وتووێژ:قیر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قیڕ نییە قیرە. لە ھەنبانەشدا ھەر قیرە و قیڕ ھەر تۆمار نەکراوە. لای ئێمەش دەڵێن قیل. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ قیرە نەک قیڕ، نازانم بۆ گوێزراوەتەوە بۆ قیڕ؟
دڵ فکری کردەوە: چیە قیرم بووە بە شیر؟ پیرانی بردەوە کە جوانیمی کەوتە بیر (مەحوی)
کرمانجیش ھەر قیر ئەڵێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٤٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@پیرەھەڵۆ: ئایا قیر بەرامبەری bitumenە؟ لە عەرەبیدا قیر ڕەوانەی قطران کراوە ئەویش بەرامبەری Tarە. ئایا قیر دەبێتە Tar؟ من دەزانم لە فارسیدا چۆنە دەمەوێ دڵنیا بم لە کوردیدا چۆنە ڕەنگە وەک عەرەبی بێ یان ھەر وەک فارسی. --چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر لەبارەی قیر و قیڕ، لەم ڕۆژانە کەسێکی شارەزا بابەتێکی لەسەر ئەمە پۆستکردبوو، لەڕووی ئێتیمۆلۆژییەوە. پرسیاری ڕێنووسی وشەکەم لێ کرد، جەختی کردەوە کە قیڕ دروستترە. ئەوەی کە ئێستا خەڵک زیاتر دەڵێن قیر یان لە ھەنبانەبۆرینە نەھاتووە، ئەوە بابەتێکی ترە. دڵنیام ئەو وشەیەش بەدەردی چیڕۆک چووە. ئێستاش داوای گۆڕینی ناوەکەی ناکەم، و نامەوێ وتووێژ دەست پێ بکەم. ھەر بۆ زانیاریتان ئەمەم گوت. سەرچیا‏١٩:٣٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر بە ھەر دووک شێوەش بوترێ دیسان قیر باوترە. لای ئێمە کە دەڵێن قیل ناتوانم بڕیار بدەم ھەر بۆیە بۆم گرنگ نییە کامەیان بێ. دوایی ئەمە وشەیەکی کوردی نییە کە ئێتیمۆلۆژییەکەی گرنگ بێ. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک گوتم بۆم گرنگ نییە کامەیان بێت. بۆ بەرچاوڕوونی، پێم باشە پۆستەکەی مامۆستا شاسوار ھەرشەمی لێرە دابنێم: (ناوی قیڕ، وشەیەکی کۆنە و بەواتایەکی کۆنیش بەکارھاتووە، کە دواتر ھەمان ناو بۆ ئەسفالت بەکارھاتووە. کانگای قیڕ یان ئەسفالت لە کوردستان و میزۆپۆتامیا، بە کۆنترین کانگاکانی ئەو ماددەیە لە جیھان دەناسرێن. لە داستانی سومێری کەشتی نوحدا، کە بەشێکە لە داستانی ناسراوی گیلگامێش، کەشتیەکە بە قیڕ سواخ دەدرێت. خودی وشەی قیڕ لە بنەڕەتدا ناوێ بووە بۆ (شەمێ)، کە ھەنگ لە پوورەکەی دروستی دەکات، تا خانە یان خانوچکەی لێ پێکبێنێت، بۆ تێدا کۆکردنەوەی ھەنگوین. تا ئێستاش لە گرێکیی keros، کێرۆس واتا شەمێ. ھەروەک kerion، کێریۆن واتا نانی (کێکی) بە ھەنگوین. دەبینین لە لاتینییشدا cera، سێرە (کێرە) واتا شەمێ. مۆم. بە لیتاویی korys، کۆریس واتا ھەنگوین. وشەی فەرەنسیی cierge، سیێرژ واتا مۆم. ناوەکە لە ھەمان وشەی لاتینیی cera، سێرە و cereum، سێڕێوم ھاتووە. دیارە لە کوردیی، دوای ئەوەی کە وشەی (شەمێ، شەمع)، لە زبانی دی وەرگیراوە، (بە گومانی زۆر لە ئەکەدی بابلی)، شەمێ تەنگی بە وشەی کیڕ یان قیڕ ھەڵچنیوە و لەو واتایەی بنەڕەتی خۆی دوورکەوتۆتەوە. بەڵام داپیرو باپیرانمان ئەرکێکی دیان پێی سپاردووە و بە زیندووویی ھێشتویانەتەوە.
لە کوردیی، چەند وشەیەکی دیش لە قیڕ دروست کراون. وەک قیڕاو. قیڕتاو. قیڕتاوکەر. قیڕوزفت. قیڕوسیا. قیڕین. قیڕفرۆش. قیڕگرەوە.
سالم دەڵێت: ماڵش دەدەی بە دەم، لە دەمی خوابی سوبحدەم... ھەم زوڵفی قیڕ گوونە و ھەم چیھرەیی قەمەر.)
سەرچیا‏١١:٥٧، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. وشەی قیری کوردی و فارسی و عەرەبی ئاخری دەچنەوە سەر ئەکدی قیرو بە مانای "bitumen". ھێشتا پێوەندیی ئەم وشەیە لەگەل ئەو وشانەی وا مامۆستا ئاماژەی پێ کردووە و بە مانای "wax"ن نەسەلماوە. ئەگەرچی ئەمەیش یارمەتیمان نادا کە چۆن وشەکە دەبێ بخوێنرێتەوە. من لە سایتی vejinbooks.comدا گەڕام و ھەر چی تووشی بووم نووسرابوو قیر:
قیر سپی بوو داغی عەشقم تا بە دنیایێ کڕی - حەمدی
کە تێکەڵن شەبەھی سوبح و شام و شیر و قیر - نالی
تای ئیشی چاکە سپیە وەکوو شیر/تای خراپەیشی ڕەشە وەکوو قیر - مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (لێرەدا ھەر ناکڕێ بڵێی قیڕ چون قافیە تێک دەچێ)
سەر تا ب قەدەم ڕەشە وەکی قیر - خانی
ھەوری بەدبەختی کە ھاتە ڕووی فەلەک وەک ڕەنگی قیر - سالم
لە بەد کرداری نەمکردوە تەقسیر/بەد ئەتواری خۆم ڕووی کردوومە قیر - مینە جاف (ئەمەیش ناکرێ بڵێی قیڕ)
تانکییەکی گەورەی قیر پڕ کرابوو لە ئاو - ئیبراھیم ئەحمەد/ژانی گەل
...
--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەنبانەبۆرینەم پشکنی تەنیا ٢٢ وشەی تێدا بوو بە -یڕ کۆتایی بێ و بەشی زۆریشیان دەنگەناو بوون. لە بەرامبەردا زیاتر لە ٢٠٠ دانە وشەی تێدا بوو کە بە -یر کۆتایی ھاتووە. وا دیارە لە کوردیدا -یر ھاسانتر و باوتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٦، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: جۆری وتنی وشەکە بێگومان قیرە نەک قیڕ. تەنیا شێوەی دڵنیا بوونەوە لە جۆری گۆکردنی وشەکان قافییەکان و جیناسەکانن. لە سەرەوە نموونەیەکی مەحویم ھاوردەوە کە قیری خستووەتە بەرامبەر شیر و پیر. لەسەرەوە چالاک بەیتێکی نالی ھێنایەوە ئەڵێ: کە تێکەڵن شەبەھی سوبح و شام و شیر و قیر. مەتلەعی ئەو غەزەلە دەڵێ: شەوی بەھاری جوانی خەوێ بوو پڕ تەشویر (باقیی قافییەکانی: شیر، تەفسیر، پیر و...). واتە ئەویش قیری گوتوە نە قیڕ. خانی لە مەم و زیندا دەڵێ: "سەر تا ب قەدەم رەشە وەکی قیر/نەک لائقێ بەحس و خوەستنا میر". ئەویش چوارسەد ساڵ لەمەوبەر لە بازید دەڵێ قیر. @Calak: بە تار ناڵێن قەتران بە کوردی؟ لە بەیت و شێعردا ئەویش بۆ تەشبیھی ڕەشی بە کار ھاتووە: سمێڵ قەترانی، قژی قەترانی و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٧، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: وایە قەتران-یش لە کوردیدا ھەیە. نازانم بۆ لە عەرەبیدا قیر ڕەوانەی قەتران کراوە. بە بڕوای من tar قەتران بێ و قیر bitumen و زفت-یش pitch.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستتان خۆشبێ بۆ ڕوونکردنەوەکانتان. ھەر چەند ناھێتە سەر زارم بڵێم قیر، بەڵام دیارە کە قیر باوترە، و لەبەرەوەش پەسەندی دەکەم. بۆ ئەوەش کە بەرانبەری چ وشەیەکی ئینگلیزییە، وەک چالاک دەڵێ بەرانبەری (bitumen)ە. وشەی قیرتاویشمان ھەیە، پێم وایە ئەتوانین بۆ (asphalt) بەکاری بێنین. سەرچیا‏١٨:٠٥، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قیریش ھەر وەک شیر کاک سەرچیا گیان. چون دەڵێی شیر ھەرواش قیر. بۆ قیرتاو دڵنیا نیم تا ئەو جێگایەی دەزانم یانی قیری یان قیراوی. دەڵێن کەفی حەمامەکەم قیرتاو کردووە یانی قیراویم کردووە یان بە قیر دام پۆشاندووە. بڕیار نییە حەتمەن asphalt بکرێ ھەر قیری پێ دەپرژێنی دەڵێن قیرتاو و قیرتاوکردن. ئەمە وا بزانم بەرامبەری ناوی tarry و فیعلی tar بێ. بۆیە منیش دوودڵ بووم کە قیر دبێتە tar یان نا. بۆ نموونە دەڵێن tar the base of the walls thoroughly یانی پایەکانی دیوارەکە بەتەواوی قیرتاو کە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: @Calak: @Pirehelokan: دەستان خۆشبێت کە وتووێژێکی تێروتەسەلتان کردووە، بەڵام ئیتر لێرەوە لێم مەگرن کە ناتوانم خۆم کۆنتڕۆڵ بکەم. نیشانەی سەڕسوڕمان-من کە وتووێژی وا ئەبینم، ئیتر تەواو پەست ئەبم. بۆچی؟ چوونکە سێ بەکارھێنەر وتووێژێکی پتەویان کردووە کە دەرکەوت لەسەر قیر یەکدەنگن، بەڵام ئەم وتارە ھەر وەک خۆی (بە قیڕ) ئەبینم! بێسەروبەرییەک ھەیە ئەوپەڕی، دوو وتاری قیر و قیڕ ھەن کە ئێوەش بۆئەوەی سەری لێ دەرکەن، ئەبێت پێنج خولەکیان بۆ تەرخان بکەن چوون پەڕەی وتووێژ، ڕەوانەکەر و نێوانویکییان بێسەروبەرە. ببوورن کە بەوشێوەیە لێدوانم دا. خۆزگە ئەمە یەکەم وتووێژی بێئەنجام بووایە، دەیانی تری وەک ئەمەم بینیوە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٥٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: سپاس بۆ پێزانینەکەت. ئەم ئاڵۆزییانە ئاساییە لە ویکیپیدیادا، بەتایبەت لە بەستنەوەی زمانەکاندا پێکەوەدا. لێرە سەرلێشێوانەکە لەوێوە ھاتووە کە وابزانم تا ساڵی ٢٠١٧ ویکیی ئینگلیزی پەڕەیەکی بۆ bitumen ھەبووە. دواتر bitumen و asphaltیان کردووە بە یەک وتار. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٧، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی من لەسەر کۆکبوون لەسەر ناو و بێئەنجامیی وتووێژەکە تووڕەیی خۆمم نیشان دا ئەگینا چاکسازیی ئەو کێشانە بۆ من ئیشی دوو خولەکە. سپاسی دووبارە، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٦:٢٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، بێگومان ئەم ڕێکخستنەوانە و ھاودەنگی دروستکردنانە کارێکی سووک و سانا نیە، بەتایبەت لەبەر دۆخی تایبەتی زمانی کوردی و شەپۆلی بەگوڕی زانیارییەکان کە دێت بەسەرماندا و ھەر داوای ڕۆژ وشە و چەمکی تازە دەکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٩، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی قیڕم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:٣٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بکرێتە یەک[دەستکاری]

تا زووە لەگەڵ قیر بکرێتە یەک باشترە سپاس ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٥:٥٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]