بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:نیشتمان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خراپکاری

[دەستکاری]

@Sakura emad @Tessla @Calak@Pirehelokan و بەڕێوەبەرانی تر! ئەو بەکارھێنەرە دەقی سەرچاوەدار و خودی سەرچاوەکە دەسڕێتەوە و دەڵێ دەستم لە ھیچ نەداوە! پێناسەکەی فەرھەنگی مامۆستا خاڵی سڕیوەتەوە و من کە دەستکارییەکەی پووچەڵ دەکەمەوە، دەیکا بە شەڕەدەستکاری. تکایە ئەوەی پێویستە بیکەن. ئەوەش بڵێم لە وتووێژی وتارێکی ترا بە سووک بە عەزە ناوی بردووم. چاوەڕوانم بە پێی یاساکانی ویکیپیدیا لەگەڵیا مامەڵە بکەن. سپاس. Aza (لێدوان) ١٣:٤٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Zemen دەمەوێت قسەی تۆش بزانم، تۆ قسەت چییە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:١٦، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza بڕوانە وتووێژ:مەڵەغان وتی کە ھەڵە تێگەیشتووە لەسەر ناوەکەتان و بەھەڵە خوێندوویەتیەوە ئێوەش دڵتان گەورە بێت، گرنگ ئەوەیە ئیتر دووبارەی نەکاتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٢١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza تەنیا لەبەر ئەم ناسەرچاوەیە <ref>فەرھەنگی خاڵ</ref> دەستکاریەکەت گەڕاندۆتەوە؟ لەکاتێکدا من چاکسازیم تیایدا کردوە و وێنە و پۆلم بۆ وتارەکە زیاد کردوە!  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٦:٢٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zemen ھەمیسان سووکایەتی! ئەویش بە فەرھەنگە باشەکەی مامۆستا خاڵ! کام چاکسازیت کردووە؟ پێناسەکەی فەرھەنگی خاڵت سڕیوەتەوە کە دەیوت نیشتمان یانی «جێگایەک ئینسان تێیدا لە دایک ببێ و بە بەروبوومی بژی»، لەوە دوا، پڕت کردووە لە ھەڵە: ھەر لە سەرەتاوە بگرە کە دووجار  وشەی «نیشتمان»ت نووسیوە (نیشتمان نیشتمان شوێنێکە ...) تا دەگاتە ھەڵە ڕێنووسییەکانت وەک «دروستبووە» (ھەڵە) لە جیاتیی «دروست بووە» (دروست) و «بەکاردەھێنرێت» (ھەڵە) لە جیاتیی «بەکار دەھێنرێت» (دروست) و «واتایەکی ناسیۆنالیستی نەتەوەیی» (ھەڵە) لە جیاتیی «واتایەکی ناسیۆنالیستیی نەتەوەیی» (دروست)، تا دەگاتە ڕستە بێماناکانت وەک «دەتوانرێت نیشتمان بە نیشتمانی باوک، وڵاتی دایک، یان وڵاتی دایک ناوببرێت». چاکسازیت نەکردووە، دەقی سەرچاوەدارت سڕیوەتەوە و وتارەکەت لە ھەڵە ئاخنیوە، لەم ناوەشدا وێنەیەکت زیاد کردووە. ئەویش لە ژێریا نووسیوتە «سیمبولی زانین بە نیشتمان» کە ھەر مەگەر خۆت بزانی یانی چی! Aza (لێدوان) ١٧:٠١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza یەکەم، کەس سوکایەتی نەکردوە تەنیا وتومە وشەیەک لە مابەینی تاگی ref نابێتە سەرچاوە، دەتوانی سود لە {{بیرخستنەوەی ڤەژین}} وەربگری، بوھتان شتێکی جوان نییە و تکایە با دووبارە نەبێتەوە. دوو، مەگەر بە قسەی تۆ بچینە ھەر وتارێ ئەوەی نوسرابوو پوچەڵی بکەینەوە چونکە لەگەڵ ئەو یاسایانە ناگونجێ کە جەنابت نوسیوتن، من ھەڵەی ڕێزمانیم کردوە ئێوە ئەرک بکێشن و وەرن ڕاستی بکەنەوە، نەک چونکە تاقەتی پەرەپێدانی وتارەکەت نیە بە یەک کرتە ئەوەی نوسراویشە بیھێنیتەوە سەر سفر، خۆت ناتوانی لە ئێمەشی تێک مەدە. وە بەڵێ نیشتمانی دایک، نیشتمانی باوک، وڵاتی دایک و خاکی باپیران ھەیە، ڕەنگە ھەڵەی تایپ ھەندێکی تێکەڵ کردبێ. گەر زانیاریت نیە شۆڕشی فەڕەنسی زیاتر چەمکی نیشتمانی ناساند و خەڵک لەوەوە بە نیشتمانیان زانی. تەنیا تۆزێک وردتر بەرەوە دەنا شتێکی وای تێدانییە زلی بکەی و ئەم ڕەخنە بێمانایانە بۆ من بنوسی. ئێستا لێت بپرسین بۆچی پۆلەکەت لابردوە دەڵێی وەڵا لە مەڵەغان ناوەکەمت باش نەنوسی بۆیە. سپاس بۆ بەخشینی کاتت.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٧:٢٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zemen:، تکایە دەستکاریی سەرچاوەداری بەکارهێنەرانی تر مەسڕەوە. ئەگەر کێشەکە لەوەدا بووە کە لێرە فەرهەنگی خاڵ لینکی نیە، تکایە بەستەر بدە بە فەرهەنگەکەوە یان زانیارییەکانی زیاد بکە. تەواوی ئەو شتەی دوایی نووسیوتانە دەکرێ زیاد بکرێ بە وتارەکە بێ ئەوەی پێناسەکەی خاڵ بسڕدرێتەوە. @Aza: ڕەنگە لەبەر ئەوەی زانیاریی سەرچاوەکە کامڵ نیە ئەم بەکارهێنەرە دەستکارییەکەی ئێوەی سڕیبێتەوە. ئەشێ ئێمە وەک بەکارهێنەرانی بەتەجرەبە بڕێک وردتر بین لە دانانی سەرچاوەدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:١١، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئێستە هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر زەمەنم لە وتووێژ:مەڵەغان بینی. ئەو جۆرە قسەکردنە لادان لە ویکیپیدیا:ئاکارە و سووکایەتیکردن بە ناوی بەکارهێنەرێک دواتر وتنی تۆماری یادگارییەکانت نیم ناوەکەت لەبەربکەم' نموونەی پەلاماری کەسییە و شیاوی بەربەستکردنە. بەکارهێنەران ئازادن مشتومڕ لەسەر ناوەرۆک بکەن بەڵام کەس مافی سووکایەتیی بە بەکارهێنەرانی تر نیە. بۆیە بۆ سێ ڕۆژ @Zemen:م بەن کرد (خۆم ناڕەحەتم بەم کارە بەڵام بڕێک جار پێویستە). @Aza: تکایە تۆیش دڵت گەورە بێ و لەگەڵ ئەو بەکارهێنەرە تێمەگیرێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٢٨، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]