وتووێژ:جوڵانەوەی دژە دەستدرێژی سێکسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Sakura emad: بەگشتی من پێشنیارم ئەوەیە بۆ movement وشەی بزاڤ بەکار بێنین نەک جووڵانەوە و بزووتنەوە کە چاوگن. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Aza: من شارەزاییەکی ستانداردم لە زمانی کوردی ھەیە، بەمانایەکی تر من شارەزا نیم ھێشتا بۆ ئەوەی وشەی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو ھەڵبژێرم پێشنیار ئەکەم کەسێکی شارەزا لە زمانەوانی تاوتوێی ناوەکە بکات. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وشەیە مامۆستا بەختیار سەجادی پێشنیاری کردووە بۆ movement کە مامۆستای بەشی ئەدەبی کوردیی زانستگای کوردستان لە سنەیە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جا لەمەڕ rape و اغتصاب -یشەوە ئەوە بڵێم کە ھەم rape و ھەمیش اغتصاب بە مانای «بە زۆر لێ ستاندن»-ن. ئێمە وشەکانی زۆرەخن و زۆرتەپێن -مان ھەیە. بەم پێیە rapist -یش ئەبێتە زۆرەستێن، بە زۆر لێ ستاندنیش ئەبێتە «زۆرەستێنی». -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بزاڤ وشەیەکی جوان و تا رادەیەکی زۆر باوە بۆ movement. جووڵانەوە (یا زیاتر بزووتنەوە* ھەڵە نییە بەڵام چاوگە بە مانای move نەک movement.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٨، ٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]