وتووێژ:دووچاوەکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەم، جیاکاری (ماتماتیک‌)یشمان ھەیە. دووھەم، کەس ئەم وشەیە دەڵێت لەم کانتێکستەدا؟ من فەرق خستن و فەرق دانان و جیاوازی دانان و ئەوانەم بیستووە. ئەگەر وشە ھەبێت و باو بێت داتاشین حەق نییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٨، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەر جیاکاریم بیستووە و ھەر ئەوەش بە شیاو دەزانم. خۆی ئەمە ناوێکی تری ھەبوو من گواستمەوە سەر جیاکاری.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٤٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بە شیاوی نازانم. بەڕاستی نازانم کوردیی نەخوێندەوار لای ئێوە بەمە دەڵێ چێ داخۆم دەڵێ جیاکاری یان ئەمە ھەر شتێکە لە ناو کتێبەکاندا. ئەمە دەزانم لای ئێمە بەمە دەڵێن «فەرق و جیایەتی (جودایەتی)» بۆ نموونە دەڵێن دایک و باوک فەرق و جیایەتی دانانێ لە ناو مناڵەکانیدا.
زۆر روونە جیاکردنەوە بە ئینگلیزی دەبێتە to separate و ناوی چاوگەکەی دەبێتە جیاکاری بە ئینگلیزی separation. جیاکردنەوە و ناوی چاوگەکەی جیاکاری زۆر لەم باسە دوورە.-- چالاک یوتووێژ ‏٠٧:٥٩، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێجگە لەو شتانەی وا لە سۆرانیی خۆماندا ھەیە لە زاری کەڵھوڕیدا بۆ ئەمە دوو وشەی جوانیان ھەیە. یەکیان «دوچەوەکی». ئەمە زۆر وشەیەکی جوانە و بە زاری ئێمە دەبێتە دووچاوەکی. حەتمەن بیستووتانە دەڵێن بە چاوێک تەماشاتان دەکەم یانی فەرق ناخەم. دووچاوەکی دروست دژمانای ئەمەیە؛ بە دوو چاو تەماشاکردن یانی فەرق دانان. شتێکی تریش دەڵێن «دوبەێنەکی» ئەمەیش دیارە یانی دوو جۆر بەینت ھەبێ کە ئەمەیش یانی فەرق دانان. دوای نووسینی ئەم بەندە بۆ دووچاوەکی لە گووگڵدا گەڕام تووشی شتێک بووم خوێندمەوە دیتم دروست قسەی منی دووپات کردووەتەوە:
«چەن ساڵ لەوە پێش چووم بۆ قوروە. ئەم شارە لە پارێزگای کوردستاندایە و لە باری کشتوکاڵەوە زۆر دەوڵەمەندە. جەمعیەتی ئەو شارە لە کورد و تورک پێکهاتووە کە زۆربەیان شیعەن. لەوێ کە قسەمان ئەکرد دیم وشەیەکی زۆر جوان بە کار ئەهێنن. باسی کەسێکیان ئەکرد. ئەیان وت ئەهلی "دووچاوەکی" نیە. پێم وایە بۆ مانای "تبعیض" پڕ بە پێستیەتی. بۆخۆمان ئەڵێین فڵانەکەس بە یەک چاو تماشای خەڵک ئەکات. یەعنی جیاوازی دانانێ لە بەینی خەڵکدا.
هەر بەو پێیە لە کوردیدا وشەی "دووبەرەکی"مان هەیە و دەتوانین وشەی تریش دابڕێژین. بۆ نموونە "دوودڵەکی" بۆ "تردید" و گومان و ... . »
من لەگەڵ ئەم وشە جوان و کوردیانەم نەک ئەم وشە ھەڵە و ناشیرین و داتاشراوانە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٧، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من مناڵ بووم دەستەواژەی «دووچاوەکیی ڕەگەزی» -م بیستووە. دووچاوەکی تەواوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣١، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە لێرەشدا Human Be-In ھێنراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ ئەم وشەیە ھەر لە سۆرانیدا و لە بنشێوەزاری ئەردەڵانیدا و ھەر بە شێوەی دووچاوەکی باوە! بەڕاستی ئێمە کوردی نازانین ھیچ، یەک کتێبیشمان نییە بە کار بێت.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢١، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گواستمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٢٨، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]