وتووێژ:زمانە ئێرانییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕینی ناو[دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت بەڕێز Paraw تکایە بڵێ بۆچی ناوی زمانە ئێرانییەکان بو زمانە ئێرانیکەکان گواستنەوە، ھەر ئەم جۆرەی کە لە زمانی کوردیی ناوەندیدا دێ ئێمە ناڵێین زمانە ئێرانی+کەکان بەلکو دەڵێین زمانە ئێرانی+یەکان و ھەر ئەم جۆرەی لە وتارەکانی تریش دا ھاتووە وەکوو زمانە تورکییەکان، زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان و... ئێمە دەڵێین زمانە فڵانییکان نەک فڵانیکەکان، تکایە لەبارەی ئەم گواستنەوە بۆمان بڵێ دەلیلی چبوە؟ ئەگەریش ھەر ئەم ناوەتان پێ چاکترە با ھەندێک لە بەڕێوبەران و خۆشەویستانیش بێن قسەی خۆیان بڵێن. زۆر سپاس بەڕێز گیان — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahrirrr واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٠٨، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)

@Ahrirrr:دڵە گیان (زمانە ئێرانی+کەکان) نییە، (زمانە ئێرانیک+ەکان)ە. بەم دەستە زمانانە هەم ئێرانی دەگۆترێت و هەم ئێرانیک. ئێرانیک بۆ ئەم هۆکارە دەگۆترێت کە لەگەڵ وڵاتی ئێران هەڵە نەکرێت، بۆ یە ئێرانیکیش پێ دەڵێن، هەروەها تورکیکیش درۆستترە تا تورکی. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ١ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە بەڕێز گیان، تەنیا من مەبەستم ئەوەیە ئەگەر شتێک بەڕاست ئەم جۆرە بێت دەبێ ھەموویان پێکەوە بگۆڕین، زۆر سپاس، تەنانەت دەڵێم ئەگەر چەند کەسی تریش بن مەبستی خۆیان بڵێن لەبارەی ئەم گۆڕینە و گۆرینی وتاێەکانی تریش بەو جۆرە لە داھاتوودا زۆر باش دەبێت. Ahrirrr (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز Calak سڵاوتان لێ بێت، لەنەزەر ئێوە را زمانە ئێرانیکەکان کەمێک قوورس نابێ؟ Ahrirrr (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ئێرانییەکەکان؟! -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٢٨، ٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەس نازانێ ھۆشم لە کوێ بووە!
کاک پەڕاو بەمە لە زۆربەی ھەرە زۆری سەرچاوەکاندا دەڵێن Iranian languages و Iranianیش دەبێتە ئێرانی. ئەوجار تەنانەت ئەگەر بڵێن Iranic دیسان لە کوردیدا دەبێتەوە ئێرانی چون ئێمە فەرق ناخەینە نێوان ئەمانە. ڕێگاکەشی ئەوە نییە گشت ئەم وشانە بە شێوەی ئینگلیزی بڵێین. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٦، ٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە کە هەر زمانە ئێرانییەکان تەواوە. Min.neel (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٣ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]