٥٣، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]