وتووێژ:نازناو
ڕواڵەت
ناو
[دەستکاری]ناسناو دروستە، ناوێک کە پێی دەناسرێیت. ناسنامە نەک نازنامە. @Gejeluk، @Aram دەڵێن چی؟ زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:١٢، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen: گۆڕینی /س/ بۆ /ز/ شتێکی باوە وەک چۆن (ئەوەندەی بەر گوێم کەوتبێت) زیاتر دەڵێن دەزگیران نەک دەسگیران. ئەمە لە /ش/ بۆ /ژ/ ھەمان شتە؛ کوڕ ھەیە ناوی بەژدارە نەک بەشدار. بە ڕای من /ز/ و /ژ/ لە سەر زمان خۆشترن تا /س/ و /ش/. کوردییش چۆن بوترێ، ئاوا دەنووسرێ. باقییەکەی دەچێتە ئەو قاڵبەی کە چۆن وشەکان دروست بوونە. ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٤١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram دەزانم باوە، خۆشم ھەر دەڵێم نازناو. بەڵام بە نووسین دەبێ وەک خۆی بینووسین. خۆ ناکرێ بنووسین بیبسی کە خۆی پێپسی-یە، ھەرچەنە بیبسیش زۆر باوترە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٤:١٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen ئێستاش کەس ناڵێ پێپسی و ھەر بیبسی دەڵێین. بەس لێرەدا ھەندێکمان دەڵێین عەرەبی تێکی داوە و با چاکی بکەینەوە و ھەندێکیش دەڵێن با پشت لە عەرەبی بکەین و بەرەو باوەشی ئینگلیزی بکەوینە ڕێ. با ئەوانی تریش قسەیەکی لێ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٤:٤١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram@Zemen لە فەرھەنگەکاندا ناسناو نەھاتووە. Aza (لێدوان) ١٧:١٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram خۆی ئێرە surnameـە و پێی دەڵێین ناوی بنەماڵە یان پاشگریی خێزانی، وتارەکە ھەڵە ھێندراوە، تازە با ھەر لێرە بڕیار لەسەر نازناو بدرێ. @Aza لە فەرھەنگی برادۆست ھاتووە، بەپێی برادۆست نازناو و ناسناو جیاوازن، نازناو: بۆ کەسێکە خۆبەخۆیی بەکاریدێنێ یان لێی دەنێن، و پێی دەنازێت وەک فڵانی فڵان یان فڵانی جووتیار. ناسناو: ناوێکە کەسەکەی پێ دەناسرێتەوە، وەک ناوی بنەماڵە و خێزان. بەس نازانم ئەم دووە بۆ بەرامبەریی کام لەمانەیە: nickname، alias، pseudonym، sobriquet؟ زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٣٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen ئاوەھایە:
- نازناو = nickname،
- پاشناو = surname،
- سەرناو = title (بە تایبەت ھین کتێب)،
- زڕەناو = pseudonym،
- خوازناو = alias Aza (لێدوان) ٠٣:٣٦، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram خۆی ئێرە surnameـە و پێی دەڵێین ناوی بنەماڵە یان پاشگریی خێزانی، وتارەکە ھەڵە ھێندراوە، تازە با ھەر لێرە بڕیار لەسەر نازناو بدرێ. @Aza لە فەرھەنگی برادۆست ھاتووە، بەپێی برادۆست نازناو و ناسناو جیاوازن، نازناو: بۆ کەسێکە خۆبەخۆیی بەکاریدێنێ یان لێی دەنێن، و پێی دەنازێت وەک فڵانی فڵان یان فڵانی جووتیار. ناسناو: ناوێکە کەسەکەی پێ دەناسرێتەوە، وەک ناوی بنەماڵە و خێزان. بەس نازانم ئەم دووە بۆ بەرامبەریی کام لەمانەیە: nickname، alias، pseudonym، sobriquet؟ زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٣٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram@Zemen لە فەرھەنگەکاندا ناسناو نەھاتووە. Aza (لێدوان) ١٧:١٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen ئێستاش کەس ناڵێ پێپسی و ھەر بیبسی دەڵێین. بەس لێرەدا ھەندێکمان دەڵێین عەرەبی تێکی داوە و با چاکی بکەینەوە و ھەندێکیش دەڵێن با پشت لە عەرەبی بکەین و بەرەو باوەشی ئینگلیزی بکەوینە ڕێ. با ئەوانی تریش قسەیەکی لێ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٤:٤١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram دەزانم باوە، خۆشم ھەر دەڵێم نازناو. بەڵام بە نووسین دەبێ وەک خۆی بینووسین. خۆ ناکرێ بنووسین بیبسی کە خۆی پێپسی-یە، ھەرچەنە بیبسیش زۆر باوترە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٤:١٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- بەبۆچوونی منیش نازناو شتێ ترە و بۆ ناوی ئەم وتارە ناشێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٠١، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- با منیش شەکرێ بشکێنم. surname ئەگەر وشەی تازەی بۆ دانەنرێ، لەودیو شۆرەتە و لەم دیویش لەقەب. ⇐ئارام وتووێژ ١٠:٥٠، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- surname ھەر ئەو ناوە خێزانیەیە کە لەسەر ناسنامە دیاری ئەکرێ و کابرای پێ ئەناسرێتەوە. پاشناو و پاشگر یەک شتن و تایبەت نین بە ئێرە، ناوی ھەموو شتێ ئەکرێ پاشناوی ھەبێ و فرەچەشنە: لە newyork یۆرک پاشناوە، لە wiltshire شایێر پاشناوە؛ بەڵام لێرە باسی ناوی کۆتایی مرۆڤ ئەکەین نەک شتی تر. بەپێی فەرھەنگیش ناسناو بۆ بەرامبەری surname دەست ئەدا. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٨:٢٣، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)