بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:مۆسیقای کوردی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم وتارە باشتر وایە بچێتە ژێر ناوی "مۆسیقای کوردی"، جا دوای ئەوە ھەندێک زانیاری تری پێ زیاد بکرێت. باش وایە کۆوتارێکیش بۆ مۆسیقا و چاندی کوردی دابنرێت. Medee (وتووێژ) ٠٤:٢٢, ٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دروستە دەبێ بکرێت بە مۆسیقای کوردی یان مووسیقای کوردی kushared (وتووێژ) ٠٦:٢٥, ٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ئەوە نوسراوە (ئەم وتارە باشتر وایە بچێتە ژێر ناوی "مۆسیقای کوردی")....منیش ھەر مۆسیم بیستوە و بەکارم ھێناوە.مووووووسیقا چی یە کێ ھەیە بەم شێوەیە قسە بکات--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:٥٢, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

نووسراوە «... یان مووسیقای کوردی». وشەکە لە زمانی عەرەبی وەرگیراوە و بە عەرەبیش ھەر مووسیقایە و فارسیش ھەر دەڵێ مووسیقی. ئێمەش لە ڕوژھەڵات ھەر دەڵێین مووسیقا و تەنیا ئێوە بە ھەڵە دەڵێن مۆسیقا و نازانم مووسیقا کە خۆی عەرەبییە چۆن بووەتە مۆسیقا.
لە کتێبی زمانی کوردی لە بەرانبەر ھوروژمی شەپۆلی ناشارەزاییدا بە کورتی باسی ئەم بابەتە کراوە و دەڵێت:
یەکێ لە نادروستی و ھەڵەکانی زۆر کەس لە کوردەکانی باشوور (عێراق) ئەمەیە کە پیت و دەنگی زۆر وشەی دەرەکی و و کوردی ئەگۆڕن.
بۆ نموونە، ناوی (بووش) بە (بۆش) ئەخوێننەوە، لە حالێکدا بووش بە لاتین بەم شێوە ئەنووسرێت: (Bush] (Bûş] و بۆش بەم شێوە ئەنووسرێت (Bosh] (Boş] ...
ھەروەھا بە مووسیقا ئەڵێن مۆسیقا، تەنانەت لە ئینگلیسیدا ئەنووسن Music (میووزیک) و فارسەکانیش ئەڵێن مووسیقی [و عەرەبەکان ئەڵێن مووسیقا] و لە زمانی فەڕانسەییدا ئەڵێن مووزیک [musique].
سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٨:٥٤, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئینجا فارس و عەرەب و لاتین چۆن دەری دەبڕن ئەوە چ پەیوەندییەکی بە کوردییەوە ھەیە بە کوردی مۆسیقایە--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٥٨, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەی ئێمە کورد نین دەڵێین مووسیقا؟--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٨:٥٩, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کوردن بەس ئەم دەربڕینە ڕاست نیە، بڵێی مووسیقا وەکو بێگانە. لە کاتێکدا کە زۆرینەی کورد بە مۆسیقا دەریدەبڕێت--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٠٤, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زۆرینەی کورد مەبەستت کێیە؟ زۆرینەی کورد کرمانجن و ئەوانیش دەڵێن مووزیک یان موزیک. مووسیقاش بکەیە مۆسیقا نابێتە کوردی ھەر بێگانەیە.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٩:١٩, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

مەبەستم کوردی سۆران زمانە(زۆرینەی سۆرانیەکان)، عەرەب لە کورد باشتر دەزانێت پیتی (ڤ و پ و گ و ھتد) دەرببڕێت بەڵام لەسەریشی بدەیت قەت ناڵێت پەروین ھەر دەیکاتە بەروین قەت ناڵێت ڤانە دەیکاتە فانە قەت ناڵێت ئینگلیز و ئەنگلۆ دەڵێت ئینجلیز و ئەنغلو چونکە پێی عەیبە لە کاتێکدا کە دەتوانێت وشەکە بگۆڕێت نەیگۆڕێت و وەکو بێگانە دەری ببڕێت حەز دەکات ھەموو شتێک وەکو زمانی خۆی لێبکات و دەریببڕێت و بە عەرەبی دەکات (تعریب).

ناڵێم دەبێتە کوردی ھەر بێگانەیە بەس دەربڕینیەکەی با کوردی بێت..--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٣٥, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
قسەکانت زۆر جوانن کاکە فەڕخوار بەڵام لام سەیرە جنابت بۆ ھەر کورد بە کوردی باشوور دەزانی و ھەر ئەوان لە بەر چاو دەگری و پێت وایە ھەر چی لەوێ بوتری ڕاست ڕاستە و تەنانەت ئەگەر شتێکە ھەڵەش بێ جنابت ھەر دەڵێی تازە وا ھاتووە و وا ڕۆییشتووە و تازە ھەر ئاواش دەبێ. بۆ نموونە پێم وتی بەروار ھەڵەیە کە چی وەڵامم بیستەوە تازە ئەمە ڕاستە! کوردیی ئێمە خەڵکی ڕۆژھەڵات ڕێژە بە کوردی ئێوە زۆر ڕەسەنتر ماوە و پاکژترە، ئەوەی کە جنابت دەڵێی ئێوەش وەکوو ئێمە دەبێ بە ھەڵە قسە بکەن و ھەموو شتێکی ئێمە بە ھەڵەش بێ دەبێ بیڵێن قسەیەکی دروست نییە و ئێمەش ئەمە ناسەلمێنین. ئێوە بە tiger و leopard ھەر دەڵێن پڵنگ کە چی ئەمانە بۆ ئێمە جیاوازن، لە لای ئێمە بە tiger بڵێی پڵنگ پێت پێ‌دەکەنن وەک ئەوەیە بە گورگ بڵێی سەگ. ھەر من خۆم سەدان وتارم گواستووەتە بۆ ناوی نوێ کە لە باشوور باو بوون نەک لە ڕۆژھەڵات (نموونەکەی ھەر ئێستا: چالدران -> چاڵدێران). ھەوڵ بدە لە ویکیپیدیادا ئاسۆی بیرت بەرفراوانتر بکەی و زۆر تەعەسوبت بۆ کوردی مەڵبەندی خۆت نەمێنە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٩:٥٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

خۆی لەڕاستییدا من نەم ووتوە کە ئێوە بە ھەڵە قسە دەکەن بەڵکو ووتومە کە دەربڕینی ئەم ووشەیە بەم شێوازە وەکو بێگانەیە و ڕاست نیە، بۆ شتێک کە لەلای ئێوە ھەبێت و لای ئێمە نەبێت و ووشەی بێگانە بەکاربێنین ئەوا بێگومان ھی ئێوە ڕاستترە وەکو (باداری ڕۆماتیزەکە) ھەرچەندە بادارای مانای تری ھەیە و لای ئێمەش ڕۆماتیز یان ڕۆماتیزم بەکاردەھێنین بەڵام گۆڕیم بۆ باداری چونکە کوردی بوو با لای ئێمەش بەکارنەیەت مادام کوردییە ئەو ڕاستترە لە ڕۆماتیز چونکە ڕۆماتیز بێگانەیە. ئەم مۆسیقایەش ھەر وەکو ئەوە بەڵام ئەم جارە بە پێچەوانەی ئاڕاستە بە شێوەیەک لای ئێمە بە کوردی کراوە و لای ئێوە وەکو ووشە ڕەسەنە بێگانەکە ماوە بۆیە مۆسیقا باشترە ئەی وانییە؟؟!. بۆ تایگەر و لیۆپاردیش ئێ ھەردووکی ھەر پڵنگە بەس بە ئینگلیزی دوو ناوی ھەیە وەکو پشیلە لە کوردی سۆرانی دوو ناوی ھەیە کتک و پشیلە ئەگەر بادینیش ھەژماربکەین دەبێتە سێ بە بادینی پشیک لەوانەیە بە ھەورامی و شێوەکانی تریش زۆر ناوی تری ھەبێت بەس بە ئینگلیزی یەک ناوی ھەیە ھەر کاتە ئەی وانییە؟؟!، لای ئێوە چۆنە پڵنگ و تایگەر و لیۆپارد؟؟؟.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٨, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە لای ئێمە تایگەر بەورە (کە ئەمە کوردییە و عەرەب ئێستا دەڵێ ببر!) و لیۆپاردیش پڵنگە. خۆ ئەم دووانە یەک نین وەک پشیلە، بەور ھێڵ ھێڵە و پڵنگ پەڵەپەڵەیە و بچووکترە، تەواو جیاوازن. پاشان کاکە فەڕخواز ڕۆماتیزم و باداری بۆ لەگەڵ مۆسیقا و مووسیقا دەکەیە یەک؟ ڕۆماتیزم بیانییە و باداری کوردییە بەڵام مۆسیقا و مووسیقا ھەر دووک ھەر بیانین و خۆ جیاواز نین لەگەڵ یەک. دوایە من بەڵگەم بۆ ھێنایەوە کە لە ھەموو زمانەکاندا بە u دەیڵێن نەک بە o، کە وا بوو مووسیقا دروستترە.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢٠:٤٠, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئاخر منیش مەبەستم ئەوەیە کە لەلای بێگانە ووە بەڵام لەلای ئێمە ۆیە، تۆ ئێمەت پێ ڕاستترە یان بێگانە؟؟!--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٤٨, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

من پێم وایە وشەی بیانی باشترە وەکوو خۆی بوترێ مەگەر ھەموو لایەک وشەکە بگۆڕن. بۆ نموونە ھەموو کورد بە محمد (موحەممەد) دەڵێن محەمەد یان محەممەد، کە وا بوو چون ھیچ کوردێک ناڵێ موحەممەد ئێمە ناتوانین بڵێین وەکوو عەرەبییەکە بنووسین موحەممەد. بەڵام بە پێچەوانەموسیقی (مووسیقا): ھەندێک دەڵێن مۆسیقا و ھەندێکیش مووسیقا، بۆیە لێرەدا دەبێ بڵێین چون وشەکە لە بنەڕەتدا مووسیقا بووە، کە وا بوو مووسیقا دروستترە. نازانم بە باشی تێ‌گەییشتی یان نا.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢١:١٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بەڵێ تێگەیشتم حەز دەکەیت وەکو بێگانە قسە بکەیت بەڵام من نەک ھەر حەز ناکەم بەڵکو ھەر نامەوێت وا خوار و خێچی قسە بکەم سوپاس بۆ خوا زمانم ڕەوانە بۆ تێکیبدەم بە وشە ئەملا و ئیملا کە لەگەڵ زمانەکەمدا نەیەتەوە--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٢٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

دیارە تێ‌نەگەییشتووی ئیتر! ھەر لەم ویکیییەدا برایانی باشوور حەزیان لە موحەممەد بوو کە چی من وتم وشەی موحەممەد لە زمانی کوردیدا ناگونجێ و ھەر باو نییە! ھەر ئێستاش دەڵێم مووسیقا دروستترە چون لە ناو کورداندا باوە و بە u ڕاستترە ھەتا o.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢١:٤٤, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک فێرخواز یەکەم ئێرە ویکیپیدیای کوردی ناوەندیە یان سۆرانی واتە لە لێرە گرنگی بە کرمانجی و ھەورامی و زازایی نادرێ کە ئەوان چی دەڵێن وە دووەم کێشەی زمانی ناستاندارد بە من و تۆ چا ناکرێ بۆیە دەبێ ئێمەی باشووریش لە زۆرێ ووشەکان پشت بەکوردانی ڕۆژھەڵات ببەستین ھۆکارەکانی زۆرن لەوانە ئەوان فەرھەنگێکی چاک و پوختیان ھەیە کە ھەنبانەبۆرینەیە لەکاتێ ئێمە نیمانە وە دووەم لە ڕۆژھەڵات فارسی و عەرەبی دێنە خوێندن بۆیە کارساناییەکە بۆ ئەمان کە دەزانن کام ووشە لەم دوو زوبانە ھەن لەکاتێ ئێمە عەرەبیەک دەخوێنین نازانین ژمارەکان لەیەک جیابکەینەوە یان بیخوێنینەوە زۆرجار من ووشەم بەکوردی زانیوە کەچی خۆی لەبنەچە فارسی بووە!!! وە سێیەم بەشێکی باش لە شاعیرەکانی ڕۆژھەڵات کوردیزانتر بوون لە چاو باشوور کە ھی ئێمە تێکەڵەی تورکی و فارسی عەرەبییە بە ئێستایشەوە بە کورتی ئێمە دەبێ بڵێین زمانمان نیە و وەرن لەیەکەمەوە دەبێ دەسنووسکرێتەوە kushared (لێدوان)
مۆسیقا باشترە لە مووسیقا، ھۆکەشی زۆر سادەیە: چونکە باوترە. موحەممەدیش باشترە لە محەممەد. "کورد ھەموو دەڵێن محەممەد"!!!!!! کامە؟ کەی وایە؟؟؟
تەواو دژ بەوەشم کە کوردی ڕۆژھەڵات ڕەسەنتر ماوەتەوە.--Aza (لێدوان) ١٦:٣٥, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نازانم چۆنە کەس کوردی نازانێ بەڵام پێی وایە لە ھەموو کەس زیاتر دەزانێ.
ھەر لە مەڵبەندی زازاکان ھەتا لای کەڵھوڕەکانەوە یاسایەک لە زمانی کوردیدا ھەیە و ئەویش کردنی پیتی «و» u بە بزرۆکەیە (i) (ئەگەر دووەم پیتی وشە بێ). ھەتا کوردیش ڕەسەنتر بێ ئەوە ئەم یاسایەش زیاتر بەکاردەگیرێ. ھەر بۆیە ئەم یاسایە لە زازاکیدا زۆر پتەوە و لە کرمانجیشدا زۆرە و پاشان سۆرانی و ھەورامی و لە ئاخریشدا کەڵھوڕی. بۆ نموونە وشەی کوشتن و کوشتەی لە کورمانجی و سۆرانی و کەڵھوڕیدا ھەر ئاوا دەوترێ بەڵام زازاکان دەڵێن کشتەنە! نوقتە کە ئێمە دەیڵێین لە کورمانجیدا نقتەیە! محەممەدیش لە زازاکی و کرمانجیدا ھەر محەممەدە، مستەفاش ھەروا. کوردەکانی زازا کە زمانەکەیان ئاوا ڕەسەنە بە زمانی خۆشیان دەڵێن کردکی نەک کوردکی! کە وا بوو زۆر جوان دیارە وشەی محەممەد مێژوویەکی زۆر کۆنتری ھەیە و موحەممەدیش ئەم کەسانەی حەزیان لە فارسی و عەرەبی نووسینە تازە باویان کردووە و ئەم وشەیە زۆر تازەیە و ڕەسەن نییە.
شەڕی من لەسەر ئەمە نییە کە ئێمە ڕەسەنین یا ئێوە ڕەسەن نین. نا مەبەستی من شتێکی ترە. بەڵام دەبێ ڕاستیش بوترێ. بەڕاستی من نازانم ئەم‌ھەموو ھەڵەیە لە کوێوە ھاتووە؟ کاک فێرخواز ئەم بەروارە چییە ئێوە دەستی لێ ھەڵ‌ناگرن؟ بەڵێنم دابوو دەست لە نووسراوەکانت نەدەم: نووسیبووت بژێو! بژێو چییە کاکە گیان، بژیو! ژیان: بژی (ژی) : بژیو! ھەر لەم ویکییەدا جارێک نووسیبوویان بەتوانا! ئەمە یانی چی؟ بیستووتە کورد بڵێ پیاوێکی بەزانا؟ پڵنگ و بەور ھەر ھیچ. فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی چییە؟ ھەر دەڵێی ئێوە پیتی «وو»تان نییە: دەنووسن: ئابور، دانیشتوان، حکومەت، مەسعود، ڕوسیا و ... . زیاتر لە ئێمە وشەی فارسی بەکاردەھێنن چون نازانن فارسییە. کوا ئەمانە لە ڕۆژھەڵات باون؟ من زۆر جار کە دەزانم وشەی ئەو دیو لە ھی ئێمە ڕاستتر و جوانترە زوو دەیگۆڕم، دەی ئێوەش وا بکەن قەیدێ چ دەکا.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٧:٤١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

لە کوێ نوسیومە (بژێو)؟؟! نازانم لە کوێ شتی وام نوسیوە بەستەرەکەم بۆ بنێرە بەڵام ئەگەر دەتەوێت بزانی بژێو چ مانایەک دەگەیەنێت ئێ وەڵا نازانم لای ئێوە بژێو چی پێ دەڵێن بەس بە عەرەبی یەعنی قووت بە کروردیش بژێوە بژێوی ژیان، ٢- مەبەستت چییە لە (نوسیبویان بەتوانا)؟ (فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی)؟ ناشێ ئەمەشت لا ھەڵە بێ؟؟!.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:١٩, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) شتێکی تریشم بیرچوو تۆ جارێک دەڵێی (موحەممەدیش ئەم کەسانەی حەزیان لە فارسی و عەرەبی نووسینە تازە باویان کردووە و ئەم وشەیە زۆر تازەیە و ڕەسەن نییە) کە لێرەدا وا نیشانی دەدەیت کە ناتەوێ لاسایی عەرەب بکەیتەوە!!! کەچی پێشتر نوسیبوت (وشەکە لە زمانی عەرەبی وەرگیراوە و بە عەرەبیش ھەر مووسیقایە و فارسیش ھەر دەڵێ مووسیقی) کە لێرەدا وا نیشانی دەدەی کە دەتەوێ لاسای عەرەب بکەیتەوە!!! وەکو پێشینان وتویانە بانێکە و دوو ھەوایە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٢٦, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەوەتا لێرەدا نووسیوتە بژێو. بژیو دەزانم مانای چییە، لە ژین و ژیانەوە ھاتووە و فرمانەکەشی «بژی»یە (نەک بژێ) بەڵام بژێو نازانم چییە. مامە فێرخواز گیان مادامێک تۆ دەڵێی بەتوانا و فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی ڕاستن دیارە چەندە کوردی دەزانی. وایە ئیتر: کەس بە ماستی خۆی ناڵێ ترشە. بەتوانا یانی چی؟ ھەر وەک «زۆر پیاوێکی بەزانایە» ھەڵەیە (دروستەکەی «زۆر پیاوێکی زانایە»)، بەتواناش ھەڵەیە و تەنیا دەبێ بوترێ توانا. فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتیش عەرەبییە چون لە زمانی عەرەبیدا بە پێچەوانەی کوردی مضاف‌الیە پێش صفت دێ و کاریگەری کردووە سەر زمانەکەتان و دروستەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرە. باسی موحەممەد و مووسیقاش جیاوازە. موحەممەد تازە باو بووە بەڵام مووسیقا لە کۆنەوە لە مەڵبەندی ئێمەدا ھەر ھەبووە. کاکە فێرخواز گیان و برایان سپاس بۆ گشت لایەکتان، ھیوادارم ئێمە کە ھاتووین بۆ ئێرە خرمەتێک بکەین بە خاین دەرنەچین. ھیوادارم ھەمیشە من لە ھەڵەدا بم. خەریکی پەڕپێدانی ویکی کوردی بین زۆر لەم قسانە باشترە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٩:٣٦, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سەرەتا نامەوێ شتەکان ئاڵۆزتر بن , من نازانم کوردی ڕۆژھەڵات لەئێستا چۆنە بەڵام لەپێشوو بەڵێ دەیزانم ، کێشەیەکی تر Google بۆ ‌بووتە گووگڵ ئایە بۆ نەبوو بە گۆگڵ لە کاتێ O ۆ یە ڕاستە bush دەبێتە بووش بەڵام بۆ گۆگڵ ببێتە گووگڵ!! دوایی فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی لەسەر تابلۆ و نووسراوە فەرمیەکان وا نوو سراوە من خۆم لەگەڵ دەستکاری نیم بۆ وێنە زانکۆی پزیشکی ھەولێر لە ماڵپەڕەکە یان و  تابلۆی بەردەرگا و لۆگۆ ھەمووی بە نێوی زانکۆی ھەولێری پزیشکی نووسراوە وەلحاسل لە باشوور ھەمووی وایە و لە ویکیپیدیاش ناتوانرێ ناوەکان یەک یەک چابکرێن kushared (لێدوان)

دوو دانە oo لە لای یەک لە ئینگلیزیدا زیاتر بە u دەخوێنرێتە مامە محەممەد. سەبارەت بەو ھەڵانەش وا باشترە ھەموو لایەک پێک‌‌بێن من ھەموو ھەوڵی خۆم دەدەم بەڵام برایانە بە ھەموو لایەک دەڵێم تاکڕەوی مەکەن با ویکی کوردی ناوەندیشمان لێ نەبێ بە دوو (کورمانجی و زازاکی بەس نەبوو). منیش ھەر ئەوەندەم لە دەست دێ بە خوا ئەگەر ئێوە پێشنیارێکتان بۆ چارەسەری گرفتەکان ھەیە بسم اللّە، پێشوازی دەکەین.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢٠:٢٦, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

مۆسیقا درووستترە بە ڕای کاک دیاکۆ هاشمی. مادیوتووێژ (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢١:١٣, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بە ڕای من مووسیقا درووسترە و نابێ کورد بە زمانی ناخوێندەوار و نافەرمی بنووسرێتەوەBokanboy (لێدوان) ‏٠٧:٣٧، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی مۆسیقای کوردیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٢:٢٩، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]