بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:سۆزانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

(قەحبە) ناوێکی عەڕەبییە و لەناو عەڕەب و عێڕاقییەکان باوە و ناوێکی ناشرینیشە بۆ ویکیپیدیا، لەشفرۆش یان ناوێک کە کوردی بێت ناوێکی جوانتر و شیاوترە دواتر لە ناو وتارەکەدا زۆر وشە نوسراوە کە هەر پەیوەندی نییە بە وتارەکە و وشەی ناشرینن کە هەر وەک ناونین، @Ahrir وتارێکی تریش هەیە (قەحبەخانە) ئەویش بەهەمان شێوە. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ari Qasm سڵاو، ڕاستە ئەو وشەیە عەرەبییە بەڵام لە کوردی و تورکیشدا باوە. ئەوەش دروستە کە وشەیەکی نالەبارە و لە ویکیپیدیاکانی تردا ھاوشێوەیەکی جوانتریان بەکارھێناوە. وشەی پێشنیارکراوتان چییە؟ وتاری لەشفرۆشیمان ھەیە و ناکرێت ئەو وتارە بکەینە لەشفرۆش، جیاوازییەکی وردیان ھەیە، وشەیەکی باشتر تکایە بخەنە ڕوو. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٧:٢٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی تریش بڵێم کە ئەو جۆرە وتارانە لە ڕووی ماناکەیانەوە کێشەیان نییە کە لێرە ھەبن! تکایە سەیری ئەو وتارە ئینگلیزییە بکە: en:Motherfucker. تکایە سەیرێکی ئێرەش بکە کە مانای slut چییە کە لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا بۆ ئەو وتارە دایانناوە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٧:٢٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ari Qasm، @Hivja: سڵاو، لە فیلم و دراماکان دا بۆ ژێرنووس و دۆبلاژیش هەر وشەی سۆزانی بەکاردەبەن لەبەرامبەر وشەی Bitchی ئینگلیزی، و قحبه-ی عەرەبی. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٣١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دروستە. لەو وتارەشدا بەکارھاتووە، بەڵام سەیرێکی ڤەژین بکە کە ماناکەی بە شتێکی تر نووسیوە، ھەرچەندە لە کۆمەڵگادا ھەر مانای ئەو وتارە دەگەیەنێت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٧:٣٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ وشەی سۆزانیم پێ باشە. بەڵام ئایا سۆزانی بە تەواوی ئەو مانایە دەدات کەسێک کاری لەشفرۆشی بکات؟ ئەگەر بە تەواوی ئەو مانایە بدات زۆر باشە. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەشفرۆشی کارەکەیە واتا کردەوەی لەشفرۆشی یە، بەڵام لەشفرۆش ئەو کەسەیە کە کاری لەشفرۆشی دەکات ئەگەر لێم تێبگەیت، وە بۆ ئەو وتارەی ویکیپیدیای ئینگلیزی بەڵێ قسەکەت جوانە ئێرە ویکیپیدیایە شوێنی کۆکردنەوەی زانیارییە ئەگەر وشەکە نالەباریش بێت بەڵام من هەر ناوی لەشفرۆش یان وەک کاک @Tessla وتی (سۆزانی)م پێ باشترە. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٧:٥٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ari Qasm ڕاستییکەی ئەگەر بە وردی بۆی بچی تەواوی ئەو ناوانەی لەو وتارەدا ئاماژەیان پێکراوە لەگەڵ لەشفرۆش جیاوازییان ھەیە. تکایە سەیرێکی وتووێژی ئێرە بکە کە نەگەشتووەتە ھیچ ئەنجامێک بۆ گواستنەوەی وتارەکە. من خۆم ھیچ کێشەیەکم لەگەڵ گواستنەوەی ئەو وتارانە نییە بەڵام باشترە سەرەتا ئەوانەی تریش لەگەڵی بن. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٢:٤٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئێستا لەوێ وەڵامم دایەوە واتا شیم کردەوە ئەگەر ڕازی بن زۆر باشە، سوپاس بۆ تۆش. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ari Qasm زۆر باشە، ھەر کات گەیشتنە ئەنجام تکایە خۆت وتارەکان بگوازەوە، بەڵام ئەو وتارەشت لەبیر نەچێت. زۆر سپاس بۆ بەڕێزیشت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٤:٢٠، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ هەر کاتێک وتارە کێشەکان واتا سەرەکییەکان چاککران ئەوانیتریش چاکدەکرێن. Ari Qasm (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٢٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]