وتووێژ:لوولپێچ (ماتماتیک)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئه‌توانین وشه‌ی * په‌پکه‌ *‌ش دابنین (هه‌نبانه‌بورینه ۱۱۶). چون په‌پکه‌ی مار هه‌ر وه‌ک لولپیچ وایه. وا نیه؟ سپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن Milan Alimohammadi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٠٠، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

په‌پکه[دەستکاری]

فارس به spiral ده‌لیت مارپیچ. به کوردی به مارپیچ ده‌له‌ین په‌پکه. Milan Alimohammadi (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi: بۆچوونت ھەیە؟ بۆ وتارەکەیشی زیاد کردووە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لوولپێچم لە فەرهەنگێکی بیرکاری دەرهێناوە، پەپکەم بە واتای مارپیچ نەبیستووە، کاک @Calak: ڕای ئێوە چییە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٩:١٧، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: لێرە پەپکە یان بۆ دیسک داناوە.Şûşe وتووێژ ‏١٩:٣٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم لە کوێ پەپکە بە دیسک دەڵێن ئەمە یەک. بەڵام ئەو مانایەی من بیستووە بە فارسی دەبێتە چنبره نەک مارپیچ. بۆ نموونە دەڵێن پەپکەخواردن یانی چنبره زدن. ئەوی راست بێ ئەم مانایە دوورە لە spiralی ئینگلیزی.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با کاک @Calak: لێرە بە دیسک دەوترێت «پەپکە» یان «خەپلە»؛ من بە جۆرە نانێکی بچکۆلە کە زۆر جار دایکم لە ھەویری ماوە دروستی دەکرد و دەی برژاند دەموت پەپکە. تا ڕاددەیەکیش قەبارە و تەنکییەکەی وەکوو دیسک بوو. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لولپیچ[دەستکاری]

سه‌ره‌رای سپاس و ریز بو کاری پسپوریت. له‌وه ده‌چیت وشه‌ی * لولپیچ * وه‌رگیرانی فارسی وشه‌ی مارپیچ بو spirale بیت. به‌لام ئیمه له کوردیدا وشه‌‌ی *په‌پکه*مان هه‌یه بو مارپیچ و پیویست ناکات وه‌رگیران بکه‌ین. Milan Alimohammadi (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەسەرەوە وتم پەپکە بۆ مارپیچ گونجاو نییە. بەتایبەت کە لە ھەندێک شێوەزاردا بە دیسک دەڵێن پەپکە. لە فەرھەنگی وەھبیدا وشەی پێچپیچۆکە ھاتووە بۆ spiral پێم وایە خراپ نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٤، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]