وتووێژ:دەرھەستکاری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەوەی من لەم چەمکە حاڵی بووم : دەرکێشانی پوختە لە کۆی بابەتە، بەجۆرێک ڕەوتی پوختە کردنە، واتە: کۆ کردنەوەی گشت بابەت لە بەشێکی بچووکتر، بە قرتاندنی زیادە و وردەکارییەکان. لە ئینتزاعدا، زۆرتر باری (دەرکێشان) زەقە. هەروا کە دەزانین ئەم چەمکە پەلی هاویشتۆتە ناو هونەر و بیرکاری و دەروونناسی و...وشەی کوردی داتاشراوی ئەم چەمکە دەبێ هەڵگر و داگری پوختەی ئەم چەمکە بێ.ئەوەی من تێگەیشتم دوو وشە، یا باشتر بڵێم دوو چەمک لە پێک هێنانی ئەم چەمکەدا دەوری سەرەکی دەگێڕن:

  1. دەرکێشان، هەڵکێشان، جیا کردنەوە،
  2. پوختە، کورتە

یەکەم کار دۆزینی وشەیەکی کوردییە بەم واتاوە ( بە مەرجێک لێڵی تێدا نەبێ و لەگەڵ چەمکێکی تردا تێکەڵ نەبێ، وەک: هەڵبژاردن، تەڵبژێن) ، بۆ وێنە: «بژارتن==بژانن» ،
ئەگەر ئەمە نەکرا، تێکەڵ کردنی ئەم دوو وشانەیە بە شێوەی دروست بۆ دەسخستنی ئەم چەمکە: وەک «پوختە کێشان» Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٥٠، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش زۆر ئەو وشەی (دەرھەستکاری)یەم لا نامۆیە، لە عەرەبییەکە نووسراوە تەجرید یەعنی دەرھینان یا دەرکێشان وەکو نووسیوتە، ئینتیزاعیش یەعنی لێکردنەوە، بە ڕای من (دەرکێشان) لە زۆر لە جێی خۆیەتی، چونکە ئەو بابەتە ھەر پەیوەندی بە ھەستەوە نیە بۆ دەبێ ناوی دەرھەست بی؟...--Ferxwaz (لێدوان) ‏١٧:٠٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وێڕای سڵاو و بەخێرھاتن لە کاک فێرخوازی بەڕێز؛ مام @Aza: نووسەری وتارەکە بۆ ئاگاداری.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٤، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەروا کە جێیەکی تریشا وتم دانانی ئەم وشەیە کاری من نییە، من لە یەکێک لە نووسراوەکانی دوکتۆر بەختیار سەجادیدا بەرچاوم کەوت و بەڕاسی بە لامەوە جوان و تەواو بوو بۆیە بەکارم ھێنا لێرە. بەختیار سەجادی دوکتۆرای زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕی ئینگلیزی بە کوردی و نووسەری فەرھەنگی زۆر بەنرخی شیکارانەی زاراوە ئەدەبییەکان و دەیان بابەتی تر لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی و فارسییە. ئەندامی کۆڕی زانستیی زمانی کوردییە لە تاراندا. من نازانم کە ئەم وشەیە ئەو دایتاشیوە یا نە، بەڵام ئەزانم ئەو بەکاری ھێناوە. ئەمە ئەعنی بە لای ئەوەوە پەسەندکراوە. وشەیەک کە بە لای بەختیار سەجادییەوە پەسەند بێ ئەکرێ ئێمە بەدڵنیایییەوە بەکاری بێنین. ناڵێم تاوتوێی نەکەین و نەیخەینە بەر ڕەخنە، ئەوە مافی خۆمانە.
من بەھۆی کار و بواری زانستگاییمەوە کە نەرمامێری کۆمپیوتەرە زۆر باش ئەزانم ئەبستراکشن یانی چی. ڕێک یانی دەرھەستکردن، یانی شتێک وا لێ بکەی لە ڕێگەی ھەستەوە (بینایی و ژنەوایی و چێژایی و ...) دەرککردنی ئەستەم بێ، ڕووتی کەیتەوە لە زانیاری. وشەی دەرھەست دژبەرەکەشی زۆر جوانە: بەرھەست.--Aza (لێدوان) ‏١٨:١١، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: قسەکانی کاکە ئازا جوانە، ڕێزم هەیە بۆ کاکە بەختیاریش کە سوور دەزانم لە کاری خۆیدا لێهاتووە، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی وشەیەکی ڕێکوپێک و جوان، پێویستە واتایەکی ڕیکوپێک و جوانیشمان لەبەردەستدا بێ. من "مەفهوومی کردن" م پێ لێکدانەوەیەکی جوانە. واتە دەرکێشانی (چەمک : واتا: فام: مەفهووم) لە دنیای دەرەوە(مادی و بەرهەست). ئەم زاراوەیە تەنیا لە بازنەی فەلسەفە و ئەدەبدا بەکار نایێ؛ لە نەقاشی ، سینەما ، وێنەگری ، دەروونناسی و ... شدا زۆر بەکار دێت. وشەی "دەرهەست " گەرچی وەرگێڕاوێکی دروستی ئابسترەیە، بەڵام زوو واتای "مەفهوومی" بە دەستەوە نادا. لێرەدا شاکلیلی ڕۆچوون بۆ ئەم زاراوەیە "مەفهووم" یان "چەمک"ە. منن لە ڕازبەرکاری تێنەگەیشتم،لەوەناچێ وشەیەکی دڵنیا بێ تکایە بیسڕنەوە. Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی دەرھەستکاریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٢٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]