بزرۆکە
ڕواڵەت
بزرۆکە ھەشتەمین پیتەبزوێنی زمانی کوردییە کە لە ئەلفوبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی i ھێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفوبێی کوردیی ئارامیدا نابینرێت و بزرە بۆیە ناونراوە بزرۆکە. ھەندێک لەو وشانەی کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێ، وەک بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن، بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە.
| ڕێنووسی عەرەبی | ڕێنووسی لاتینی |
|---|---|
| بردن | birdin |
| من | min |
| ژن | jin |
| چل | çil |
| مردن | mirdin |
| بزن | bizin |
| خستن | xistin |
وشەی "مشک" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژە دەکرێت، بەڵام لە ئەلفوبێی کوردیی عەرەبیدا ھەر بە یەک شێواز دەنووسرێت، "مشک". کەواتە ٨ەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی عەرەبی نانووسرێت و، "بزرۆکە"یە. (i).
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]ڕێنووسی زمانی کوردی - زانستپەروەرانی کورد
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |