وتووێژ:مەرگ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو من پێشنیار دەکەم ناوی سەرەکیی وتارەکە بۆ «مردن» وەگوازرێ. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:١٧، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش ڕێک ماوەیەکی کەم لەمەوپێش ویستم ئەم باسە بۆ داڕێژەکان بکەمەوە بەو ھۆکارەی کە پێم وا بێ مەرگ لە «مرگ»ی فارسییەوە ھاتبێ (دڵنیا نیم)، بەڵام دواتر پەشیمان بوومەوە چونکە وشەی «جوانەمەرگ»م بیرکەوتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کوردی و فارسی یەکڕەگن و زۆر وشەیان ھاوبەشن، وشە کە لەنێو خەڵکی بەکاردێت دەبێتە موڵکی کوردیش. ھەر کامیان بن ڕەنگە زۆر لە بابەت نەگۆڕێت، بەڵام لەبەرەوە وەلانەنرێت کە بڵێین کوردی نییە. سەرچیا‏١٦:٣٨، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: @Aza: ئێوە چی دەڵێن؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:٥١، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە لای منەوە مەرگ باشترە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەرگ ناوە مردن چاوگە بێشک مەرگ لێرەدا گونجاوترە. لە کوردیشدا مەرگ باوە وەک دەڵێن جوانەمەرگ جامەمەرگ سەرەمەرگ شادەمەرگ پاشمەرگە پێشمەرگە مەرگوژی مەرگوجێ و ... .-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]