بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:ساخیی دەروون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتارەکان پێویستە کوردی بێت. ساخیی دەروونی چۆنە؟ یا دەروونساخی؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١٧، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە خۆتان کار لەسەر ناوەکان بکەن. من بە چتەکانی ترەوە سەرقاڵم و کاتی ئەوەم نییە. @Min.neel: تکایە ھاوکار بە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:١٧، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: تەندروستیی دەروونی دروستە. ‎Gêjełûk٢٠:٣٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk:تەندروستیی دەروون حەشووە. تەندروستی=تەن+دروستی یانی دروستیی تەن یان جەستە. دەروون و جەستە میووچوواڵی ئەکسکلووسیڤن! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٣، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئێرە شوێنی داڕشتنی وشە نییە. ئەمە بە ئینگلیزی mental healthی پێ ئەڵێن، health واتە تەندروستی و mentalیش دەروونی (ئاوەڵناوە نەک ناو) بۆیە ئەبێتە تەندروستیی دەروونی. ‎Gêjełûk٠٨:٠٢، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ پیرەھەڵۆم. تەندروستیی دەروون بێمانایە. ئەگەر «تەن»دروستییە ئیتر دەروون چییە؟! healthیش بکرێ بە ساغی باشترە. کوا کوردی دێھاتی و نەخوێندەوار ئەڵێ تەندروستی؟ ھەر ئەڵێ ساغی. با تورکیش بێ، من ساغیم پێ کوردیترە تا تەندروستی. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٣، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەندروستی ھەر کوردی نییە. ساغ-یان پێ تورکی بووە ویستوویانە لایبەن تەندروستی-ی فارسییان لە جیاتی داناوە. ئەمە چ کارێکە. بیستوومە دەڵێن لەشت ساغ بێ قەت نەمبیستووە بڵێن تەنت دروست بێ! لەشساغی زۆر کوردیترە لە تەندروستی. چالاک وتووێژ٠٨:٣٤، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]