وتووێژ:شەودەری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئاژەڵی شەوانەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٠١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Nocturnal واتە شەو(ەک)ی، بەپێی پێناسەکەشی: active at night ئەبێتە شەوچالاک یا شەوگەڕ؛ بۆیە پێم وا بێ «شەوگەڕی» یا «شەوچالاکی» بۆ ئەمە شیاوترە. خۆم زیاتر لەگەڵ «شەوچالاکی»م. ‎Gêjełûk ‏١٠:١٥، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza، @Calak، @Tessla، @Sakura emad، @Pirehelokan، @Aram: چی دەڵێن؟ ‎Gêjełûk ‏١٤:٣٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk شەوچالاکی چوار بڕگەیە، شەوگەڕی سێ بڕگەیە. بۆیە شەوگەڕی باشترە. بەڵام لەسەر زار خۆش نییە. شەوگەردی خۆشە. ئەڵبەت بۆ من وایە. ڕاستە پاری «گەردی»یەکەی کوردیی تەواو نییە، بەڵام لە بەیت و فۆلکلۆری کوردیا زۆر بە کار ھاتووە:
کوتی یایەزین ئەتۆ دەچییە شەوگەردییە، ئەمن نابەی. ئەمشەو ھەموو شەوێ چوویە شەوگەردییە، ئەمنت نەبرد دەگەڵە خۆت.
ھەروەھا جۆرێ مارمێلکە ھەیە ھەر شەوگەرد ی پێ ئەڵێن. Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk شەوگەڕ عەیبێکی تریشی ئەوەیە ئینسان ئەخاتەوە بیر زەماوەن. Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aza و @Gejeluk دەبینم زنجیرەیەک لە بەکارھێنەران بانگھێشت کراون کە %90 بەڕێوەبەرن تکایە بەڕێوەبەران لەھەموو شوێنێک بانگ مەکەن مەگەر پێویست بە کرداری بەڕێوەبەرایەتی نەبێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: کاک ئارامی لێ دەرچێ، ھەموو ئەوانەی کە لە وتووێژەکانی پێشوودا چالاک بوون، بۆیە ویستم ڕایان لێ وەرگرم. بم بوورە، گەر پێی ھەراسان بووی. ‎Gêjełûk ‏٢١:٥٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: شەوگەرد لە فارسییەکە شب‌گرد وەرگیراوە، بۆیە پێم باش نییە. گەر شەوگەڕی کێشەی ھەیە با بیکەینە شەوچالاکی، بە شیاوی دەزانم و لێرەش ھاتووە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٥١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Gejeluk: وا بزانم Nocturnal بە کوردی دەبێتە شەڤدەر یان شەڤەدەر [١]. بەم پێیە Nocturnality دەبێتە شەڤدەری. دەشتوانین بیکەینە سۆرانی شەودەری. ماناکەشی ڕوونە یانی شەوانە دەچێتە دەرەوە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٤:٠١، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak @Gejeluk زۆر ڕێکوپێکە. جا شەڤدەری بێ یا شەودەری بۆ من ھیچ فەرقی نییە. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: منیش «شەودەری»م زۆر پێ گونجاوە، سپاس بۆ پێشنیارەکەت کاک @Calak. ئەکرێ diurnalityیش بکرێتە ڕۆژدەری. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٤٤، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]