وتووێژ:شێری بەوری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak:، @Aza:، بۆ ناوی لایگر و تایگۆن چی دابنێین بە کوردی. ئەم گیانلەبەرانە لە جووتبوونی شێر و بەور پێک دێن. لە ئینگلیزیدا ناوەکەیان بە تێکەڵی ئەو دووناوە دروست بووە. لە کوردیدا بڕوا ناکەم وشەی ببێت. دوو ڕێگەمان ھەیە: تێکەڵکردن وەک ئینگلیزی (ئەمە لە ئینگلیزیدا زۆر باوە): شەور و بشێر یا کەڵکوەرگرتن لە ھەردوو وشەکە وەک شێربەور و بەورشێر. ئەم ڕێگەیە خراپ نیە چون وشەکان کورتن. کاتی خۆی لە ویکیی فارسی مشتومڕێک بووە لەسەری. ڕێگەیەکی تر ئەوەیە ھەر تایگۆن و لایگر بەکار بھێنین. ئەم وشانە زۆر بەکار نایەن لە کوردیدا. ئەم گیانلەبەریشە نیە لە کوردستان بۆیە بڕوا ناکەم خواستنی وشە خراپ بێت. نەک ھەر بۆ ئەم وتارە. وتم با بە گشتی ڕاتان بزانم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: بەورەشێر و شێرەبەور؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێ بزانین گیانلەبەرێک وا لە دایکی و باوکی جیاواز پێک دێن بە کوردی چی پێ دەڵێن. وەک میناک بە فارسی دەڵێن سگ‌گرگ؛ لە کوردیدا چۆنە؟!--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]